سه‌وڵاوا
ئه‌م شارستانه له 92 کيلوومه‌تري خۆرئاواي شاري سنه و دراوسێي شاري مه‌ريوانه . سه‌وڵاوا تا ساڵي 1382 يه‌کێک له به‌شه‌کاني شاري مه‌ريوان بوو ، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له شاري مه‌ريوان جياکراوه و سه‌ربه‌خۆ بوو .
سه‌وڵاوا گرنگترين ناوچه‌ي پارێزگه‌يه له باري زۆري جێگا ڕاکێشه‌ره سرۆشتيه‌کان بۆ گه‌شتيار ، به‌شي هه‌ره گه‌وره‌ي هه‌ورامان که خاوه‌ني بايه‌خێکي ميژوويي ، کۆلتووري و سرۆشتي زۆره سه‌ر به ئه‌م شاره‌يه .
ئه‌م شارستانه له 92 کيلوومه‌تري خۆرئاواي شاري سنه و دراوسێي شاري مه‌ريوانه . سه‌وڵاوا تا ساڵي 1382 يه‌کێک له به‌شه‌کاني شاري مه‌ريوان بوو ، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له شاري مه‌ريوان جياکراوه و سه‌ربه‌خۆ بوو .
سه‌وڵاوا هه‌ر له‌کۆنه‌وه ناوه‌ندي سۆفيگه‌ري و کۆي ده‌روێش و سۆفي بووه و گۆندي دوورۆ وه‌کوو يه‌کێک له پێگه‌کاني ته‌سه‌ووفي ناوچه له ده‌ورووبه‌ري سه‌وڵاوايه . کشتووکاڵي مێوه‌ي تووه‌فه‌ره‌نگي وه‌کوو مێوه‌ي وه‌رز له سه‌وڵاواي ئێستاوه گه‌يشيوه‌ته به‌شه‌کان و ناوچه‌کاني تري پارێزگه زۆربه‌ي خه‌ڵکي هه‌ورامان که له‌م شارستانده‌دا ده‌ژين خاوه‌ني هۆنه‌ر و پيشه‌ي ده‌ستين به تايبه‌ت ئه‌مه که پيشه‌ي جۆڵايي، کڵاش ، پيشه‌ي چێو له‌م ناوچه‌دا زۆر چالاکه ، تافگه‌ي وه‌رزي ، کانياوي ئاوي کاني وه‌کوو کانياوي گواز و ئه‌شکه‌وتي ميژوويي و سرۆشتي زۆر له شاري سه‌وڵاوادا هه‌يه که به داخه‌وه به هۆي بار‌و دۆخي کوێستاني و ده‌سنه‌خواردني له لايه‌ن گه‌شتياران که‌ڵکي لێ وه‌رنه‌گيراوه .
گرنگترين ڕاکێشه‌ره گه‌شتياريه‌کاني شارستاني سه‌وڵاوا :
- جێ سه‌يرانگه‌ي گۆندي دزڵي و ده‌رکێي
- کانياوي ئاوي کاني بڵ.
- ڕۆباري سيروان .
- هه‌ورامان .
- گۆندي سه‌رنج ڕاکێشي هه‌وراماني ته‌خت .
- ڕێ و ڕه‌سمي ساڵانه‌ي زه‌ماوه‌ندي پيرشاليار .