ناساندني هێندێک له ڕاکێشه ميژوويي پارێزگاي کرماشان
تاقۆستان :
ئيبني فه‌قي و ئيبني ڕه‌سته ئه‌و جێگايان "شه‌بدێز" و ياقووت حه‌مه‌وي ئه‌وێي "قه‌سري شيرين" ناو بردووه .هه‌روه‌ها حه‌مدۆڵڵاي مۆسته‌وفي «تاق وستام» و هێندێکي تر «تاق بهستون»، «تاق بيستون» و « ته‌خت بۆستان» ناويان ناوه .
فه‌زاي ميژوويي تاقۆستان ، له داوێني کێوێک هه‌ر به‌م ناوه و له ته‌نيشتي کانييک له باشووري خۆرهه‌ڵاتي ده‌ورووبه‌ري ئێستاي شاري کرماشانه . هه‌ر له‌م ده‌ورووبه‌ره‌دا ، ئاسه‌وارێک له سه‌رده‌مي ساساني له به‌ردي نووسراوي ئه‌رده‌شيري دوه‌م و دوو هێواني به‌ردي به ناوه‌کاني هێواني بچووک و هێواني گه‌وره هه‌يه . هێواني بچووک له ته‌نيشتي چه‌پي به‌ردي نووسراوي ئه‌رده‌شيري دوه‌م و هێواني گه‌وره‌ش له لاي ڕاستي هێواني بچووکه .
ئيبني فه‌قي و ئيبني ڕه‌سته ئه‌و جێگايان "شه‌بدێز" و ياقووت حه‌مه‌وي ئه‌وێي "قه‌سري شيرين" ناو بردووه .هه‌روه‌ها حه‌مدۆڵڵاي مۆسته‌وفي «تاق وستام» و هێندێکي تر «تاق بهستون»، «تاق بيستون» و « ته‌خت بۆستان» ناويان ناوه . خه‌ڵکيش ئه‌و بناره‌ش به نێوي «تاقۆسان» و «تاق بسان» ده‌يناس؛ چونکوو "سان" له زاراوه‌ي ئه‌و ناوچه‌دا به ماناي به‌رده و«تاقۆسان» يانێ تاقێک که له نێو به‌رددا درووس کراوه .
بيناي بيستون :
ئه‌م بينا که تا ڕاده‌ييک لاکێشه له لايه‌ني خۆرهه‌ڵاتي – ڕۆژئاوايي له باشووري کاروان سه‌راي سه‌فوي بيستوون و ڕووبه‌ڕوي فه‌رهاد تراش ، له ژێر ڕێگاي کۆني هه‌مه‌دان – کرماشانه . ئه‌م بينايه له دوو به‌ش پێکهاتووه : به‌شي خۆرهه‌ڵاتي له ڕه‌هه‌ندي 80*85 مه‌تر، پانتايي ديواره‌کاني 40/2 مه‌تره . ده‌رگانه‌ي ئه‌و بينا له لاي خۆرهه‌ڵاته . به‌شي ڕۆژئاواي بڕێ 55*44 مه‌تره، له ڕێگاي ده‌رگانه‌يێکه‌وه پێوه‌ندي ده‌کات به به‌شي خۆرهه‌ڵات . ئه‌م به‌شه له ڕاستيدا حه‌وشي خه‌ڵوه‌تي بيناکه‌يه . ڕواڵه‌تي ديواره‌کاني له بلووکي به‌ردي تراشراوه و ناو ديواره‌کاني له کۆته به‌رد و مه‌لاتي گه‌چ درووس کراوه . له ده‌ره‌وه‌ي ديواره‌کاني ئه‌م بينايه به مه‌وداي دياريکراو ، پشتبه‌ستي لاکێش به درێژايي نێوانه‌ي 10/3 مه‌تر درووس کراوه . له‌سه‌ر بڕێک له‌و بلووکي به‌رديانه، نيشانه‌ي به‌ردتراشاني سه‌رده‌مي ساساني ده‌بينرێت .
په‌ره‌ستگه‌ي ئاناهيتا :
له ناوه‌ندي شاري که‌نگاوه‌ر له‌سه‌ر ڕێگاي هه‌مه‌دان بۆ کرماشانه . ئه‌م بينايه له‌سه‌ر ته‌پۆڵکه‌ييکي سرۆشتي به درێژايي 32 مه‌تر نيسبه‌ت به زه‌ويه‌کاني ده‌ورووبه‌ري درووس کراوه . ئه‌م بينايه چوار گۆشه‌يه ، له ڕه‌هه‌ندي 209*224 مه‌تر و هه‌ر گۆشه‌ييکي به شکڵي هێوانێک به قاييمي هه‌ژده مه‌تره . ئه‌م هێوانانه له کۆته به‌رد و مه‌لاتي گه‌چ درووس کراوه و ڕواڵه‌تي ده‌ره‌وه‌يان له به‌ردي تراشراو، به وشکه چين حه‌شار دراوه . بڕێ‌جار بۆ پێوه‌ندي هێندێ له بلووکه‌کان ، له باستي ئاسن و سۆرب که‌ڵک وه‌رگيراوه . هيندێ له ميژونووسه‌کان ئه‌م بينا به په‌ره‌ستگه‌ي ئاناهيتا ده‌زانن . ئاناهيتا خاتوونه خواي ئاوه خۆڕه‌کان ، جواني ، فراواني و پيت له سه‌رده‌مي به‌ر له ئيسلام بووه . هێندێکي تر له لێکۆڵه‌ره‌کان به شوێن که‌وتن له نووسراوه‌کاني ميژونووساني ئێراني و عه‌ره‌به‌کاني سه‌ده‌ي سێيه‌مي ه . ق به دوواوه ، ئه‌م بينايه‌يان قه‌سرێکي ناته‌واوي خه‌سره‌و په‌رويز ناساندووه .
هێندێکيش ساتي درووس کردني ئه‌و بينايه کۆتايي سه‌ده‌ي سێيه‌م و هه‌وه‌ڵي سه‌ده‌ي چواره‌م ه.ق ده‌زانن و هێندێکي تريش سه‌ده‌ي يه‌که‌م . سه‌يفۆڵلا کامبه‌خش فه‌رد - لێکۆڵه‌ري بينا – ئه‌ڵێ ئه‌و بينايه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مي هه‌خامه‌نێشي ، ئه‌شکاني و ساساني ، و مه‌سعوودي ئازه‌رنووش لێکۆڵه‌رێکي تري بينا ، ئه‌ڵێ ئه‌م بينايه قه‌سرێکي ناته‌واوي خه‌سره‌و په‌رويزه له کۆتايي سه‌رده‌مي ساساني .
سه‌رچاوه :
ماڵپه‌ري ميراث فرهنگي کرمانشاه (ميراتي کلتووري کرماشان )