دايناسۆر چۆن و كه‌ي دۆزراوه‌ته‌وه؟
دايناسۆره‌كان ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵنده زه‌به‌لاحانه‌ن كه له‌چه‌رخه‌كاني به‌ر له‌مێژوودا ژياون و هه‌ميشه جێگه‌ي پرسياري مرۆڤه‌كانن، به‌ڵام ئايا مێژووي دۆزينه‌وه‌ي يه‌كه‌م ئێسكه‌په‌يكه‌ري دايناسۆر كه‌ي بووه؟
ئه‌فسانه يۆنانييه‌كان
لێكۆڵه‌رو زاناكان ده‌ڵێن: دايناسۆره‌كان كه له‌ئێستادا بوونيان نييه‌و به‌ر له‌مليۆنان ساڵ به‌هۆي به‌ركه‌وتني نه‌يزه‌كێكه‌وه به‌ڕووي زه‌ويدا ته‌فرو تونابوون و قڕيان تێكه‌وتووه «يه‌كه‌مجار له‌ئه‌فسانه يۆنانييه‌كاندا له‌شێوه‌ي ئه‌ژديهاي ئه‌فسانه‌ييدا وێنه‌يان كێشراوه» ئه‌و ئه‌فسانانه‌ش مێژووه‌كه‌يان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵي (625)ي پێش زايين. ئاماژه‌شيان به‌وه داوه كه وێنه‌ي ئه‌و دايناسۆرانه له‌سه‌ر بنه‌ماي كه‌لله‌سه‌ري دايناسۆري جۆري (پرۆتۆسيراتوبس- protoceratops) دروستكراوه، که دواتر له‌ناوه‌ڕاستي ئاسيادا ئێسكه‌كه‌ي دۆزراوه‌ته‌وه.
دايناسۆره‌كان كه له‌ئێستادا بوونيان نييه‌و به‌ر له‌مليۆنان ساڵ به‌هۆي به‌ركه‌وتني نه‌يزه‌كێكه‌وه به‌ڕووي زه‌ويدا ته‌فرو تونابوون و قڕيان تێكه‌وتووه «يه‌كه‌مجار له‌ئه‌فسانه يۆنانييه‌كاندا له‌شێوه‌ي ئه‌ژديهاي ئه‌فسانه‌ييدا وێنه‌يان كێشراوه» ئه‌و ئه‌فسانانه‌ش مێژووه‌كه‌يان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵي (625)ي پێش زايين.
ئێسكي ئه‌ژديها
له‌هه‌ندێك له‌نووسينه‌كاني (زانگ كيو)ي نووسه‌ري چينيشدا ئاماژه به‌بووني ئێسكي دايناسۆرێک دراوه، كه له‌هه‌رێمي (سيشوان) دۆزراوه‌ته‌وه. کيو ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه‌ي به‌وه وه‌سف كردووه كه «له‌ئێسكي ئه‌ژديهان» به‌ڵام دواتر زاناكان ئه‌وه‌يان دووپاتكرده‌وه، که ئه‌وانه ئێسكي به‌به‌ردبووي دايناسۆره‌كان بوون نه‌ک ئه‌ژديها.
ناوێك بۆ ئێسكه‌كان
يه‌كه‌مين ئێسكي به‌به‌ردبووي دايناسۆريش له‌ساڵي (1822) له‌لايه‌ن (ماري مانتيڵ) ژنه زاناي جيۆلۆجييه‌وه دۆزرايه‌وه، كه بريتيبوو له‌ددان و چه‌ند پارچه ئێسكێكي به‌به‌ردبووي دايناسۆري جۆري (ئيگوانۆدۆن- Iguanodon) له‌ساڵي (1824)يشدا (ويليام باكلاند) له‌كاتي كنه‌و پشكنينه‌كانيدا جۆره ئێسكێكي به‌به‌ردبووي تري دۆزييه‌وه، كه هي دايناسۆري جۆري (ميگالۆسورس- Megalosaurus) بوو. له‌ساڵي (1825)يشداو له‌دواي ناسينه‌وه‌ي ته‌واوي دايناسۆري جۆري (Megalosaurus) وه‌سفي ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه ته‌واو بوو و بڕياردرا كه هه‌موو ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه به‌به‌ردبوو و قڕتێكه‌وتووانه له‌ژێر ناوي دايناسۆردا كۆبكرێنه‌وه.
کوردستاني نوێ