• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2487
  • دوو شەممه 30/11/1391
  • رۆژژمێر :

ئەدەب لە ڕۆژەەڵاتي کۆندا  

  سەرتاي مێژوويي ئەدەب پێش نووسين کەوتووە ,بۆيەش وا بوو چونکە بە شەو کۆ ئەبوونەوە  و لە گوێي  ئاگردانەکانا سەمايان ئەکرد و بەسەرهاتي ڕوژەکەشيان ئەگێڕايەوە.لە پاشا کە دونيا پێشتر کەوت ,تۆزێ فيکري خواناسي  پەيدا بوو ,گۆراني و هەڵپەڕکێکەيان خستە پێستي نوێژ و نزا کردنەوە و دەنگيان بەرز ئەکردو هاواريان پێ ئەکرد.

 بە تايبەتي کە ئەچوون بۆ شەڕ,کاهينەکان لە پێشيانەوە بە سروودخۆيندن سۆزێکي تريان پێ ئەدان .بەرە بەرە هەر نەوەيک کە هات شتێکي تري لي زياد ئەکرد تا کەوتە دەورێک کە ئادەميزادە کە کەوتە سەر ئەو باوەڕە:ئەگەر بێتو هەر بەم جۆرە بمێنێتەوە ئەم داستانە لە ئاخرا هەر لە فيکر ئەچيتەوە .

سەرتاي مێژوويي ئەدەب پێش نووسين کەوتووە ,بۆيەش وا بوو چونکە بە شەو کۆ ئەبوونەوە و لە گوێي ئاگردانەکانا سەمايان ئەکرد و بەسەرهاتي ڕوژەکەشيان ئەگێڕايەوە.

ئەم پێويستيە خستيە سەر ئەوە کە خەت و نووسين دابهێني .سەرتا فێري نووسيني وێنە شتەکە بوو ,لە پاشا هەڵکەندن ,لە پاشا بزماري .

کۆنتر شتێک کە لەم  ڕووەوە دوزرابێتەوە -چەند هەزار ساڵێکيش پێش قسە نووسينەوە "تەوڕات"کەوتبێت -چەند پارچە قوڕەشکێک بووە کە لە "کەلدە "دا بينراوەتەوە و لە پاشماوەي کەلدانييەکان بووە و کارەساتي تۆفاني تيا هەڵکەنراوە.

وا دەرئەکەوێ نووسەر لە دەوري کەلدانييە کانا کرێ گرتەي پادشا بووە,بۆ هەرلايەک چووبێت ئەويشي لەگەڵ بووە و کارەساتي شەڕ و شۆڕي پادشاي لەسەر ئەو پارچە قورانە بە قاڵب هەڵکەندووە.هەر ئەم کەلدانييانە دوو دەستە نووسەري تريان بووە :يەکێ کاهينەکان کە نوشتە و نزاي نوێژيان لەو قاڵبانە هەڵکەندۆۆە,يەکێ چۆنيەتي کشتوکاڵ وسياسەت و ئەستێرە ژمێرييان هەڵکەندووە.

.سەرچاوە: کتێبي مێژوويي ئەدەبي کوردي