تايبەتەکاني چاي
به‌پێي توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێ، ئاستي توشبوون به‌نه‌خۆشي شه‌كره له‌و وڵاتانه رووي له كه‌مبوونكردووه كه چاي ڕه‌شي زۆر تێدا ده‌خورێته‌وه.
سايتي هێڵس نيوزي ئه‌مه‌ريكي ئاماژه‌ي به‌وه‌داوه، توێژه‌ره‌كاني سه‌نته‌ري داتا ماينينگ ئينته‌رناشيۆناڵ له ژنێڤ گه‌يشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ي به‌كارهێنان‌و خواردنه‌وه‌ي چاي ڕه‌ش به‌شێوه‌يه‌كي به‌رنامه بۆ داڕێژراو مه‌ترسي توشبوون به نه‌خۆشي شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌پێي توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێ، ئاستي توشبوون به‌نه‌خۆشي شه‌كره له‌و وڵاتانه رووي له كه‌مبوونكردووه كه چاي ڕه‌شي زۆر تێدا ده‌خورێته‌وه.
به‌پێي ئه‌و توێژينه‌وه‌يه كه‌نه‌دا پله‌ي يه‌كه‌مي ڕيزبه‌ندي ئه‌و وڵاتانه‌ي گرتووه كه چاي ڕه‌شي زۆر تێدا به‌كارده‌هێنرێت‌و ساڵانه هه‌ر كه‌سێك بڕي دوو كيلۆگرام چايي ده‌خواته‌وه‌و به‌دوايدا به‌ريتانيا دێت پاشان توركيا.
ئه‌و وڵاتانه‌ش كه ئاستي به‌كارهێناني چاي ڕه‌شيان تێدا كه‌مه بريتي بوون له كۆرياي باشور، به‌رازيل، چين، مه‌غريبي عه‌ره‌بي‌و مه‌كسيك، ده‌ركه‌وت ئه‌و وڵاتانه‌ي ڕێژه‌يه‌كي زۆر چاي ڕه‌شي تێدا ده‌خورێته‌وه توش بوون به‌نه‌خۆشي شه‌كره تيياياندا به‌راورد به وڵاتاني تر زۆر كه‌مه.