پێگه‌ي ڕامياري ئافره‌ت له سه‌رده‌مي پێغه‌مبه‌ردا (د.خ)
به ڕوانينێکي به‌په‌له به‌و که‌سانه‌ي که له سه‌ره‌تاوه ئاييني پيرۆزي ئيسلاميان وه‌رگرت تێده‌گه‌ين که ، ئافره‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بارودۆخه سه‌خت و سنوورداره‌ي ئه‌و سه‌رده‌مه ، به‌شدارييکي به‌رچاويان هه‌بوو له کۆمه‌ڵگادا و ئه‌ويندارانه له زانسته ئايينيه‌کان به‌رگريان ئه‌کرد و له داهاتي مادي و پێگه‌ي کۆمه‌ڵايه‌تي خۆيان له ڕێگاي ئيسلام و پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) که‌ڵکيان وه‌رده‌گرت .
له يه‌ک ڕوانيندا ئافره‌ت له سه‌رده‌مي نه‌زانيدا بوونه‌ورێکي شوينکه‌وتوو بوو و هيچ جۆره سه‌ربه‌خۆييکي نه‌بوو ، به‌ڵام به هه‌ڵهاتني کلتووري ئايين گۆڕانکارييکي به‌رچاو له پێگه و جێگه‌ي ئافره‌ت پێکهات و باياخي ئه‌واني له ڕۆڵي ڕامياريدا ده‌رخست .
ئافره‌ت له سه‌رده‌مي پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) به‌شدارييکي تێکۆشه‌رانه‌يان بوو و بۆ سه‌رکه‌وتني ئيسلام هه‌نگاوي ژيرانه‌يان هه‌ڵگرت که لێره‌دا ئاماژه ئه‌که‌ين به بڕێکي :
1- خۆڕاگري به‌رامبه‌ر به سه‌ختي له پێناوي ئيسلام‌دا
ئافره‌ت له سه‌ره‌تاي ئيسلام‌دا له ته‌نيشتي پياوه‌کان سه‌ختي زۆريان کێشا و له ڕێگاي ئايين و به‌رگري له بايه‌خه يه‌کتاپه‌ره‌ستيه‌کان تێکۆشان و حه‌تا له‌و بواره‌دا گياني خۆيان خه‌بات کرد . يه‌کێک له‌وانه حه‌زره‌تي خه‌ديجه و سۆمه‌ييه که له‌و که‌سانه‌ي بوون هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاييني ئيسلاميان وه‌رگرت .
2- هه‌هێزکردني ده‌سه‌ڵآتي ئيسلامي
ئافره‌تاني مۆسڵمان له شێوازي جۆراوجۆر خه‌ريک بوون به پشتيواني مادي و مه‌عنه‌وي له نيزامي ئيسلامي و پێکهاته فرمانگه‌ييه‌کاني . هه‌ر کات ده‌سه‌ڵاتي ئيسلامي پێويستي به يارمه‌تي بوو ، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باسي ئه‌کرد ، و ئافره‌ته‌کان وه‌کوو پياوه‌کان ئه‌هاتن بۆ يارمه‌تي ئه‌و .پشتيواني له يه‌ک ده‌سه‌ڵات ته‌نيا به پشتگري ڕامياري نيه و ئه‌زانين که به‌هێزکردني ژێربيناي ئابووري ده‌سه‌ڵات له بارودۆخي قه‌يرانيدا و لابردني که‌م ده‌سي و هه‌ژاري مۆسڵمانان ، کاريگه‌ري زۆري هه‌يه له خۆڕاگري و سه‌قامگيري ڕامياري ده‌سه‌ڵاتدا ، به‌م هۆيه‌وه پشتگري ماڵي خه‌ديجه و ئافره‌تاني تر له پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له بارودۆخي سه‌ختي ئابووريدا کاريگه‌ري زۆري بوو له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتني ده‌سه‌ڵاتي ئيسلامي و پێکهاتني .
3- بانگه‌شه‌کردن بۆ ڕێباز
ئافره‌ت که ئه‌ندامي کاريگه‌ره له کۆمه‌ڵگه‌دا ، ڕۆڵێکي به‌رچاوي هه‌يه له گۆڕانکاري بير و ڕاماني کۆمه‌ڵگه‌دا ، گوێده‌ر ناسي و بارودۆخ ناسي له تايبه‌تمنديه‌کاني مرۆڤي ڕامياريه که ئافره‌ت له سه‌رده‌مي پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه ناله‌بار و سه‌خته‌ي چاره‌نووسيدا له بواري تێکۆشاني بانگه‌شه‌کردن و ڕاگه‌ياندن شان به شاني پياه‌کان خريکي فێرکاري ئاييني بوون .
سه‌رچاوه‌کان :
رۆحاني، تاهێره، "زنان دين گستر در تاريخ اسلام"، ناوه‌ندي جيهاني زانسته ئيسلاميه‌کان، چاپه‌مه‌ني ته‌وحيد، 1382، چاپي يه‌که‌م
ئيبني ئه‌سير، عه‌لي کۆڕي مۆحه‌ممه‌د، "اسد الغابة في معرفة الصحابة"، تاران، ئيسماعيليان، ب 5