جێژني قۆربان له کۆردستان
له شاري سنه، جێژني قۆربان وه‌کوو دوه‌م جێژني گه‌وره‌ي مۆسڵماناني کۆردستان جێگاييکي تايبه‌تي هه‌يه و ڕێ و ڕه‌سمي جۆراوجۆر له ناوچه جياجياکاني کۆردستان له شار و گۆند به‌ڕێوه ده‌چێت .
خه‌ڵکي کۆردستان هه‌ر له هه‌وه‌ڵي مانگي زيلحه‌جه نۆ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بن و له شه‌وي هه‌شتي ئه‌و مانگه و له ڕۆژي عه‌ره‌فه له مزگه‌وت و ته‌کيه‌کان کۆ ده‌بنه‌وه و په‌يره‌وي تايبه‌تي ئايينيان هه‌يه وه‌کوو مه‌ولوودي خوێندنه‌وه و هه‌ڵدان له تاريف و مه‌دحي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (د.خ) و پێشه‌واياني پاک (ر.خ) و زاناياني ئاييني ناوچه‌ش له بواره جۆراوجۆري شه‌رعي به تايبه‌ت فه‌لسه‌فه‌ي جێژني قۆربان و چێرۆکي حه‌زره‌تي ئيبراهيم(د.خ) گۆتار پێشکه‌ش ئه‌که‌ن .
له شاري سنه، جێژني قۆربان وه‌کوو دوه‌م جێژني گه‌وره‌ي مۆسڵماناني کۆردستان جێگاييکي تايبه‌تي هه‌يه و ڕێ و ڕه‌سمي جۆراوجۆر له ناوچه جياجياکاني کۆردستان له شار و گۆند به‌ڕێوه ده‌چێت .
يه‌کێک له سه‌رنج ڕاکێشترين و جياوازترين ڕێ و ڕه‌سمي جێژني قۆربان له ناچه‌ي کۆردستان سه‌رداني به‌ربڵاوي خه‌ڵک له هاسێ و خزم و که‌س و کار و ئه‌وانه‌ي دێن بۆ مزگه‌وت دواي نوێژي جێژن به‌شێوه‌ي کۆيي .
خه‌ڵکي کۆردستان دواي نوێژي به‌ياني له مزگه‌وته‌کان ده‌مێننه‌وه تاکوو تاو هه‌ڵاتن ئه‌وکاته به گه‌رم و گۆڕي هه‌رچي ته‌واوتر نوێژي جێژن ئه‌خوێنن . گرنگترين و کاريگه‌رترين به‌شي نزر و نياز و يارمه‌تيه‌کاني جێژني قۆربان له ڕێ و ڕه‌سمي قۆرباني کردن و دابه‌ش کردني به‌سه‌ر هه‌ژار و که‌م ده‌سه‌کاندا ديارده‌يه که مۆسڵماناني ئه‌م ناوچه له وڵاتي ئيسلامي له شار و گۆنده جياجياکان له‌م ڕۆژه‌دا به شه‌وق و گڕ و تينێکي زۆر هه‌موو هه‌ژار و که‌م ده‌سه‌کان به‌شدار ئه‌که‌ن له جێژن و خۆشي خۆيان‌دا .