ناوي کيشوەر و وڵاتاني جيهان
هەريەک لە ناوي کيشوەر و وڵاتان و شارە جياوازەکاني جيهان، واتا و هۆکارێکي تايبەتي ناونانەکەي هەيە، کە لەناويانداو بەپێي گێڕانەوە مێژوييەکان شيکار و واتاي سەرنجڕاکێشي لەخۆگرتوە.
هەريەک لە ناوي کيشوەر و وڵاتان و شارە جياوازەکاني جيهان، واتا و هۆکارێکي تايبەتي ناونانەکەي هەيە، کە لەناويانداو بەپێي گێڕانەوە مێژوييەکان شيکار و واتاي سەرنجڕاکێشي لەخۆگرتوە.
هەريەک لە ناوي کيشوەر و وڵاتان و شارە جياوازەکاني جيهان، واتا و هۆکارێکي تايبەتي ناونانەکەي هەيە، کە لەناويانداو بەپێي گێڕانەوە مێژوييەکان شيکار و واتاي سەرنجڕاکێشي لەخۆگرتوە.
کيشوەرەکان
1. ئاسيا: لە زماني سنسکريتي بە واتاي خۆر دێت ياخود ئەو وڵاتەي خۆري تێدا هەڵدێت.
2. ئەفەريقا: بەپێي گێڕانەوە مێژوييەکان پادشايەک حوکمي زۆربەي ناوچەکاني ئەفەريقاي کردوە و ناوي (ئەفريقش بن سەيفي) بوە.
3. ئوستراليا: لە زماني بۆلينيزيە بە واتاي وڵاتي باشور دێت.
4. ئەوروپا: لەبارەي ناوەکەيەوە چەند سەرچاوەيەک هەيە، بەڵام نزيکترينيان باس لەوە دەکات کە ئەمە ناوي کچي يەکێک لە پادشاکاني فينيقينە بەناوي پادشا ئاجينۆر و لەلايەن شازادەيەکي يۆنانەوە رفێندراوە.
5. ئەمەريکاي باکور و باشور: ئەو دو کيشوەرە بەناوي دەرياوانێکي ئيتاڵييەوە ناونراوە کە دواي کريستۆفەر کۆڵۆمبۆس تواني زۆربەي ناوچەکاني ئەو دو کيشوەرە بدۆزێتەوە و ناوي (ئەمەريکۆ فينسۆبيچي) بوە.
ژمارەيەک شار و وڵات
6. ئێران: بەواتاي خاکي ئارييەکان دێت.
7. فۆرمۆزا ياخود تايوان: وشەيەکي پورتوگالييەو بەواتاي دورگەي جوان دێت.
8. فليپين: بەناوي پادشاي دوەمي ئيسپانيا (فليپي دوەم) ناونراوە.
9. ئيندۆنيسيا: بەماناي دورگەي هيندي دێت.
10. سەنگافورە: بەواتاي شاري رەش دێت.
11. سريلانکا: بەواتاي دورگەي تيشکدراو دێت.
12. پاکستان: لە زماني ئۆردۆدا بە واتاي زەوي پاک دێت.
13. ئەفغانستان و تورکمانستان و ئۆزباکستان و زۆربەي ئەو وڵاتانەي ناوەکانيان بە (ستان) کۆتايي دێت، لە وشەيەکي فارسييەوە سەرچاوەي گرتوە و بەواتاي وڵات ياخود ناوي گەلەکەي دێت، بۆ نمونە ئەفغانستان بەواتاي وڵاتي ئەفغانييەکان دێت.
14. عەشق ئاباد: پايتەختي تورکمانستانە و بەواتاي وڵاتي عەشق دێت.
15. تورکيا: بەواتاي هۆزي تورک دێت.
16. ئەستەنبول: بەواتاي ئيسلام بول دێت ياخود وڵاتي ئيسلام و لەلايەن محەمەد فاتيحي سەرکردەي عوسمانييەکانەوە ناونراوە، پێشتريش ناوي قوستنەتنيە بوە کە لەلايەن ئيمپراتۆريەتي رۆمانييەکانەوە ناونراوە.
17. ئەنادۆڵ: وشەيەکي يۆنانييە و بەواتاي ئەو وڵاتە دێت کە خۆري تێدا هەڵدێت.
18. سوريا: وشەيەکي يۆنانيە و بەواتاي خۆر دێت.
19. حەلەب: بەواتاي زەوي پەنير دێت.
20. لوبنان: بەواتاي شاخي سپي دێت.
21. غەزە: وشەيەکي فينيقيە و بەواتاي هێز دێت.
22. ئەريحا: بەواتاي زەوي مانگ دێت.
23. کوەيت: بەواتاي کۆشک دێت.
24. يەمەن: بە واتاي راست ياخود باشور دێت.
25. مۆنتينيگرۆ: بەوڵاتي شاخي رەش دێت.
26. قوبروس: بەماناي زەوي مس دێت.
27. بۆسنە: بەواتاي روبار دێت.
28. ليبيا: بەواتاي زەوي ئەسمەرەکان دێت.
29. پاريس: بەواتاي وشەي روناکي دێت.
30. ئيسپانيا: بەواتاي پێستي کەروێشک دێت.
31. لەندەن: بەواتاي تەم دێت.
32. هۆڵەندا: بەواتاي زەوي نزم دێت.
33. کۆبن هاگن: بەواتاي بەندەري بازرگاني دێت.
34. فللەندا: بەواتاي زەوي خێر دێت.
35. نەرويژ: بەواتاي زەوي باکور دێت.
36. ئايسلەندا: بەواتاي زەوي بەستەڵەکي دێت.
37. گريلاند: بەواتاي زەوي سەوز دێت.
38. نيويۆرک: ناوە کۆنەکەي هۆڵەندا يان ئەمستەردامە، ئەوەش بەهۆي ئەوەي هۆڵەندييەکان لەسەرەتدا دۆزيانەوە و دواتريش بەريتانييەکان داگيريان کرد و بەناوي شاري يۆرکي بەريتانياوە ناونراوە.
39. مانهاتن: کە بەگەورەترين ناوچەي نيويۆرک دادەنرێت، بەواتاي کۆتايي جيهان دادەنرێت.
40. واشنتۆن: بەناوي جۆرج واشنتۆن سەرکردەي جەنگي سەربەخۆيي ئەمەريکا لە دژي بەريتانييەکان ناونراوە.
41. فيلاديڤيا: وشەيەکي يۆنانيە و بەواتاي خۆشەويستي برايانە دێت.
42. لۆس ئانجلۆس: بەواتاي شاري فريشتەکان دێت.
43. هندۆراس: بەواتاي وڵاتي قوڵايي دێت.
44. کۆڵۆمبيا: بەناوي کريستۆفەر کۆلۆمبۆسەوە ناونراوە.
45. ئيکوادۆر: بەواتاي هێڵي ناوەڕاست دێت.
46. فەنزەوێلا: بەواتاي چەکي بچوک دێت.
47. بەرازيل: وشەيەکي پورتوگالييە و بەواتاي داري (براسيل) دێت.
48. ئەمازۆن: لە زماني گەلي مايادا بە واتاي تێکشکێنەري بەلەم دێت.
49. کۆستەريکا: بەواتاي کەناري دەوڵەمەند دێت.
50. جامايکا: بەواتاي خاکي دارستان و ئاو دێت.
51. هايتي: بەواتاي بەندەري جوان دێت.
52. گواتيمالا: خاکي ئەو باڵندانەي کە مار دەخۆن.
53. چيلي: بەواتاي خاکي سپي دێت.
54. ئەرژەنتين: بەواتاي خاکي زيو دێت.
55. ئسيوبيا: بە واتاي روخساري سوتاو دێت.
56. مالي: بەواتاي ئەو شوێنە دێت کە پادشاي تێدا دەژي.
57. زەرياي ناوەڕاست: بەهۆي هێمني ئاوەکەيەوە لەلايەن بەريتانييەکانەوە ناونراوە.
58. دەرياي رەش: بەهۆي تاريکي و قوڵي ئاوەکەوە ناونراوە.
59. دەرياي سور: بەهۆي ئەوەي کەنارەکاني رەنگي سورە ناونراوە.
60. دەرياي سپي ناوەراست: بەهۆي ئەوەي دەکەوێتە ناوەڕاستي کيشوەرەکاني جيهانەوە و زۆرينەي ئەو دانيشتوانانەي لە دەوروبەري ئەو دەريايە دەژين رەنگي پێستيان سپييە.
61. سعودييە: بەناوي بنەماڵەي فەرمانڕەواي ئەو وڵاتەوە ناونراوە کە بنەماڵەي (ئالسعودە).
62. ئينگلتەرا: بەواتاي خاکي فريشتەکان دێت.
63. ئەڵمانيا: بەواتاي وڵاتي پياوەکان دێت.
64. هندستان: بەپێي هەندێک لە سەرچاوە مێژوييەکان بەواتاي (بەهارات) دێت.
65. عێراق: بەپێي گێڕانەوە مێژوييەکان بەهۆي نزيکييەوە لە دەريا بەو ناوەوە ناونراوە.
66. ژاپۆن: بەماناي خۆر دێت.
68. چين: لە زماني ماندارييەکاندا بەواتاي ئاسمان دێت.
69. مەنگۆليا: بەماناي 5 گياندارەکە دێت
70. مەقدۆنيا: بەواتاي وڵاتي بەرز دێت.
لە سبەي وەرگيراوە