نەورۆز دوايي ئيسلام
دواي ئيسلام به پێي هێندێ لێگێڕانه‌وه ، له‌و ڕۆژه ڕێز گيراوه ، هه‌روه‌ها ڕووداني بڕێک ڕووداوي گرنگ بوه‌ته هۆي زياتر بووني گه‌وره‌ي و ڕێزي ئه‌و ڕۆژه .
له لێگێڕانه‌وه‌ي مۆعه‌لاي کۆڕي خۆنه‌يس له ئيمام ساديق (ر.خ) ئاماژه کراوه به چه‌ن ڕووداوي گه‌وره له نه‌ورۆزدا، له دواي ئيسلام، که بڕێک له‌وانه بريتين له :
و هو اليوم الذى نزل فيه جبرئيل على النبى(ص), و هو اليوم الذى حمل فيه رسول الله(صلي الله عليه و آله و سلم) اميرالمومنين(عليه السلام) على منكبه حتى رمى اصنام قريش من فوق البيت الحرام فهشمها, و كذلك ابراهيم, و هو اليوم الذى امر النبى اصحابه ان يبايعوا عليا بامره المومنين, و هو اليوم الذى وجه النبى عليا(عليه السلام) الى وادى الجن يإخذ عليهم البيعه له, و هو اليوم الذى بويع لاميرالمومنين(عليه السلام) فيه البيعه الثانيه, و هو اليوم الذى ظفر فيه باهل النهروان, و قتل ذوالثديه, و هو اليوم الذى يظهر فيه قائمنا و ولاه الامر و هو اليوم الذى يظفر فيه قائمنا بالدجال, فيصلبه على كناسه الكوفه, و ما من يوم نيروز, الا و نحن نتوقع فيه الفرج, لانه من ايامنا و ايام شيعتنا, حفظته العجم, و ضيعتموه إنتم;
دواي ئيسلام به پێي هێندێ لێگێڕانه‌وه ، له‌و ڕۆژه ڕێز گيراوه ، هه‌روه‌ها ڕووداني بڕێک ڕووداوي گرنگ بوه‌ته هۆي زياتر بووني گه‌وره‌ي و ڕێزي ئه‌و ڕۆژه .
نه‌ورۆز ڕۆژێکه که:
1- جێبره‌ئيل هات بۆلاي پێغه‌مبه‌ر؛
2- پێغه‌مبه‌ر (د.خ) عه‌لي (ر.خ) نايه سه‌رشاني خۆي بۆ ئه‌وه‌ي بته‌کاني قۆره‌يش که به‌سه‌ر خانوي که‌عبه‌وه بوون بشکێني. هه‌روه‌ها حه‌زره‌تي ئيبراهيم (د.خ) له وه‌ها ڕۆژێکدا بۆته‌کاني شکاند.
3- پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رماني دا به هه‌ڤاڵه‌کاني (له ڕۆژي غه‌ديري خۆمدا) له‌گه‌ڵ عه‌لي (ر.خ) بێعه‌ت بکه‌ن وه‌کوو ئه‌ميري بڕواداران :
4- پێغه‌مبه‌ر (د.خ) عه‌لي (ر.خ) نارد بۆ دۆڵي جنۆکه‌کان، تاکوو به‌يعه‌تيان لێ بگرێت بۆ وه‌رگرتني ئاييني ئيسلام و پێغه‌مبه‌ر (د.خ).
5- له وه‌ها ڕۆژێکدا به‌يعه‌تي عه‌لي (ر.خ) دووپات کراوه .
6- له وه‌ها ڕۆژێکدا عه‌لي (ر.خ) له شه‌ڕي نه‌هره‌وان سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر خه‌وارێجدا ، و مه‌خده‌جي زوسه‌ديه (سه‌رۆکي خه‌وارێجي) کۆشت .
7- له وه‌ها ڕۆژێکدا ئيمامي مه‌هدي (عجل الله) له نهێني دێته ده‌ر و خۆي ئاشکرا ده‌کات .
8- له وه‌ها ڕۆژێکدا ئيمامي مه‌هدي (عجل الله) سه‌رده‌که‌وێ به‌سه‌ر ده‌جاڵ (ديکتاتۆري ئه سه‌رده‌مه) و له گۆڕه‌پاني که‌ناسه‌ي کووفه ئه‌يدا له سێداره .
9- هيچ نه‌ورۆزێک ناييت مه‌گه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ئێمه چاوه‌ڕواني فه‌ره‌جين(عجل الله) چونکوو ئه‌و ڕۆژه ڕۆژي ئێمه و ڕۆژي شێعه‌کاني ئێمه‌يه که عه‌جه‌مه‌کان پاراستيان به‌ڵام ئێوه‌ي (عه‌ره‌ب) له نێوتان برد .(1)
هه‌روا که بينيمان حه‌وت ڕووداوي گه‌وره دواي هاتني ئيسلام بوه‌ته هۆي گه‌وره‌يي نه‌ورۆز .
شێخ تووسي مۆعلاي کۆڕي خۆنه‌يس ده‌گێڕێته‌وه که ئيمام ساديق (ر.خ) فه‌رمووي : هه‌رکات نه‌ورۆز هات خۆت بشۆره، جوانترين جلي پۆخته بکه‌به‌ر، به بۆنخۆشترين شت خۆت بۆن خۆش بکه و له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو به ، دواي نوێژي نيوه‌ڕۆ و عه‌سر ، دوو نوێي دووڕکاتي به نيه‌تي (نوێژي نه‌ورۆز) بخوێنه ' له ڕکاتي يه‌که‌مدا دواي خوێندني سوره‌ي حه‌مد ، ده جار سوره‌ي قه‌در ، له ڕکاتي دوه‌مدا دواي خوێندني سوره‌ي حه‌مد ، ده جار سوره‌ي کافێرون ، له ڕکاتي سيه‌مدا، دواي خوێندني سوره‌ي حه‌مد ، ده جار سوره‌ي ئێخلاس ، و له ڕکاتي چاره‌مدا دواي خوێندني سوره‌ي حه‌مد ، ده جار سوره‌يفه‌له‌ق و ناس بخوێنه ، دواي نوێه‌که ، سۆژده‌ي شۆکر ببه بۆ خوا و له‌و سۆژده‌دا ئه‌م نزايه بخوێنه ، که له‌م کاته‌دا خوا تاواني 50 ساڵي تۆ (يان 5 ساڵ) ده‌بورێت . ئه‌مه‌ش نزاکه‌يه : اللهم صل على محمد و آل محمد, الاوصيإ المرضيين, و على ارواحهم و اجسادهم (2)
په‌راوێزه‌کان :
1- زاناي مه‌جلێسي، بێحار ، ب 59 ، ل 92
2- شێخ تووسي ، مصباح المتهجّد، ب2 ، ل 591 ؛ مۆحه‌دێس قۆمي ، مفاتيح الجنان،
سه‌رچاوه : مانگنامه‌ي پاسداري ئيسلام