گێلاس هه‌رچه‌نده بچوکه به‌ڵام سودى زۆره
له نوێترين توێژينه‌وه‌ى زاناياندا سه‌باره‌ت به ميوه‌ى گێلاس ده‌رکه‌وتوه‌که جۆره ميوه بچوکه چه‌ندين سودى گه‌روه‌ى هه‌يه.
له توێژينه‌وه‌که‌دا ده‌رکه‌وتوه که گێلاس خاوه‌نى چه‌وريه‌کى که‌م و ڕيشاڵى زۆره ، وه بۆ رێکخستنى خوێن له سيستمى هه‌رسکردن زۆر به‌سوده ، ژه‌هرى له‌ش وه‌ده‌رده‌نێت و بۆ کارکردنى ريکووپێکى دڵ و ريخۆڵه و گه‌ده زۆر به‌سوده.
هه‌ربۆيه‌پسپۆرێکى خۆراکى له‌باره‌ى گێلاسه‌وه وتي: گێلاس ئيشتيهاى خواردن زياد ئه‌کات، ئارامبه‌خشه و ئارامى به مێشک ده‌دات و هێزى فکرى زياد ئه‌کات و هۆکارى ڕوخۆشيه .
له نوێترين توێژينه‌وه‌ى زاناياندا سه‌باره‌ت به ميوه‌ى گێلاس ده‌رکه‌وتوه‌که جۆره ميوه بچوکه چه‌ندين سودى گه‌روه‌ى هه‌يه.
هه‌روه‌ها گێلاس يه‌کێکه له‌و ميوه ناسکانه‌ى پريه‌تى له ماده کانزايه‌کانى وه‌ک ( کالسيوم ، فۆسفۆر، پۆتاسيوم ، مگنزيوم ، گوگرد ، ئاسن ، مس ، کۆپالت، تۆتيا).
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا گێلاس زۆر سودمه‌نده بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ى نه‌خۆشى رۆماتيزم و گرێى جومگه‌کانيان هه‌يه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گێلاس بۆ توشبوان به نه‌خۆشى به‌ردى گورچيله و به‌ردى زراو زۆر سودمه‌نده و گێلاس خوێن و گه‌ده‌ش پاک ده‌کاته‌وه ، بۆيه پێويسته رۆژانه 250 بۆ 350 گرام بۆ يه‌ک ژه‌مى خواردن به‌کاربهێنرێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌يانه‌وێت سودى لێ ببينن.
جه‌ماوه‌رنيوز