• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2546
  • چوار شەممه 6/10/1391
  • رۆژژمێر :

شعيري له شاعير ناودار ماموسا هەژار

هه ر کوردم

 

بــه‌ ده‌ربــه‌ده‌ري يـان له‌ ماڵــي خــۆم

له‌ خــاکي ئــه‌ره‌ب،له‌ ئێــــران و ڕۆم

 کۆک و پۆشته ‌بم،ڕووت و ڕه‌جاڵ بم

کۆشــکم ده‌قات بــێ،وێــرانه‌ مـاڵ بم

ئازا و ڕزگــار بم شــادان و خــه‌ندان

يـان زنجير له‌ مل له‌ سووچي زيندان

سـا‌‌غ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانـان

يــان زار و نــزار له‌ نـه‌خۆشــخــانان

دانــيشـــم له‌سه‌ر ته‌ختــي خونـــکاري

يــان لــه‌ کۆڵانــان بــکـــه‌م هـــه‌ژاري

کــوردم و له‌ ڕێي کــورد و کوردستان

ســه‌ر له‌ پێناوم گيــان له‌ســه‌ر ده‌سـتان

بـه‌ کــوردي ده‌ژيم بـه‌ کــوردي ده‌مرم

بــه‌ کــوردي ده‌يــده‌م وه‌رامــي قــه‌برم

بــه‌ کــوردي ديــسان زيندوو ده‌بــمه‌وه‌

لــه‌و دنياش بۆ کــورد تـێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

 

ماموستا هه‌ ژار