ناساندني جۆگرافياي ميژوويي پارێزگاي کۆردستان
کۆرده‌کان گه‌لێکي ئاريايين که چه‌ن هه‌زار ساڵ به‌ر له زاييني مه‌سێح هاتوون بۆ ئه‌م ناوچه .
ميژووي گه‌لي کۆرد تا به‌ر له ئيسلام زۆر ڕوون نيه . له به‌ڵگه‌نامه و قه‌باڵه‌نامه‌ي سوومري و بابلي و ئه‌کدي و ئاشووري ناوي هێندێ گه‌ل ئه‌بينرێت که له وشه‌ي کۆرد ئه‌چێت به‌ڵام له هه‌موو نزيکتر ناوي گه‌لێکه به ناوي ""کۆرد و خوي" که له کتێبي "سه‌فه‌ري شه‌ڕي" "گێزنفۆن" هاتووه .
وادياره سه‌لاجێقه ناوي کۆردستانيان ناوه به‌م ناوچه‌وه بۆ جياکردنه‌وه‌ي ناوچه‌ي کۆردنشين له جيبالي ئێراق که ئه‌وه‌ش خێڵاتێک بوو بريتي له سه‌رزه‌وييک نێوان ئازه‌ربايجان و لۆرستان و به‌شێک له زه‌نجيره کێوه‌کاني زاگرۆس که ناوه‌ندي سه‌ره‌تا ناوچه‌ي به‌هار له 18 کيلومه‌تري باکووري خۆرئاواي هه‌مه‌دان و دواي ئه‌وه‌ش چه‌مچه‌ماڵ له نزيکه‌ي کرماشاني ئه‌مڕۆ بووه .
شاره‌کاني کۆردستان له کاتي هێڕشي مه‌غوله‌کان له کۆشتن و تاڵان نه‌پارێزراوه . له کاتي ته‌يمۆر و تۆرکمنه‌کاني قره قويونلو و ئاق قويونلو، کۆردستان و ديار بکر بووه گۆڕه‌پاني هێڕش و په‌لاماڕي سپاي ته‌يموور و تۆرکمنه‌کان .
ميژووي گه‌لي کۆرد تا به‌ر له ئيسلام زۆر ڕوون نيه . له به‌ڵگه‌نامه و قه‌باڵه‌نامه‌ي سوومري و بابلي و ئه‌کدي و ئاشووري ناوي هێندێ گه‌ل ئه‌بينرێت که له وشه‌ي کۆرد ئه‌چێت به‌ڵام له هه‌موو نزيکتر ناوي گه‌لێکه به ناوي ""کۆرد و خوي" که له کتێبي "سه‌فه‌ري شه‌ڕي" "گێزنفۆن" هاتووه .
شا ئيسماعيلي يه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ي کۆرده‌کان ڕێبازيان سۆنني بوو پێوه‌ندييکي چاکي له‌گه‌ڵيان نه‌بوو ، سه‌ڵاتيني عۆسماني تێده‌کۆشان بۆ به‌هێزکردني کۆرده‌کان . به پێک هاتني زه‌نجيره‌ي زه‌نديه بۆ يه‌که‌م جار له مێژوودا کۆرد ده‌سه‌ڵاتي به ده‌س هێنا . له کۆتايي زه‌نجيره‌ي زه‌نديه‌ش تيره‌ي دۆنبڵي که يه‌کێک له تيره گه‌وره‌کاني کۆرد بوو به‌شێک له ئازه‌ربايجاني خۆرئاواي به ده‌سته‌وه بوو و ناوه‌ندي ده‌سه‌ڵات و حکوومه‌تيان شاري خۆي بوو .
له سه‌ده‌ي 19 زاييني چه‌ن جار کۆرده‌کان له خاکي عۆسماني ئاره‌زووي نهێنيان بوو که سه‌ربه‌خۆ بن و ده‌سه‌ڵاتێکي کۆردي پێک بێنن . له ساڵي 1878 زاييني شێخ عۆبه‌يدۆڵاي نه‌قشبه‌ندي که‌وته بيري پێک هێناني کۆردستانێکي سه‌ربه‌خۆ له ژێر پشتيواني ده‌سه‌ڵاتي عۆسماني . له ساڵي ا880 زاييني لاينگراني ئه‌و ، ده‌وروبه‌ري ورمێ،سابڵا‌غ، مه‌راغه، مياندوآب و بۆکاني هێنا ژێر ده‌سه‌ڵاتي خۆي و سپاي ئيران به زه‌حمه‌ت توواني که به‌رگريان بکات . له ساڵي 1946 زاييني قازي مۆحه‌ممه‌د هاوکات له‌گه‌ڵ حزووري هاوپه‌يمانان (مۆته‌فێقين) له ئيران و پشتيواني ده‌وڵه‌تي ڕوسيا و يه‌کيه‌تي سۆفيه‌تي له‌و ، کۆماري خه‌لقي کۆردستاني به ناوه‌ندي شاري مه‌هاباد پێک هێنا .
سەرچاوه:کتێبي ميراثي فەرهنگي پارێزگاي کۆوردستان