باده‌م چاره‌سه‌ري قه‌ڵه‌وى شه‌کره‌يه
پسپۆڕاني زانستي خۆراک‌و ته‌ندروستي له‌زانکۆي ميسيۆري ئه‌مريکا به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتن که باده‌م له داهاتوودا ده‌بێته چاره‌سه‌رێکى سه‌ره‌کى بۆ قه‌ڵه‌وي‌و شه‌کره و ده‌کرێت له‌چوارچێوه‌ي ڕۆنێکدا به‌رهه‌م بهێنرێت که له تۆوي دره‌ختي باده‌م ده‌گيرێت،
له‌مباره‌يه‌شه‌وه سايتي سه‌لامه‌ت نيوز بڵاويکرده‌وه که پسپۆڕاني ئه‌مريکا جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه، گرنگترين تايبه‌تمه‌ندي ئه‌و ڕۆنه ئه‌وه‌يه وه‌ک چه‌کێکي کاريگه‌ر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ي هه‌ردوو نه‌خۆشي شه‌کره‌و قه‌ڵه‌ويدا به‌کارده‌ێت، که له ئێستادا بڵاوترين نه‌خۆشين له جيهاندا.
پسپۆڕاني زانستي خۆراک‌و ته‌ندروستي له‌زانکۆي ميسيۆري ئه‌مريکا به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتن که باده‌م له داهاتوودا ده‌بێته چاره‌سه‌رێکى سه‌ره‌کى بۆ قه‌ڵه‌وي‌و شه‌کره و ده‌کرێت له‌چوارچێوه‌ي ڕۆنێکدا به‌رهه‌م بهێنرێت که له تۆوي دره‌ختي باده‌م ده‌گيرێت.
لێکۆڵينه‌وه‌که نيشانيداوه که زيادکردني ڕۆني باده‌مي کێوى بۆ به‌رنامه‌ي خۆراکي مشکه‌کان، هه‌ستياري ئه‌و ئاژه‌ڵه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نسۆليندا زياد ده‌کات،هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆنه له‌سه‌ر سێ جۆر له ميکرۆئۆرگانيزمه‌کان له‌ڕيخۆڵه‌ي مشکه‌کاندا ده‌ژين‌و کاريگه‌رن که زيادکردني هه‌ستياري ئه‌نسۆلينيش يه‌کێکه له‌و کاريگه‌رييانه،
به‌مه‌ش ده‌گه‌ينه ئه‌و راستيه‌ى که باده‌م خواردنى به شێوه‌يه‌کى ئاسايي و هه‌روه‌ها رۆنه‌که‌شي چاره‌سه‌رێکى گونجاون بۆ قه‌ڵه‌وى .
سه رچاوه:
جه‌ماوه‌رنيوز