ئه‌و پياوانه‌ي كه ژنان حه‌زيان لێيه‌تي
ئافره‌تان به‌ته‌بيعه‌تي حاڵ مه‌خلوقێكي زۆر ناسك و هه‌ستيارن, زۆر شت بێزار و نيگه‌رانيان ده‌كات, بۆيه پێويسته پياوان زۆر به‌نه‌رمي و هه‌ستيارانه‌وه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن, لێره‌دا چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌مه ڕوو كه‌ئافره‌تان حه‌زي پێده‌كه‌ن و پێي دڵخۆش ده‌بن و ده‌يانه‌وێت پياوه‌كانيان به‌و شێوه‌يه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ن, به‌تايبه‌تي به‌ر له‌نوستن و كاري سه‌رجێيي نێوانيان :
ئه‌و پياوه‌ي خۆشده‌وێ كه‌به‌گوێچكه‌كانيدا بچرپێنێ و بڵي : تۆ باشتريني خه‌ڵاته‌كاني خـواي گه‌وره‌ي بۆ من, خۆشمده‌وێي, به له‌وه‌ي كه‌پێي بڵێت تۆ زۆر جوان و ..... يت .
* ئه‌و پياوه‌ي خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌لاشه‌ي له‌گه‌ڵ ناخيدا گفتوگۆ ده‌كات .
* ئه‌و پياوه‌ي خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌ده‌ست بردن بۆ قژي هه‌ست و شعوري ده‌وروژێنێت .
* ئه‌و پياوه‌ي خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌لاشه‌ي دڵي خۆشده‌كات .
* ئه‌و پياوه‌ي خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌تێركردني حه‌ز و ئاره‌زووه‌كاني, بير و ناخي تێر ده‌كات .
* ئه‌و پياوه‌ي خۆشده‌وێ كه‌له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و ژيرييدا ده‌دوێ به‌ر له‌وه‌ي كه‌ده‌ست بۆ لاشه‌ي به‌رێت .
* ئه‌و پياوه‌ي خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌وه‌ي به‌دواي لاشه‌يدا بگه‌ڕێت, به‌دواي ڕاگرتني هه‌سته ناسكه‌كانيدا ده‌گه‌ڕێت .
* ئه‌و پياوه‌ي خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌وه‌ي شتێكي لێ وه‌ربگرێت, پێي ده‌به‌خشێت .
* ئه‌و پياوه‌ي خۆشده‌وێ كه‌به‌ر له‌لێوه‌كاني, ناوچه‌واني ماچ ده‌كات .
* ئه‌و پياوه‌ي خۆشده‌وێ كه‌به‌گوێچكه‌كانيدا بچرپێنێ و بڵي : تۆ باشتريني خه‌ڵاته‌كاني خـواي گه‌وره‌ي بۆ من, خۆشمده‌وێي, به له‌وه‌ي كه‌پێي بڵێت تۆ زۆر جوان و ..... يت .
دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ي كه‌تێركردني ڕۆح و ده‌روون به‌ر له‌لاشه شتێكي زۆر گرنگ و هه‌ستياره به‌لاي ئافره‌تانه‌وه, ئه‌و ژنه, يان ئه‌و پياوه‌ي كه‌لايه‌ني سێكسيي زۆر به‌هێزه نيشانه‌ي ئه‌وه نيه كه‌ئيتر هه‌موو شتێكي ته‌واوه و هيچي نه‌ماوه, چونكه له‌گه‌ڵ‌َ تێربووندا ئه‌و غه‌ريزه‌يه نامێنێت و مانايه‌كي بۆ نامێنێته‌وه, به‌ڵام ڕاگرتني هه‌ست و نه‌ستي يه‌كتري و خۆشه‌ويستيي ڕاسته‌قينه‌ي نێوان هاوسه‌ره‌كان شتێكي پێويست و هه‌ميشه‌ييه, كه‌پێويسته هه‌ردوولا كاري بۆ بكه‌ن و هه‌وڵي بۆ بده‌ن, بزانن كه‌ئه‌وه‌يه ده‌مێنێته‌وه و بناغه‌ي ژياني به‌خته‌وه‌ري نێوانتانه .
منبع: http://www.standardkurd.net