شيوازه گرنگه‌کان له په‌روه‌رده‌کردني منداڵاندا
بابه‌تي په‌روه‌رده‌کردن له سه‌ره‌تايي ترين ، سه‌ره‌کي ترين و گرنگترين پێداويستيه‌کاني ژياني مرۆڤه . له‌م ڕێگادا په‌روه‌رده‌کردني ئيسلامي بۆ مرۆڤي مۆسڵمان پێويستي دووچه‌نداني هه‌يه . دايک و باب به هۆي کارێگه‌ريتي به‌سه‌ر منداڵان، له شێوازي شياو له په‌روه‌رده‌کردني مه‌زهه‌بي ، پێک هێناني هۆگرتني ئاييني و زانستي ئاييني هه‌موو تێکۆشاني خۆيان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي له په‌روه‌رده‌کردني منداڵان ، تازه‌لاوان و لاوان بگه‌نه ئامانجي خوازياو . گرنگترين شێوازه‌کاني په‌روه‌رده‌کردن بريتين له :
1- شێوازي خۆشه‌ويستي :
شێوازي خۆشه‌ويستي يه‌کێک له گرنگترين و به‌رده‌وامترين شێوازي په‌روه‌رده‌کردني ئايينيه . ڕوانگه‌ي ئه‌رێني منداڵان به مه‌زهه‌ب و ئايين ريشه‌ي له نێو خۆشه‌ويستي و سۆزي دايک و بابدا هه‌يه . که‌ڵک وه‌رگرتن له سۆز، خۆشه‌ويستي ، چاکه‌گۆتن، و هۆگري و مێره‌باني له‌م بواره‌دا کاريگه‌ري به‌رچاوي هه‌يه .
بابه‌تي په‌روه‌رده‌کردن له سه‌ره‌تايي ترين ، سه‌ره‌کي ترين و گرنگترين پێداويستيه‌کاني ژياني مرۆڤه . له‌م ڕێگادا په‌روه‌رده‌کردني ئيسلامي بۆ مرۆڤي مۆسڵمان پێويستي دووچه‌نداني هه‌يه .
2- شێوازي سه‌رمه‌شق وه‌رگرتن :
له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که دايک و باب بۆ منداڵان پيرۆزن و له لاييکي تريشه‌وه منداڵ له دايک و باب سه‌رمه‌شق وه‌رده‌گرێت ، پێويسته دايک و باب خۆيان سه‌رمه‌شقێکي ته‌واو له کرده‌وه‌ي ئاييني بن بۆ ئه‌وه‌ي له ميشک و گێاني منداڵدا نه‌خش بگرێت .
3- شێوازي زانستي (فێرکاري ،فێربوون) :
کۆنجوکۆڵي و زانست که پرسێکي سرۆشتيه و له هه‌مواندا هه‌يه . تێکۆشين که بواره‌کاني گه‌شه‌کردن، ئگاداري، و ناسين و به‌ده‌سهێناني زانست له نێو منداڵاندا پێک بێنين . چونکوو دڵي منداڵ ئاماده‌ي وه‌رگرتني هه‌رجۆره فێرکاري و زانستێکه . دايک و باب پێويسته به‌سه‌رنج به تواناي ميشکي منداڵ خه‌ريکي فێرکاري ئه‌و ببن و وڵامي پرسياره مه‌زهه‌بيه‌کاني به به‌ڵگه و مه‌تێق بده‌نه‌وه .
4- شێوازي مه‌رجدار به مه‌رجێ بوون :
ده‌رونناسان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که هه‌رکاتێ له نيوان هانه‌ده‌ر و وڵامدا ، پێوه‌ندي هه‌بێت ئه‌وه فێرکاري ڕوويداوه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما هه‌رکاتێ ڕێ و ڕه‌سمه مه‌زهه‌بي و درۆشمه ئايينيه‌کان له‌به‌ر چاو منداڵه‌وه به جواني و به شێوه‌ي دڵخوازي ئه‌و به‌ڕێوه بچێت ئه‌وه هۆگري ئه‌وان فره ئه‌بێت .
5- هه‌ڵناني حه‌ز و ڕاکێشه‌ره ناڕاسته‌وخۆه‌کان :
دياري کردني چاکترين جێگاي ناو ماڵ و ژوور بۆ به‌جێهێناني نوێژ و به‌خشيني سۆژده و ته‌زبێح و عه‌تري مه‌عنه‌وي بۆ به‌جێهێناني ئه‌و ئه‌رکه ئايينيه ، بيره‌وه‌ري خۆش و ئاراسته‌يي له نێو ميشکيدا بيرئه‌هێنێته‌وه .
6- شێوازي به‌گوێدادان :
به‌رزترين وشه‌کان له لووتکه‌ي به‌رزي مه‌عنه‌ويدا که‌ڵک بگرن و گه‌وره‌يي و بێ وێنه‌يي کرده‌وه ئايينيه‌کان و نوێژ بۆ منداڵ باس بکه‌ن . پێي بڵێن که نوێژه‌ر ده‌موچاوي کراوه‌ي هه‌يه؛ قسه‌ي خراپ ناکات، ڕاستوێژه؛ غه‌يبه‌ت ناکا و ... ئه‌م شێوازه له ميشکي منداڵدا جێده‌که‌وێت و خۆي به په‌روه‌ردهي ئايين ئه‌زانێ .
7- شێوازي باڵاده‌ستي :
به شێوه‌ي به‌ڕێزانه و له ڕووي خۆشه‌ويستيه‌وه ، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا به‌هيز و قۆرس و پته‌و منداڵه‌کانمان ڕێنمايي بکه‌ن بۆ سه‌رنجدان و به‌جێهێناني ئه‌رکه ئايينيه‌کان . به پێي گۆته‌ي حه‌زره‌تي عه‌لي (ر.خ) ئه‌بێ له ته‌مه‌ني 7 ساڵان فه‌رمان بده‌ين به منداڵ که نوێژ بخوێنێت .
8- شێوازي دووپات کردن و به‌رده‌وامي :
دايک و باب به دووپات کردن له‌سه‌ر کرده‌وه ئايينيه‌کان و به‌رده‌وامي له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌توانن منداڵه‌کانيان ئاييني و قۆرئاني په‌روه‌رده بکه‌ن .
سه‌رچاوه‌کان :
1 باقري ، خه‌سره‌و ، ( نگاهي دوباره به تربيت اسلا‌مي ) چاپه‌مه‌ني مه‌دره‌سه
2 قائمي ، عه‌لي ( پژوهش مذهبي کودک ) 1370 / وه‌رزنامه‌ي تعليم و تربيت
3 کۆي نووسه‌ران ( مجموعه مقالات نماز و خانواده جلد 1.2 ) 1386
4 دێهنه‌وي ، حسه‌ين ( نسيم مهر به‌رگي 1 ) به‌هار 86 ، چاپه‌مه‌ني خادێمۆ لرضا
5ئيسماعيلي ، عه‌لي ( مجموعه مقالات تربيت ديني ) 1380
6 پارسا ، محه‌مه‌د ، « روان شناسي کودک و نوجوان » ، تاران 1386