هه‌نگوين وه‌ك مادده‌ي پارێزه‌ر له خوارده‌مه‌نييدا به‌كارده‌هێنرێت
توێژه‌رێكي ئه‌مريكي ڕايگه‌ياند: له‌به‌رئه‌وه‌ي هه‌نگوين مادده‌گه‌لێكي دژه ئۆكساني تێدايه، ده‌كرێت له‌باتي ئه‌و مادده پارێزه‌رانه به‌كاربهێنرێت، كه ده‌كرێنه ناو هه‌ندێك خوارده‌مه‌نييه‌وه به‌مه‌به‌ستي خه‌زنكردن‌و هێشتنه‌وه‌يان به‌شێوه‌يه‌كي ته‌ندروست‌و سه‌لامه‌ت بۆ ماوه‌يه‌كي درێژ.
توێژه‌ري ئه‌مريكي، نيكي ئينغيسيز، ترشي ئه‌ميني (EDTA) گۆڕيوه بۆ رێگرتن له ئۆكساني ئه‌و ڕۆنه‌ي له‌ناو ئاوي زه‌ڵاته‌و گه‌نمه‌شامي شيريندا هه‌يه‌و ده‌كرێته زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كاني سوپه‌وه تا بۆن‌و به‌رامه‌يه‌كي خۆش شيريني پێبدات.
نيكي، ياريده‌ده‌ري پرۆفيسۆر له به‌شي كيمياي خۆراكي له زانكۆي ئيلينۆي، ئه‌وه‌ي خسته‌ڕوو "مادده‌كاني دژه ئۆكسان له هه‌نگويندا توانيويه‌تي بۆماوه‌ي 9 مانگ پارێزگاري له جۆرێتي سوپي زه‌ڵاته بكات‌و تامێكي شيريني سروشتيشي پێبه‌خشيوه".
له‌به‌رئه‌وه‌ي هه‌نگوين مادده‌گه‌لێكي دژه ئۆكساني تێدايه، ده‌كرێت له‌باتي ئه‌و مادده پارێزه‌رانه به‌كاربهێنرێت، كه ده‌كرێنه ناو هه‌ندێك خوارده‌مه‌نييه‌وه به‌مه‌به‌ستي خه‌زنكردن‌و هێشتنه‌وه‌يان به‌شێوه‌يه‌كي ته‌ندروست‌و سه‌لامه‌ت بۆ ماوه‌يه‌كي درێژ.
ناوبراو ئاماژه‌ي به‌وه‌شدا كه تاقيكردنه‌وه‌ي له‌سه‌ر 19 جۆر هه‌نگوين كردووه بۆ زانيني كاريگه‌ري‌و تايبه‌تمه‌ندييه‌كاني‌و تواناي له‌سه‌ر پاراستني ئه‌و ماددانه‌ي كه تێيده‌كرێت، دواجار ده‌ركه‌وت كه زۆربه‌يان پێكهاته‌يه‌كيان تێدايه ده‌توانێت بۆ ماوه‌ي چه‌ندين مانگ خۆراك‌و خواردنه‌كان له خراپبوون بپارێزێت.
سەرچاوه :سايتێ پەيام تي وي