• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 186
  • شەممه 13/8/1391
  • رۆژژمێر :

بۆچي ئافره‌ته‌کان ئه‌وه‌نده‌ قسه‌ ده‌که‌ن؟

 ئافره‌ت

تێگه‌يشتن له‌ تواناي سه‌رسام ئاوه‌ري ئافره‌ته‌کان بۆ قسه‌ کردن ، بۆ پياو زۆر سه‌خته‌ .

ئه‌گه‌ر له‌ ميشکي ئافره‌ت و پياو ، گێکۆڵينه‌وه‌ بکرێت، ده‌رده‌که‌وێ که‌ ميشکي ئافره‌ت بۆ قسه‌ کردن زۆر زۆر شياوه‌ .

ئيمه‌ له‌ کتێبي " بۆچ پياوه‌کان ناتوانن گوێ بده‌ن و ئافره‌ته‌کانيش ناتوانن نه‌خشه‌ و پلان بخويننه‌وه‌ ؟" روونمان کردووه‌ که‌ ئافره‌ت به‌ سه‌رنجدان به‌ ميشکي ده‌توانێ 6000 تا 0800 وشه‌ قسه‌ بکات ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدايه‌ که‌ پياو 2000 تا 4000 وشه‌ قسه‌ بکات .

ده‌رده‌که‌وێ که‌ بۆچ قسه‌ کردني ئافره‌ت ئه‌وه‌نده‌ کێشه‌ درووس ده‌کات له‌ هاوسه‌ريدا .

پياوێکي پيشه‌کار تا دووانيوه‌رۆ تواناي قسه‌ کردني ته‌واو ده‌بێ . دوواي ئه‌وه‌ ده‌رواتۆ بۆ ماڵ ، جێگايي که‌ ئافره‌ته‌که‌ي هێشتا 4000 تا 5000 وشه‌ي ماوه‌ بۆ وتن .

دوو ئافره‌ت ده‌توانن به‌ درێژايي يه‌ک رۆژ رووبه‌روو قسه‌ بکه‌ن و دواي ئه‌وه‌ش که‌ چوونۆ بۆ ماڵ يه‌ک کاتژمێريش ته‌له‌فووني قسه‌ بکه‌ن . له‌م کاته‌دا پياو ده‌پرسێ : " بۆچ ئه‌و هه‌موو کاته‌ي که‌ پێکه‌وه‌ بوون ئه‌و قسانتانه‌ نه‌کرد ؟"

ڕيچاره‌ بۆ  پياوه‌کان :

بزانن که‌ مه‌به‌ستي سه‌ره‌کي ئافره‌ت ، به‌س قسه‌ کردنه .

مه‌به‌ستي ئه‌وه‌يه‌ که‌ به‌ قسه‌ کردن هه‌ستێکي چاتري ببێت و ده‌گه‌ڵ ئێوه‌ پيوه‌نده‌ هه‌بێت .

ڕيچاره‌ييک نياز نيه‌ . ته‌نيا کارێ که‌ پێويسته‌ بکه‌ن ئه‌وه‌يه‌ که‌ دڵگه‌رمي بکه‌ن .

ناوه‌رۆکي قسه‌ي پياو بۆ ئافره‌ت گرنگ نيه‌ ، گرنگ به‌شداري کردني ئه‌وه‌ .

ڕيچاره‌ بۆ ئافره‌ته‌کان :

کاتێک بۆ قسه‌ کردن ده‌گه‌ڵ مێرده‌که‌تان دياري بکه‌ن .

به‌و بڵێن که‌ ئه‌تانه‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ي ڕيچاره‌تان پيشان بدات ، گوێ بدات به‌ قسه‌کانتان .

به‌رامبه‌ر به‌ پياوه‌کان باسي ته‌مێ کردني بێ ده‌نگي مه‌که‌ن . چونکوو ئه‌وان هه‌ ر له‌ بێخدا نازانن ئێوه‌ چيتان وتووه‌ . پياو له‌ بێ ده‌نگي هه‌ست به‌ خۆشي ده‌کات .

ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڵ ئه‌و کێشه‌يکتان هه‌يه‌ به‌ ڕووني به‌و بڵێن .

سه‌رچاوه‌ : namaava.com