چاوخشاندنێک به‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌کان و نه‌ريته‌کاني نه‌ورۆز له کرماشان
له ناوچه‌ي ميژوويي کرماشان که لانکي ژياري ئێران زه‌وي ده‌ژمێررێت، هه‌رساڵ جێژني نه‌ورۆزبه ڕێوشوێن و نه‌ريتي تايبه‌تي خۆي به‌رێوه‌ده‌چێت که برێک له‌وانه بريتيه له خاوێن کردني خانوو، ئاگرکردنه‌وه، داخستني سفره‌ي عه‌وت سين، سه‌ردان له خزم و که‌س و سێزده به‌ده‌ر که هه‌رکام له‌مانه نيشانه‌ييکه له جێژني هه‌زاران ساڵه‌ي نه‌ورۆز له ميژووي ئه‌م سه‌رزويه‌دا .
خاوێن کردني خانوو چه‌ند ڕۆژ به‌ر له هاتني نه‌ورۆز ده‌س پێده‌کات و خه‌ڵکي کرماشان به خاوێن کردني ماڵه‌کانيان و لابردني ته‌پو تۆز خۆيان بۆ به‌ڕێوه‌بردني ئه‌و جێژنه کۆنينه ئاماده ده‌که‌ن .
خه‌ڵکي کرماشان چوارشه‌مه‌سووري به کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ يه‌ک و ئاگرکردنه‌وه و بازبردن به‌سه‌ريا ئه‌و ڕۆژه به خۆشي و شادي ده‌گێڕن و بنه‌ماڵه‌کان به درووسکردني چێشت و خواردني خۆش ساڵي نوێ جه‌ژن ئه‌گرن .
يه‌کێک له نه‌ريته‌کاني به‌ر له هاتني جێژن نه‌ورۆز ، "حرافات" و جۆمعه‌ي کۆتايي ساڵه که خه‌ڵک ، ئه‌و ڕۆژه له ئاخرين ڕۆژي دووشه‌مه‌ي ساڵ به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له‌و ڕۆژه‌دا له کاتي خۆرئاوابوندا هێندێک هه‌ڵوا و خۆرما درۆست ده‌که‌ن و سفره‌ييک داده‌خه‌ن و ئه‌نداماني بنه‌ماڵه له ده‌وري ئه‌و سفره‌دا کۆ ده‌بنه‌وه و بۆ مردوه‌کانيان نزا و فاتێعه ده‌خوێنن .
له ناوچه‌ي ميژوويي کرماشان که لانکي ژياري ئێران زه‌وي ده‌ژمێررێت، هه‌رساڵ جێژني نه‌ورۆزبه ڕێوشوێن و نه‌ريتي تايبه‌تي خۆي به‌رێوه‌ده‌چێت که برێک له‌وانه بريتيه له خاوێن کردني خانوو، ئاگرکردنه‌وه، داخستني سفره‌ي عه‌وت سين، سه‌ردان له خزم و که‌س و سێزده به‌ده‌ر که هه‌رکام له‌مانه نيشانه‌ييکه له جێژني هه‌زاران ساڵه‌ي نه‌ورۆز له ميژووي ئه‌م سه‌رزويه‌دا .
له ئاخرين ڕۆژي جۆمعه‌ي ساڵيشدا خه‌ڵک ده‌چن بۆ سه‌ر مه‌زاري مردوه‌کانيان و له‌گه‌ڵ بڵاو کردنه‌وه‌ي خێردا ، بۆ ئه‌وان فاتێحه و قۆرئان ده‌خوێنن .
له شه‌وي سه‌ري ساڵدا خه‌ڵکي کرماشان زياتر سه‌وزه پلۆ يان ڕشته پلۆ درووس لێئه‌نن بۆ خواردن بۆ ئه‌وه‌ي له ساڵي نوێ‌دا پيت و سه‌رسه‌وزي بێنه بۆ بنه‌ماڵه‌کانيان .
يه‌کێک له ڕێوشوێن و نه‌ريته‌کاني باوي شه‌وي سه‌ري ساڵ ئيشێکه به نێوي " شلێ ملێ" که تازه‌لاوه‌کان به شێعري ناوچه‌يي و ئاواز خوێندن و نزا کردن ده‌چنه سه‌ر ماڵه‌کان و کيسه يان شتێکيتر به ته‌ناف له پشتي ماڵ و کۆناوجه‌کاندا ده‌کێشنه خوار بۆ ناو ماڵه‌کان و له خاوه‌ن ماڵه‌کان داواي جێژنانه ده‌که‌ن و خاوه‌ن ماڵيش شتێک ده‌خاته نێو ئه‌و کيسه ؛ و به‌م شێوه له‌م نه‌ريته‌دا به‌شداري ده‌کات.
هه‌روه‌ها له ڕۆژي نه‌ورۆزدا ڕێ و ڕه‌سمێک به نێوي " نه‌و عيد" واته جێژني نوێ له کرماشان هه‌ي که له‌و ڕۆژه‌دا خزم و دۆست و براده‌ر ئه‌رۆن بۆ ماڵي ئه‌و که‌ساني که له‌و ساڵه‌دا که‌سێکيان مردووه و فاتێعه‌يان بۆ ئه‌خوێنن .
دواي ته‌حوێڵي ساڵ خه‌ڵک بۆ سه‌ردان ئه‌رۆن بۆ ماڵي يه‌کتري که ماڵه گه‌وره‌کان له پێشن و يه‌که‌م جار سه‌رداني ئه‌وان ده‌که‌ن هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا پاره‌ييک به نێو " بن کيسه" وه‌کوو نيشانه‌ي پيت و به‌ره‌که‌ت له گه‌وره‌کان وه‌رده‌گرن .
له ڕۆژمێري کۆرديدا ،به پێنج ڕۆژي هه‌وه‌ڵي ساڵ ئه‌ڵێن " پێنجه" ئه‌م پێنج رۆژه له ڕۆژمێري کۆرديدا له‌سه‌ر مانگ و ساڵ حسێب ناکرێت و خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و بڕوان که له‌و پێنج ڕۆژه‌دا نابێ هيچ فرمانێک بکرێت جگه له کاروباري ئاسايي .
ڕێ و ڕه‌سمێ سێزده به‌ده‌ريش يه‌کێکي تر له‌و نه‌ريتانه‌يه که له ڕۆژي سێزده‌ي نه‌ورۆزدا به‌رێوه ده‌چێت ، خه‌ڵکي کرماشان له‌م ڕۆژه‌دا له ماڵ ئه‌چنه ده‌ر و له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که باوه‌ريان وايه سێزده خراپه ده‌بێ بۆ درچوون له‌و خراپيه له ماڵ برۆيته ده‌ر بۆ نێو چيا .
کووفته خواردنێکه که زۆربه‌ي کرماشانيه‌کان له ڕۆژيسێزده به‌ده‌ر درۆستي ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا ده‌يبه‌ن بۆ ناو ديمه‌ن و چيا جوانه‌کاني ناوچه و له‌وێ ده‌يخۆن .
سه‌رچاوه : پۆخته‌ييک له ئيرنا کرماشان