پێوه‌ره‌کاني ئافره‌تي چاک
ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ين له گه‌ڵ ئافره‌تێک‌دا په‌يمان و به‌ڵێني ژياني هاوبه‌شمان بێت که زه‌مينه و بواري ئه‌وه له ڕۆح و هزري‌دا بێت که ببێته ئه‌ستونده‌کي بنه‌ماڵه‌که‌مان.
ئه‌مڕۆکه ته‌واوي زانايان و پسپۆڕاني بواري په‌وه‌رده و ڕاوێژکاراني بنه‌ماڵه له لايه‌ک و ئه‌و زانيارانه وا له سه‌ر ره‌هه‌ندي زۆر هه‌ستيار و بنه‌ره‌تي ده‌روون‌ناسي کۆمه‌ڵگا بيرۆکه‌يان هه‌يه، هه‌ر هه‌مويان له سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ن که ده‌وري ئه‌فره‌ت له گه‌شه‌کردن و پێ‌گه‌يشتن و سڵامه‌تي کۆمه‌ڵگادا هێنده ده‌ورێک بنه‌ڕه‌تي و گرنگه، که نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ک له باس و گفتگۆ و ده‌قه‌کان‌دا له‌م بابه‌ته گافڵ ببين. له ڕاستي‌دا به به‌رزبوونه‌وه‌ي کۆمه‌ڵگا و گه‌يشتني کۆمه‌ڵگا به ئاستي سه‌رکه‌وتن و هه‌ڵدان ته‌نيا کاتێک ڕوو ئه‌دات که ژن و يان ئافره‌تي ئه‌و کۆمه‌ڵگايه پێشکه‌وتوو بێت و ڕێزي لێ گيرابێت و توانيبێتي هه‌ست و بۆچووني خۆي سه‌باره‌ت به ژيان و چاره‌نووس و بابه‌ته‌کاني‌تر ده‌رببڕێت. هه‌ر بۆيه ڕه‌چاوکردني ده‌وري ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگادا له پله و پايه‌ي هاوسه‌ر و دايک، ئه‌بێته بابه‌تێکي بنه‌ڕه‌تي زۆر گرنگ.
ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ين له گه‌ڵ ئافره‌تێک‌دا په‌يمان و به‌ڵێني ژياني هاوبه‌شمان بێت که زه‌مينه و بواري ئه‌وه له ڕۆح و هزري‌دا بێت که ببێته ئه‌ستونده‌کي بنه‌ماڵه‌که‌مان.
که وايه ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ين له گه‌ڵ ئافره‌تێک‌دا په‌يمان و به‌ڵێني ژياني هاوبه‌شمان بێت که زه‌مينه و بواري ئه‌وه له ڕۆح و هزري‌دا بێت که ببێته ئه‌ستونده‌کي بنه‌ماڵه‌که‌مان و منداڵانێک په‌روه‌رده بکات که لا داهاتوي وڵاته‌که‌دا ده‌وري باش و به‌که‌ڵکيان بێت.
له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆر باس کراوه. حه‌زره‌تي خه‌تمي مه‌رته‌به‌ت محه‌مه‌دي مسته‌فا فه‌رمووي له زه‌واج و ژن‌هێنان‌دا پارێز بکه‌ن له‌و گوڵانه وا به سه‌ر زبڵ وزێراوه‌وه ڕواون. پرسياريان کرد يه پێغه‌مبه‌ر! مه‌به‌ستي جه‌نابت له‌و گوڵه چييه؟ فه‌رمووي: مه‌به‌ستم ژن و ئافره‌تي جوانه که له ناو بنه‌ماڵه‌ي خراپ و سوک و تاوانباردا په‌روه‌رده بووه.
که‌وايه به پێي ئه‌م حه‌ديسه‌ي ڕه‌سولي گه‌وره‌مان، بنه‌ماڵه پێوه‌رێکي زۆر جيددي و به‌هه‌نده بۆ ئه‌وه‌ي ئێمه بزانين له گه‌ڵ کام کچ و ئافره‌ت‌دا ژياني هاوبه‌ش ده‌س پي بکه‌ين. بنه‌ماڵه‌ي نه‌جيب و ئيمان‌دار و خاوه‌ن ئابڕوو بکه‌ينه ئامانجي خۆمان و بۆ خوازبێني ڕوويان لێ بکه‌ين. له‌زاري پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام سڵاوي خواي لێ بێت ده‌گێڕنه‌وه: هيچ پياوه موسوڵمانێک هێنده‌ي ئه‌و پياوه به‌خته‌وه‌ر نييه که هاوسه‌رێکي هه‌يه که به ديتني ڕوخساري ئه‌و شاد ده‌بێت و که ئه‌مري پێ ده‌کات به‌ڕێوه‌ي ده‌بات و که بۆ خۆي له ماڵ نه‌بێت پارێزه‌ري ماڵ و منداڵ وئابڕووي ئه‌وه.