کرماشان بناسين
ده‌ڤه‌ري ستاني کرماشان، له هه‌زاره‌کاني پێش له دايک بووني مه‌سيح، شوێني ژياني و نيشته‌جێ بووني هۆز و نه‌ته‌وه‌گه‌لي جۆربه‌جۆر بووه. ستاني کرماشان، ناوچه‌يه‌کي کوێستانييه که له نێوان فه‌لاتي ئێران ومێرگي مزۆپۆتاميادايه و زنجيره کێوه‌کاني زاگرۆس سه‌رانسه‌ي ئه‌م ناوچه‌يه‌ي دايگرتووه.
ئه‌م ستانه له بواري پيشه‌يي و کشت و کاڵ‌دا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و خاوه‌ن تايبه‌تمه‌نديگه‌لێکي سه‌رنج ڕاکێش له بواري گه‌شتياريدايه. که‌تيبه‌ي بێستوون و نه‌خشه زۆپه‌کاني، له گرينگترين خاڵه سه‌رنج ڕاکێشه‌کاني ئه‌م ناوچه له ئێرانه که له‌گه‌ڵ ده‌يان ئاسه‌واري دڵڕفێن و سرووشتي ديکه، بوونه‌ته هۆي سه‌رنج ڕاکێش بووني ئه‌م ستانه له بواري گه‌شتياريدا.
خاڵه سه‌رنج ڕاکێشه‌کاني سرووشتي ستاني کرماشان
ستاني کرماشان له ڕۆژاواي ئێراندايه و به کێو و کوێستانێکي يه‌کجار زۆر، ده‌شت و ساراوگه‌يه‌کي به‌ربڵاو، ديمه‌نگه‌ي دارستانه‌کاني زاگرۆس، ده‌شتگه‌لێکي سه‌وز و چۆمگه‌لێکي جوان و پڕئاو، گۆم و سه‌رواگه‌لێکي که‌م وێنه، ناوچه‌يه‌کي ئاوه‌داني پێکهێناوه.
ده‌ڤه‌ري ستاني کرماشان، له هه‌زاره‌کاني پێش له دايک بووني مه‌سيح، شوێني ژياني و نيشته‌جێ بووني هۆز و نه‌ته‌وه‌گه‌لي جۆربه‌جۆر بووه.
ستاني کرماشان خاوه‌ن که‌ش و هه‌وايه‌کي فێنکي کوێستانييه و فره‌چه‌شني که‌ش و هه‌وايي بۆته هۆي پێکهاتني ديمه‌نگه و سرووشتگه‌لێکي جۆربه‌جۆر و جياواز له‌م ستانه‌دا.
با و بۆراني شێ‌دار له لاي ده‌رياي نێوه‌ڕاست وزه‌رياي ئه‌تڵه‌س و به‌فر و بارانێکي زۆر، بۆته هۆي پێکهاتني پاشه‌که‌وتي ئاوي ژێر زه‌ويني و هه‌روه‌ها پێکهاتني ڕۆخانه و چۆمگه‌لێکي به‌رفره‌وان له‌م ستانه که جگه له ده‌کارهێنرانيان له باري ئابوورييه‌وه، خاوه‌ن بايه‌خێکي تايبه‌تيش له بواري گه‌شتياريدان.
ستاني کرماشان خاوه‌ن له‌وه‌ڕگه‌يه‌کي پڕبه‌ره‌که‌ته و دۆڵه‌کاني باکووري ڕۆژاواي هه‌تا باشووري ڕۆژهه‌ڵاتي ، واته به‌رزاييه‌کاني هه‌ورامان هه‌تا ناوچه‌ي زه‌رده‌ڵان و هه‌ليلان، يه‌کسه‌ر دارستان دايپۆشيوه.
له‌به‌ر فره‌چه‌شني که‌ش و هه‌وايي، هه‌بووني چۆم و ڕۆخانه و سه‌راو و گژ و گياي جۆربه‌جۆر، ستاني کرماشان هه‌ميشه يه‌ک له ڕاوگه به‌نرخه‌کاني ئێران به هه‌موو چه‌شنه په‌له‌وه‌ر‌ێکي کۆچبه‌ر و خۆجێييه. به شێوه‌يه‌ک که پادشاکاني ساسانيش له ڕاوگه به‌رفره‌وانه‌کانيدا، ڕاويان کردووه و له‌م باره‌شه‌وه، ئه‌م ناوچه‌يه خاوه‌ن پله و پێگه‌يه‌کي تايبه‌ته.
سه رچاوه:سورانی رادیو‌و