هێندێک له ڕێوشوێنه‌کان و نه‌ريته‌کاني نه‌ورۆز له کرماشان
خابازي ( ياري هێلکه) :
يه‌کێک له ئايينه‌کاني به‌ر له جيژن و حه‌تا دواي ئه‌وه‌ش، کۆڵاندني هێلکه و ڕه‌نگ کردني هێلکه‌يه . ئه‌و هێلکه ڕه‌نگ کراوانه ده‌خه‌نه نێو سه‌به‌تێکي گه‌وره و ده‌يبه‌ن بۆ سه‌ره ڕێگا. منداڵه‌کاني ئه‌و ده‌وروبه‌ره لاي فرۆشياري ئه‌و هێلکانه کۆ ده‌بنه‌وه و خه‌ريکي ياري هێلکه ده‌بن . ناوي يه‌کێک له‌و ياريانه قه‌تاره : دوو کێبه‌رکێ که‌ر هه‌رکاميان 10 يان 20 هێلکه قه‌تار ده‌که‌ن و دواي ئه‌وه هه‌رکاميان له قتاره هێلکه‌که‌ي خۆي يه‌کدانه هه‌ڵده‌گرێت و سه‌ر و بنه‌کانيان ده‌کێشن به يه‌کتردا . هه‌ر هێلکه‌يي که بشکێت، خاوه‌ني دۆڕاوه و خاوه‌ني ئاخرين هێلکه‌ي سالم ئه‌بێته براوه و به‌رانبه‌ره‌که‌ي ئه‌بێ پاره‌ي هه‌موو هێلکه‌کان بدات به فرۆشيار .
يه‌کێک له ئايينه‌کاني به‌ر له جيژن و حه‌تا دواي ئه‌وه‌ش، کۆڵاندني هێلکه و ڕه‌نگ کردني هێلکه‌يه . ئه‌و هێلکه ڕه‌نگ کراوانه ده‌خه‌نه نێو سه‌به‌تێکي گه‌وره و ده‌يبه‌ن بۆ سه‌ره ڕێگا. منداڵه‌کاني ئه‌و ده‌وروبه‌ره لاي فرۆشياري ئه‌و هێلکانه کۆ ده‌بنه‌وه و خه‌ريکي ياري هێلکه ده‌بن
شاڵ ده‌رکێ يان شاڵ خستن
يه‌کێک له نه‌ريته زۆر سه‌رنج ڕاکێشه‌کاني شه‌وي جێژن ، شاڵ ده‌رکێ يان شاڵ خستنه . گه‌نجان شه‌وي جێژن دواي ئاگر کردنه‌وه له‌سه‌ر بان و که‌ڵکه‌کان ، ده‌سماڵ يان شاڵه‌که‌ي خۆيان له‌و کۆنايانه‌ي که له سه‌قفي أووره‌کاندا درێژ ده‌که‌ن و له خاوه‌ن ماڵ داواي جێژنانه‌ي خۆيان ده‌که‌ن . له کاتي ڕاخستني شاڵ به خاوه‌ن ماڵه‌که ئه‌ڵێن : باڵي شاڵه‌که‌مان نه‌سوتێني (واته به خاڵي نه‌يگه‌رێنيته‌وه) يان ئه‌ڵێن :
ـ ئاسا خوي و چه‌كۆشي / خۆدا كۆري نه‌كۆشي واته : ئه‌ي خاوه‌ن ماڵ خوا کۆڕه‌که‌ت خۆش بکات ، جێژنانه‌م پێ بده .
خاوه‌ن ماڵيش گوێز، چه‌قاله، شيريني ، نۆک کشميش و هێلکه‌ي کۆڵاو ده‌خاته نێو شاڵه‌که‌ي و ئه‌ڵێ :
هه‌ڵ کێش ، واته: بيکێشه سه‌ر .
به‌م شێوه خاوه‌ن شاڵ به خۆشيه‌وه ده‌چێت . ئه‌و شاڵ خه‌رانه ده‌مووچاوي خۆيان داده‌پۆشن تا خاوه‌ن ماڵ نه‌يان ناسێت. بڕێ جار خاوه‌ن ماڵ بۆ گاڵته و پێکه‌نيني زۆرتر ، سکڵي داخ ده‌خاته نێو شاڵه‌که‌وه .
سه‌رچاوه :ماڵپه‌ري ميراتي کلتوري کرماشان