نه‌ورۆز، پێش ئيسلام
به‌ر له ئيسلام، يه‌که‌مين ڕۆژي به‌هاريان جێژني نه‌ته‌وه‌يي و جێژني کۆنينه داده‌نا .
به بڕواي برێک يه‌که‌م که‌س که رێزي له نه‌ورۆز گرت ، و ئه‌و ڕۆژه‌ي به جێژن دانا ، جه‌مشيد بوو . جه‌مشيد به‌سه‌ر هه‌موو جيهاندا زاڵ بوو ، و سه‌رزه‌وي ئێراني ئاوه‌دان کرد، هۆکاري فه‌رمانه‌کاني ، له ڕۆژي نه‌ورۆزدا سه‌ر و ساماني گرت و ڕێک و پێک بوو ، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ، ئه‌و ڕۆژه بوو به سه‌ره‌تاي ساڵي عه‌جه‌م .
به پێي لێگێڕانه‌وه‌ييک له ئيمامي سادێق (ر.خ) فه‌رموويه‌تي : نه‌ورۆز ڕۆژێکه که خواي گه‌وره به‌ڵێني گرت له به‌نده‌کاني که ته‌نيا خواي تاک بپه‌ره‌ستن ، و بۆ ئه‌و هه‌واڵ درۆست نه‌که‌ن ، بڕوايان هه‌بێت به پێغه‌مبه‌ران و پێشه‌وايان (ر.خ) ، ڕۆژێکه که که‌شتي نووح له‌سه‌ر کێوي جوودي وه‌ستا ...
به بڕواي برێک يه‌که‌م که‌س که رێزي له نه‌ورۆز گرت ، و ئه‌و ڕۆژه‌ي به جێژن دانا ، جه‌مشيد بوو . جه‌مشيد به‌سه‌ر هه‌موو جيهاندا زاڵ بوو ، و سه‌رزه‌وي ئێراني ئاوه‌دان کرد، هۆکاري فه‌رمانه‌کاني ، له ڕۆژي نه‌ورۆزدا سه‌ر و ساماني گرت و ڕێک و پێک بوو ، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ، ئه‌و ڕۆژه بوو به سه‌ره‌تاي ساڵي عه‌جه‌م .
هه‌روه‌ها له‌و حه‌زره‌ته‌وه ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رمووي : نه‌ورۆز ڕۆژێکه که ئيبراهيمي خه‌ليل(د.خ) بته‌کاني گه‌له‌که‌ي شکاند .
مه‌جوسه‌کانيش هه‌ر له کۆنه‌وه، گرنگيان به نه‌ورۆز داوه و له‌و ڕۆژه‌دا پيرۆزباييان به يه‌کتري گۆتوه و بۆ يه‌کتري خه‌ڵاتيان ناردوه . هه‌روه‌ها گۆتويانه : له سه‌رده‌مي جێنشيني حه‌زره‌تي عه‌لي (ر.خ) ، مه‌جووسه‌کان چه‌ند ده‌فري زێو که شه‌کريان تێکرد بوو، به خه‌ڵات دايان به حه‌زره‌تي عه‌لي (ر.خ) ، ئه‌ويش خه‌ڵاته‌که‌ي لێ وه‌رگرتن و شه‌کره‌که‌ي له نێو هه‌ڤاڵه‌کانيدا به‌ش به‌ش کرد، و ده‌فره زێوه‌کانيشي وه‌کوو داهاته له‌وان وه‌رگرت .
به پێي هه‌مان لێگێڕانه‌وه‌ي ئيمامي سادێق (ر.خ) ، ڕووداوي سه‌رسورهێنه‌ري زيندبونه‌وه‌ي هه‌زاران که‌س له به‌ني ئيسرائيل به‌ر له ئيسلام – که له ئايه‌تي 243 سوره‌تي به‌قه‌ره ئاماژه‌ي پێکاوه- له نه‌ورۆزدا ڕووي داوه : که له يه‌کێک له شاره‌کاني شامات ، به هۆي نه‌خۆشي تاعوون ، زۆرێک مردن . ئه‌و نه‌خۆشيه له ڕاستيدا سزاي خوا بوو له‌سه‌ر ئه‌وان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ڕێبه‌ره‌که‌يان ئه‌واني بانگه‌شه کرد بۆ جيهاد له ڕێگاي خۆدا ، به‌ڵام ئه‌وان سه‌رپێچيان کرد . له‌م ناوه‌دا هه‌زاران که‌س به به‌هانه‌ي ده‌رچوون له تاعوون ، له شار چوونه ده‌ر ، و دواي ئه‌وه‌ش ، له خۆيان‌دا هه‌ستيان به ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆيي کرد و به به‌رچاو نه‌کردني فرماني خوا ، و سه‌رنج به هۆکاره سرۆشتيه‌کان ، له خۆ بايي بوون ، خواي گه‌وره هه‌ر له‌و بيابانه‌ش به‌و نه‌خۆشيه له‌نێوي بردن . دواي چه‌ند ساڵ ، حه‌زره‌تي حزقيل له‌و ناوه‌دا تێپه‌ڕي ، و داواي له خوا کرد که زيندويان بکاته‌وه ، خوا نزاکه‌ي قه‌بووڵ کرد . ئه‌و ڕۆژه‌ي که ئه‌وان زيندوو بوون ، ڕۆژي نه‌ورۆز بوو .
له‌مانه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که نه‌ورۆز ،به‌ر له ئيسلام، ڕۆژێکي پيرۆز و تايبه‌ت بووه .
سه‌رچاوه : مانگنامه‌ي پاسداري ئيسلام