پانتايي کۆردي کۆرمانجي
له سه‌رتاسه‌ري کۆردستاني تۆرکيا ، کۆردستاني سووريا، به‌شێک له کۆردستاني عه‌راق و پارێزگاي ئازه‌ربايجاني خۆراوا (ئێران) له شاره‌کاني ورمێ، خوي، ماکو و چاڵدۆران به زماني کۆردي کۆرمانجي قسه ده‌که‌ن .
هه‌روه‌ها له باکووري خۆرهه‌ڵاتي ئێران و پارێزگاي خۆراساني باکوور و خۆراساني ره‌زه‌وي و زۆربه‌ي قسه‌کردن له شاره‌کاني "بێجنوورد" ،" سفراين" ، "قوچان، "شيروان" ، که‌ڵاتي نادري" و" مانه" و "سمڵقان" به زاراوه‌ي کۆرمانجيه .
له لادێکاني شاري "ڕوودبار" له پارێزگه‌ي "گيلان" به تايبه‌ت له به‌شي " عه‌مارلوو" که له‌خۆگري دوو به‌شه و زۆربه‌ي دانيشتواني به‌شي خۆرگام که يه‌ک سه‌د گۆند ده‌گريته‌وه به زاراوه‌ي کۆرمانجي قسه ده‌که‌ن .
هه‌روه‌ها پيرکوو و کۆرماکود و ساڵديه عمارلو و بڕێک له گۆنده‌کاني "سياهکه‌ل " و هه‌روه‌ها له به‌شي کۆردنشيني وڵاتي ئه‌رمه‌نستان و تۆرکه‌مه‌نستان و پارێزگه‌کاني که‌لباژار و زه‌نگلاند له کۆماري ئازه‌ربايجانيش به زاراوه‌ي کۆرمانجي قسه ده‌که‌ن .
زاراوه‌ي کۆرمانجي ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ي که له چه‌ن زاراوه پێکهاتوه به‌ڵام زاراوه‌ي سه‌رچاوه و کتێبي ئه‌و زاراوه له زاراوه‌ي جه‌زيري له کۆردستاني تۆرکيا ده‌چي که هه‌ر له دووره‌وه نووسه‌ر و شاعێرانێ وه‌کوو "ئه‌حمه‌دي خاني" مه‌لاي جه‌زيري" فه‌قێ ته‌يران" مامۆستا جگه‌ر خوێن و عه‌لي حه‌ريري به‌رهه‌مي به نرخيان به دێهێناوه . له ده‌ورووبه‌ري شاري "خه‌ڵخاڵ" له پارێزگه‌ي ئه‌رده‌بيليش چه‌ن گۆند به زاراوه‌ي کۆرمانجي قسه ده‌که‌ن . که له باکوور به‌ره‌و باشوور بريتين له : ميلآغاردان،بلوکانلو،مستفيلو،پيرانلو،چملوگبين،ئۆجغاز،مورستان،کلستاني ژوور‌و،حاجي ئاوا،کلستاني خۆارو ،لنبر،نواشنق،ئاقبلاغ کۆرد،غفور ئاوا ،کالار،چلنبه‌ر،داودخاني،خداقلي قشلاق ودليلر وگۆندي جافر ئاوا که له باکووري شاري خه‌ڵخاڵ و نێوان پارێزگه‌ي ئه‌رده‌بيل و زه‌نجانه که به زاراوه‌ي کۆرمانجي ره‌سه‌ن قسه ده‌که‌ن و که‌متر تووش گۆرانکاري بووه .
زۆرتر له دووله سێ به‌شي کۆرد له جيهاندا به به زاراوه‌ي کۆرمانجي قسه ده‌که‌ن .