چاوخشاندنێک به‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌کان و نه‌ريته‌کاني خه‌ڵکي عيلام له ڕۆژه‌کاني نه‌ورۆزدا
جێژني کۆنينه نه‌ورۆز هه‌مووکات جێگايکي تايبه‌تي لاي خه‌ڵکي ئێران بووه و ڕێوشوێنه‌کاني له‌هه‌ر کام له ناچه‌کاني وڵات جياوازه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رکاميان بۆ خۆي جوان و له‌گه‌ڵ نه‌ريتي تايبه‌ته . جێژني نه‌ورۆز له پارێزگاي عيلاميش ڕێوشوێن و نه‌ريتي تايبه‌ت به خۆي هه‌يه و خه‌ڵکي ئه‌م پارێزگايه له‌م ڕۆژانه‌دا ڕێ و ڕه‌سمي تايبه‌تيان هه‌يه .
خه‌ڵکي پارێزگاي عيلام زياتر هه‌ر له هه‌وه‌ڵي مانگي ڕه‌شه‌مه به خاوێن کردني خانوه‌کانيان ده‌رۆنه پێشوازي نه‌ورۆز . خه‌ڵک له‌م ڕۆژانه‌دا قاڵي و فه‌رشه‌کانيان ده‌شۆرن و شت و مه‌که سه‌ربار و ناپێويستيه‌کانيان ئه‌خه‌نه ده‌ر و شتي نوێ ده‌کرن. ئه‌م کاره که يه‌کێک له ڕێ و ڕه‌سمي نه‌رێتي خه‌ڵکه تا نزيکه‌ي نه‌ورۆز و کۆتايي مانگي ڕه‌شه‌مه به‌رده‌وامه .
جێژني کۆنينه نه‌ورۆز هه‌مووکات جێگايکي تايبه‌تي لاي خه‌ڵکي ئێران بووه و ڕێوشوێنه‌کاني له‌هه‌ر کام له ناچه‌کاني وڵات جياوازه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رکاميان بۆ خۆي جوان و له‌گه‌ڵ نه‌ريتي تايبه‌ته . جێژني نه‌ورۆز له پارێزگاي عيلاميش ڕێوشوێن و نه‌ريتي تايبه‌ت به خۆي هه‌يه و خه‌ڵکي ئه‌م پارێزگايه له‌م ڕۆژانه‌دا ڕێ و ڕه‌سمي تايبه‌تيان هه‌يه
يه‌کێکي تر له ڕێ و ڕه‌سمه‌کان له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رداني يه‌کتري و لابردني قينه به‌رێ له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کار و خاوێن کردني دڵه‌کانه .
له چوارشه‌مه‌ي کۆتايي ساڵدا که به‌ناوبانگه به چوارشه‌مه سووري خه‌ڵک به کۆبونه‌وه له‌ماڵ يه‌کێک له خزمه‌کاندا ئه‌و شه‌وه به خۆشي و شادماني به‌سه‌ر ده‌به‌ن . له‌م ئايينه‌دا هه‌رماڵێک ئاگرێک ده‌کاته‌وه و لاوان و تازه‌لاوان له‌ده‌وري ئه‌و ئاگره‌دا کۆ ده‌بنه‌وه و خۆشي و سه‌ما ده‌که‌ن .
جمعه‌ي کۆتايي ساڵيش له پارێزگاي عيلام ئاييني تايبه‌تي هه‌يه . له‌م ڕۆژه‌دا بنه‌ماڵه‌ي عيلاميه‌کان ده‌رۆن بۆ سه‌ر گڵکۆ و مه‌زاري مرده‌وکانيان و به خوێندني فاتێحه و قۆرئان بيره‌وه‌ريان نوێ ده‌که‌نه‌وه و رێزيان لێده‌گرن .
بنه‌ماڵه‌ي عيلاميه‌کان زياتر له کاتي ته‌حوێڵي ساڵدا له ماڵي يه‌کێک له خزمه گه‌وره‌کانيان کۆ ده‌بنه‌وه . ئه‌نداماني بنه‌ماڵي به ده‌ور سفره‌ي حه‌وت سين داده‌نيشن و منداڵه‌کانيش به کردنه به‌ري جلي نوێ حازرن و پێکه‌وه ساڵي نوێ ده‌س پێده‌که‌ن .
له کاتي ته‌حوێڵي ساڵدا منداڵه‌کان خۆشي و حاڵێکي تايبه‌تيان هه‌يه بۆ جێژنانه وه‌رگرتن . دواي ته‌حوێڵي ساڵ ئه‌نداماني گه‌وره‌ي خزم به تايبه‌ت باوه گه‌وره و دايه گه‌وره‌کان ئه‌و جێژنانه‌ي که خستويانه نێو قۆرئانێک ئه‌يده‌ن به نه‌وه‌کانيان .
سه‌رداني ماڵه گه‌وره‌کان دواي ته‌حوێڵي ساڵ يه‌کێک له گرنگترين ئايينه‌کاني خه‌ڵکي عيلامه. .هه‌روه‌ها خه‌ڵکي پارێزگاي عيلام له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌چن بۆ سه‌رداني ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ي که که‌سێکيان تازه مردوه و له‌گه‌ڵياندا هاوده‌ردي ئه‌که‌ن .
سه‌رچاوه : رێکخراوي ميراتي کلتوري عيلام