ڕه‌خنه‌گرتني ناوه‌ندي دێرينه‌ناساني ئێران له شێوازي ڕاگه‌يشتن به تاقه‌وسان
ناوه‌ندي دێرينه‌ناساني ئێران ڕايگه‌ياند: به‌کارهێناني شێوه‌ي مه‌ترسيدار بۆ کار کردن له تاقه‌وسان جێ قبووڵ کردن نييه.
ناوه‌ندي دێرينه‌ناساني ئێران وێڕاي هيوا خواستني کارناساني ئه‌و ناوه‌نده بۆ تۆمارکردني تاقه‌وسان له ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کان وه‌کوو ئاسه‌وارێکي دێريني جيهاني ڕايگه‌ياند: به‌کارهێناني شێوازي کارکردني پڕ مه‌ترسي به که‌ره‌سته ناشياوه‌کان له شوێنێکي هه‌ستيار و به نرخ وه‌کوو تاقه‌وسان قه‌ت جێ قبووڵ کردن نييه و خوازياري وردبيني هه‌رچي زياتري به‌رپرسان بوو له کار کردن له‌و شوێنه‌دا.
ئه‌و ناوه‌نده له ڕێگاي به‌ياننامه‌يه‌که‌وه ناڕه‌زايي خۆي ده‌ربڕي له به‌رانبه‌ر نه‌پاراستني ئاسه‌واره دێرينه‌کاني تاقه‌وسان و داواي کردووه کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرساني ئه‌و شوێنه خۆيان دوور بگرن له هه‌ر چه‌شنه شێوازێکي کار کردن که ئه‌گه‌ري خه‌سارگه‌ياندني هه‌يه به ئاسه‌واره‌کان و له‌وانه کارکردني مه‌کينه و که‌ره‌سته قورسه‌کان له‌سه‌ر ئاسه‌واره‌کان.
کارهێناني شێوازي کارکردني پڕ مه‌ترسي به که‌ره‌سته ناشياوه‌کان له شوێنێکي هه‌ستيار و به نرخ وه‌کوو تاقه‌وسان قه‌ت جێ قبووڵ کردن نييه و خوازياري وردبيني هه‌رچي زياتري به‌رپرسان بوو له کار کردن له‌و شوێنه‌دا.
له به‌شێکي ديکه‌ي به‌ياننامه‌که جه‌خت کراوه‌ته سه‌ر به‌هێزبووني ئه‌گه‌ري خه‌سارلێکه‌وتني ئاسه‌واره‌کاني تاقه‌وسان له ئه‌نجامي کارکردني که‌ره‌سته قورسه‌کان و له‌وانه ئامير و مه‌کينه‌کاني دروست کردني ڕێگا و جادده‌کان و خه‌ساره‌کاني ئه‌م کاره‌ي به 2 جۆر زانيوه که يه‌کيان خه‌ساره خێراکانن که زۆر مه‌ترسيداره و ده‌سبه‌جێ پاش خه‌ساره‌که کاريگه‌رييه‌کي ده‌رده‌که‌وێ وه‌کوو ڕووخان يان ڕۆچووني په‌يکه‌ره و ئاسه‌واره‌کان و شکاني به‌رده‌کان و دووه‌ميان ئه‌و خه‌سارانه‌ي که به‌چاو نابيندرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبووني کات ده‌رده‌که‌وێت و له‌وانه که‌ڵێني بچووک له ئاسه‌وار و به‌رده‌کان و هاژاني به‌رده بنه‌ڕه‌تييه‌کاني تاقه‌وسان و سه‌رکه‌وانه‌کاني که ئه‌مانه‌ش پاشهاته‌ي هاتوچووي که‌ره‌سته قورسه مه‌ترسيداره‌کانه له‌و شوێنه. به وته‌ي کارناسان ئه‌م جۆره خه‌ساره مه‌ترسييان زياتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که نابيندرێت و چاره‌سه‌ر ناکرێت و به ورده ورده به‌رده‌کان و ئاسه‌واره‌کان له‌ناو ده‌بات.
کوردپرێس