پيران، تاڤگه‌يه‌ک به به‌رزي به‌ژني داڵاهۆ
زاگرۆس و کوێستانه‌کاني ناوچه ڕۆژاواي ئێران هه‌ميشه ديمه‌نێکي جياوازيان خستۆته به‌ر چاوي ئه‌ڤينداراني سروشت. له ڕێگه‌ي کرنده‌وه بۆ سه‌ر پێڵ، هێدي هێدي کوێستانێکي سه‌ير و سه‌مه‌ره خۆي ده‌نوێنێ. له شارستاني داڵاهۆدا شاخ و کێوي جوان و به‌رزه‌ده‌ماخ سه‌ريان به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵکێشاوه.
تاڤگه‌ي پيران يان تاڤگه‌ي ڕێژاو يه‌کێکه له به‌رزترين تاڤگه‌کاني ئێران که له پارێزگه‌ي کرماشاندايه. تاڤگه‌يه‌کي سێ نهۆمي که دوو نهۆمي سه‌ره‌وه‌ي زۆر به‌رز و نهۆمي خواره‌وه‌ي کورتتره و له بن دار و دره‌ختدايه و له سه‌ره‌وه نابينرێت.
مه‌وداي نێوان به‌رزترن خاڵي تاڤگه‌ي پيران تا خوارترين خاڵي به پێي GPS نێزيک به 180 مه‌تره.
که‌وايه ده‌توانين بڵێين تاڤگه‌ي پيران يه‌کێکه له چه‌ندين تاڤگه‌ي به‌رزي ئێران و يان ڕه‌نگه به‌رزترين تاڤگه‌ي ئێران بێ.
هه‌رچه‌ن سه‌رپێڵ يه‌کێکه له شاره گه‌رمه‌کاني پارێزگه‌ي کرماشان، به‌ڵام له ده‌وروبه‌ري هه‌ر ئه‌م شاره گه‌رميانه‌دا، سروشتێکي جوان و دڵڕفێن و شيناوه‌رد سه‌رنجي هه‌مووان به‌ره‌و لاي خۆي ڕاده‌کێشێت.
له دوو ڕێگه‌وه ده‌توانين بچێن بۆ لاي تاڤگه‌ي پيران: يه‌که‌م ڕێگه‌ي گوندي پيرانه له 10 کيلۆمه‌تريي سه‌رپێڵ که ئێمه ده‌باته بن تاڤگه‌که‌وه. ڕێگاي ديکه‌ش گوندي شالانه له ناوچه‌ي ڕێژاو که ده‌مانباته سه‌ره‌وي تاڤگه.
له بنه‌وه‌ي تاڤگه‌ي پيراندا گوندي پيران و دۆڵێکي سه‌رسه‌وز و شيناوه‌رد و زۆر جوان هه‌ر به‌م ناوه هه‌يه که سه‌رسه‌وزييه‌که‌ي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاوي ئه‌م تاڤگه‌يه که له ناوچه‌ي ڕێژاوه‌وه دێت. له دۆڵي پيراندا باخي هه‌نجير، شڵانه و هه‌نار به باخه‌واناني ده‌س بڵاو دێنه پێشوازته‌وه.
سه‌ره‌وه‌ي تاڤگه‌ي پيران ناوچه‌ي ڕێژاوه که بۆ ديتني ديمه‌ني تۆکمه و ته‌واو و دووري تاڤگه ده‌بێ بچين بۆ گوندي ژالکه‌ي ڕێژاو.
کاتێک ئه‌چيته ڕێژاو و له سه‌ره‌وه چاو له تاڤگه ده‌که‌ي، ئه‌م به‌شه‌ي تاڤگه ئه‌وه‌نده بچووکه که زۆر به ئه‌سته‌م ده‌بيندرێت.
مه‌وداي خوار تا باني تاڤگه‌ي ڕێژاو يانێ مه‌وداي گوندي پيران و گوندي ژالکه‌ي ڕێژاو نێزيک به 40 کيلۆمه‌تره.
کاتێک له‌و بانه‌وه چاو له دۆڵي پيران ده‌که‌ي پێت خۆشه يه‌ک چرکه‌ش چاو له‌و جواني و مه‌زنايه‌تييه کلا نه‌که‌ي.
ناوي ناوچه و تاڤگه‌ي ڕێژاو وشه‌يه‌کي کورديه که له "ڕژان" و "ئاو"ه‌وه هاتووه.
ناوچه‌ي ڕێژاو شوێني سه‌رنج ڕاکێشي گه‌شتياري ديکه‌ي زۆره. يه‌کێک له ئاسه‌واره مێژووييه زۆر گرينگه‌کاني ئێران به ناوي "ئانوبانيني" له سه‌رپێڵي زه‌هاودايه. "بابايادگار" و زيارتگه‌ي پيرۆزيش هه‌ر له‌م ناوچه‌دايه.
سه‌راو ئه‌سکه‌نده‌ر، قه‌ڵاي سه‌ر نج ڕاکێشي "يه‌زدگرد" يادگاري "يه‌زدگردي سێيه‌م" له سه‌ر به‌رزاييه‌کاني کوێستاني داڵاهۆ و گۆڕستاني "ئه‌بوودوجانه" له ناوچه سه‌رنج ڕاکێشه‌کاني ديکه‌ي سه‌رپێڵ و ڕێژاو دێنه ئه‌ژمار.
سەرچاوه:مالەپەري راديوو سوراني