10هۆکاري شکستهێناني ژياني هاوسەريي
ژياني هاوسەرگيريي نێوان دوو مرۆڤ، ژيانێکي سادەو ئاسان نييە، بەڵکوو پێکەوەژيان و پێکەوەهەڵکردني دوو مرۆڤە کە هەريەکەيان لە جيهانێکەوە هاتوون و گەورەبوون و ئێستا لەژێر سەقفێکدا پێکەوە کۆدەبنەوە، لەوانەيە ئەم ژيانە، تووشي تەنگەچەڵەمە و ئەگەري لێکهەڵوەشان ببێتەوە، چ هۆکارێک وادەکات ژياني هاوسەريي هەڕەشەي جيابوونەوەي لەسەر بێت؟، ئەمە، لەم باسەدا وەڵام دەدرێتەوە.
ژياني هاوسەرگيريي نێوان دوو مرۆڤ، ژيانێکي سادەو ئاسان نييە، بەڵکوو پێکەوەژيان و پێکەوەهەڵکردني دوو مرۆڤە کە هەريەکەيان لە جيهانێکەوە هاتوون و گەورەبوون و ئێستا لەژێر سەقفێکدا پێکەوە کۆدەبنەوە.
10هۆکارە بۆ خراپبووني پەيوەنديي هاوسەرگيريي:
1. ناکۆکييو شەڕەدەنگي ڕۆژانە کە لەوانەيە سروشتي يەکێک لە ژن و مێردەکە بێت.
2. پشتگوێخستني لايەکيان لەلايەن ئەوي ديکەيانەوە، بەمەبەست بێت يان بێ مەبەست.
3. خراپ بەڕێوەبردني پەيوەنديي نێوانيان، يان بەڕێوەبردني بەشێوەيەکي لاسەنگ، وەک ئارەزووي زۆري يەکێکيان بۆ ئەوي ديکە، يان دوورکەوتنەوەي زۆر و بێ پاساوي يەکێکيان لەوي ديکەيان.
4. سەربەخۆبووني يەکێکيان لە داهاتدا، واتە يەکێکيان وەک سەربەخۆ بۆ خۆي بژي وەهابێت، ئەگەرچي هەردووکيان لە ژوورێکدا پێکەوە بژين.
5. بردنە دەرەوەي نهێنيي ماڵ بۆ کەسوکار و هاوڕێيان، ئەگەرچي بۆ ئامۆژگارييو پەندوەرگرتنيش بێت.
6. بەشدارپێکردني لايەني سێهەم لەکێشەکاني نێوان خۆياندا.
7. نەماني خۆشەويستيي و نەزانيني چۆنيەتي دەربڕيني ئەو خۆشەويستييە بۆ يەکتر بەڕێگاي جۆربەجۆر.
8. بەئەنقەست پشتگوێخستني بۆنە گرنگەکان، کە بۆ هەردووکيان جێي گرنگيي بێت.
9. ڕێزنەگرتن لە يەکتريي و بەسووک سەيرکردني تواناکاني يەکتر.
10. سەرزەنشتي زۆر و دەرخستني کەموکوڕيي بەشێوەيەکي بەردەوام، هەميشە باسکردني لايەنە خراپەيەکاني يەکێکيان لەلايەن ئەوي ديکەيانەوە.
ئەم هەڕەشانە زۆر بەخێرايي ژياني هاوسەريي کۆتايي پێدەهێنێت و تێکي دەدات. بەهيواي ئەوەي، بەدوور بن لەم کێشانە.