• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 252
  • یەكشەممه 26/3/1392
  • رۆژژمێر :

له‌ماوه‌ي 7 رۆژدا، 4 كيلۆ له‌ كێشت دابه‌زێنه‌

ئه‌م پارێزه‌ پشتده‌به‌ستێت به‌ خواردنه‌وه‌ي ئاو به‌جۆرێك نابێت ڕۆژانه‌ 6 په‌رداخ ئاو كه‌متر بخۆيته‌وه‌ و سه‌وزه‌ و ميوه‌ بخۆيت بێجگه‌ له‌ مۆز.

ناني به‌ياني: هێلكه‌يه‌كي كوڵاو يان پارچه‌يه‌ك په‌نير، 3 كه‌وچك پاقله‌ به‌بێ زه‌يت يان چاره‌كه‌ كولێره‌يه‌ك له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵه‌ي چا و شي ريان نسكافێ.

ئه‌م پارێزه‌ پشتده‌به‌ستێت به‌ خواردنه‌وه‌ي ئاو به‌جۆرێك نابێت ڕۆژانه‌ 6 په‌رداخ ئاو كه‌متر بخۆيته‌وه‌ و سه‌وزه‌ و ميوه‌ بخۆيت بێجگه‌ له‌ مۆز.

نيوه‌رۆ: شۆربايه‌كي سه‌وزه‌ يان شۆرباي گۆشت + قاپێك زه‌ڵاته‌ي ته‌ماته‌ + چاره‌كێك مريشكي برژاو يان كوڵاو يان پارچه‌يه‌ك گۆشت يان 3 ماسي برژاو + 3 كه‌وچك برنج يان مه‌عكه‌رۆني يان چاره‌كه‌ كولێره‌يه‌ك.

ناني ئێواره‌:

كوپێك شير يان ماستاو يان 2 به‌رهه‌مي ميوه‌يه‌ك

تێبيني:

1- ده‌تواني ڕۆژانه‌ 2 كه‌وچك شه‌كريان هه‌نگوين بخۆيت و دواي ئه‌وه‌ ده‌تواني شه‌كري به‌ديل به‌كار به‌كاربهێنيت.

2- ده‌تواني سه‌وزه‌ي گه‌ڵاپان و خه‌يار و گێزه‌ر و بروكلي له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا بخۆيت.

3- ده‌تواني رۆژانه‌ نيو كاتژمير به‌پێ بڕۆيت.

4- ده‌تواني به‌رهه‌مي ميوه‌يه‌ك بێجگه‌ له‌ مۆز له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا بخۆيت.

سه‌رچاوه‌: MSN

و: NRT2