گرنگترين سووده‌كانى سێ‌و
لێكۆلينه‌وه‌يه‌كى تازه‌ى ئه‌مريكى ئاشكراى كردووه ، كه خواردنى ميوه‌ى سێ‌و به‌رگرى له شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات ده‌كات ، ئه‌ويش به‌هۆى بوونى ماده‌ى "په‌كتين" تێيدا به شێوه‌يه‌كى فراوان ، كه مرۆڤ له مه‌ترسي وه‌رمى پرۆستات ده‌پارێزێت .
به‌پێي لێكۆلينه‌وه‌كه ، سێ‌و يارمه‌تى كارى هه‌رس ده‌دات و پاشه‌ڕۆى جگه‌ريش له‌ناو ده‌بات ، به‌هۆى ده‌وله‌مه‌ندى به ڤيتامين "ج" ، هه‌روه‌ها توێكلى سێ‌و برێكى كه‌مى يه‌كه‌ى گه‌رمى تێدايه ، وه ده‌وله‌مه‌نده به شه‌كرى فركتۆز ، كه ده‌بێته هۆى رێكخستنى شه‌كر له‌ناو خوێندا .
له‌لايه‌كى تريشه‌وه لێكۆلينه‌وه‌يه‌كى ئيتالى ئامۆژگاريمان ده‌كات ، به خواردنى سێ‌و به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام، چونكه به‌رگرى دژى كۆبوونه‌وه‌ى ماده‌ى قسڵ له‌ناو ددانه‌كاندا ده‌كات .
گۆڤارى "لوبوان"ى فه‌ره‌نسي بلاويكرده‌وه ، كه سێ‌و توانايه‌كى باشي هه‌يه له كوشتنى ئه‌و به‌كتريايه‌ى زيان به ددانه‌كان ده‌گه‌ينێت ، ئه‌ويش به‌هۆى ڕۆلى ماده‌ى "بۆليفينول"ه‌وه ده‌بێت كه له‌ناو سێودا هه‌يه .
هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تى سێ‌و سوودێكى گرنگ به ماسوولكه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌به‌خشێت .
سێ‌و به رێژه‌ى 85% له ئاو و 10% له پرۆتين و 3% له چه‌ورى و 9% له سليلوزو 4% له په‌كتين و 8% له ترش و خوێي كانزاى و 40 يه‌كه له ڤيتامين "بي" و له‌هه‌ر 100 گرام له ڤيتامين "سي"و مس پێكهاتووه .
به‌پێي وته‌ى توێژه‌ران ، ميوه‌ى سێ‌و چاره‌سه‌رێكى سروشتى به‌هێزه ، وه له‌ناو توێكليدا جۆره‌ها ماده‌ى ترش پێكهاتووه كه يارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى جه‌سته له ماده‌ى ژه‌هراوى و ماده‌ى زيانبه‌خش ده‌ده‌ن ، وه ترشي سێ‌و پارێزگارى له هه‌ناو و جگه‌ر ده‌كات .
له‌لايه‌كى تريشه‌وه شه‌ربه‌تى سێوى سور يارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى گۆرچيله‌كان ده‌دات و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشيه‌كانى ڕۆماتيزم و هه‌وكردنى جۆمگه‌كان و ئازارى گه‌ده‌و نه‌خۆشيه‌كانى دڵ ده‌كات ، وه توێكلى سێوى سور چاره‌سه‌رى سه‌رئێشه ده‌كات و رێگه‌ش له نه‌خۆشيه‌كانى پێست ده‌گرێت .
توێژه‌ران ده‌لێن" ڕۆژانه خواردنى ميوه‌ى سێ‌و ده‌بێته هۆى چالاككردنى هه‌ناوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى حاله‌تى سكچوون و فڕێدانى به‌ردى گۆرچيله .
هه‌روه‌ها سێوى سه‌وز دڵ به‌هێزده‌كات و پله‌ى گه‌رمى و فشارى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ددانه‌كانيش پاك ده‌كات و ره‌نگى سپيش پێي ده‌به‌خشێت ، وه يارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كانى گوێ و ئاستى كۆليسترۆڵ و ڕه‌قبوونى خوێنبه‌ره‌كان ده‌دات .
منبع: http://blogku.ir/