له ئه‌نجامی تێشكان و بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌ساد له نێوان باشووریان و سه‌رهه‌ڵادانی ئاژاوه‌ی ناوخۆیی، هێواش هێواش ئه‌ستێره‌ی شارستانیه‌تی یه‌مه‌ن سه‌رو ژێر بوه‌وه، شاكان و خه‌ڵكی ئه‌و سه‌ر زه‌وىیه نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی مه‌ئره‌ب كه نیازی به چاككردنه‌وه بوو نوا بكه‌نه‌وه، وه سه‌ر ئه‌نجام به‌ربه‌سته‌كه شكاو ڵافاوی وێرانكه‌ر ئاواییه‌كان وباغ و زه‌وی كشت وكاڵى كه له خواره‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كه بوون هه‌موو وێران بوون دوای ئه‌وه زهوىیهكانی ده‌وروبه‌ری بهربهستكه كه توشی با ئاوی بوون و كشت و كاڵیان له ناوچوو، وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناچار كه‌وتنه بیری كۆچ كردن[1].
قورئانی پیرۆز له دو سورِهت ناوی هۆزی سه‌بای هێناوه یه‌كیان به‌بوونه‌ی شاژنی سه‌باو نامه‌ی حه‌زره‌تی سوله‌یمان بۆئه‌و: كه ئه‌فه‌رمێ:
[ماوه‌ێكی زۆی نه‌خایاند، (پهپوسلهیمانهـ هودهود) هات و وتی: من شتێكم ده‌س كه‌وتووه كه ده‌ستى تۆ نه‌كه‌وتووه، وامن له سه‌باوه هاتووم، هه‌واڵێكی دروستم بۆ هێناوی * من له‌وا ژنێكم دیوه پاشایه به‌سه‌ریانه‌وه‌و خاوه‌نی هه موو شتێكه‌و ته‌خت و تهڵارێكی مه‌زنی هه‌یه] [2].
دومیان به‌بۆنه‌ی شكانی به‌ربه‌ستی مهئرهبهو كه‌وتنه رێی ڵافاوی وێرانكه‌ر، به دواكه‌وتنی فه‌سادو تێشكانی ئه‌و هۆزه كه ئه‌فه‌رمێ:
[جێگا‌و شوێنى خه‌ڵكی سه‌با با وێنه‌بوو، دو باغ له ڵای راسـت و ڵای چه‌په‌وه یان هه‌بوو، له‌م بژیوه په‌روه‌ردگارتان پێی داءن، بخۆن و سوپاسی بكه‌ن، وڵاتێكی هێنده خۆش و په‌روه‌ردگارێكی وا لێی بووره * نافه‌رمانی (خوایان كرد) ئه‌وسا ئێمه‌ش ڵافاوی بهربهستهكهمان به‌ردا سه‌ریان له جیاتی ئه‌و دوباغه، میوه‌ی دارسیواك و مازۆء كه‌ما لهدارسیدر بۆ هێشتنه‌وه * ئه‌وانه سپڵه و نه‌زان بوون بۆیه ئه‌م به‌ڵایه‌مان بۆناردن، ئاخۆ ئێمه كه‌سانی سپڵهسزا ئه‌ده‌ین * له نێوانی ئه‌وان و ئه‌و دیهاتانهی كه به‌ره‌كه‌تمان تاخستبوون، چه‌ند دێیهكمان له پاڵا یه‌كتر ئاواكرد، وهمهودا نێوانیانمان به ئهندازهدانا،ده‌سا به‌شه‌وان و رۆژان ـ به‌با ترس ـ به‌ناویاندا هاتووچوو بكه‌ن، گوتیان ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان مه‌ودای نێوان سه‌فه‌ره‌كه‌مان دوور بخه‌وه، زوڵمیان له خۆیان كرد وبونه په‌ندی زه‌مانه، ئه‌وسا هه‌موویانمان له یه‌كتر دابرِی، كه‌ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ هه‌موو خورِاگرێكی سوپاسكه‌ر] [3].
هه‌مزه‌ی ئیسفه‌هانی خراپ بونی ئه‌م به‌ربه‌سته ئهگهرِێنێتهوه بۆ 400 ساڵا پێش ئیسلام[4]. وه ئه‌بو ریحانی بیرونی ئه‌ڵا نزیكه‌ی 500 ساڵا پێش ئیسلام[5] بووه، یاقوت حه‌مه‌وی ئه‌ڵا ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌ورانی زاڵا بوونی حهبهشىیهكان[6] كه ئه‌كاته ناوه‌راستی سه‌ده‌ی شه‌شه‌م، وه هه‌ندا له مێژوونوسان ئه‌ڵین له ساڵه‌كانی 542 تا 570 ی زایینی بوو[7] هه‌ر چۆنێك بوو وێرانی ئه‌و به‌ربه‌سته هێواش هێواش بووه، وه دوای چه‌ندین جار چاك كردنه‌وه، سه‌ر ئه‌نجام روخاوه، قورئانی پیرۆز له دو شوێن باسی هۆزی «توببه‌ع»[8] ئه‌كات كه ئه‌فه‌رمێ:
[ئاخۆ ئه‌مانه باشترن، یاخۆ گه‌لی «توببه‌ع» وپێشینهكانیان؟ كه قرِانمان تاخستوون، چونكه تاوانبار بوون] [9].
[به‌ر له‌وانه‌ش، هۆزی نووح و خودانی ئاوى بییرهكهو سه‌موودیش هه‌ر با بروا بوون، هۆزی عادو ده‌سته‌و دایه‌ره‌ی فیرعه‌ون و هۆزی لووتیش، گرۆی خاوه‌ن دهحلهكان و ژێرده‌سته‌كانی توببه‌عیش، هیچیان به پێغه‌مبه‌رانیان باوهرنهكرد، ئه‌وسا هه‌ره‌شه‌كانی من به‌راست گهرِا] [10].
كارتێكردنی له ناوچوونی شارستانیه‌تی باشوور
له سه‌ر بارودۆخی دورگه‌كه
تێشكانی حكومه‌ته‌كانی باشوور، له‌ناوچوونی شارستانیه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی دورگه‌ی عه‌ره‌ب، وێرانی و روخانی به‌ربه‌ستی مه‌ئره‌ب بونه سه‌رچاوی گۆرانكاری له ناوچه‌كه‌دا، چونكه باشووری نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب، دره‌وشاوه‌یی و خۆشگوزه‌رانی له‌ده‌ستدا ، سه‌ر زهوىیهكانی كشتوكاڵی له‌ئه‌نجامی ئه‌م با ئاویه له‌ناوچوو، كۆمه‌ڵا كۆمه‌ڵا له هۆزه‌كانی دانیشتوی ناوچه‌ی مه‌ئره‌ب ناچار بوون ئه‌وێ به‌جێ بهێڵن.
له ئه‌نجامی ئه‌م بڵاوبوونه‌وه تیره‌ى ته‌نوخ له هۆزی ئه‌زدی یه‌مه‌ن بۆ حیره‌ی (عیراق) كۆچیان كرد‌و له‌وا حكومه‌تی «لخمیان» دامه‌زراند، تیره‌ی ئالى جهفنه كۆچیان كرد بۆ شام له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئوردون حكومه‌تێك به‌ناوی ده‌وڵه‌تی غهسسانیان دامه‌زراند[11].
هۆزه‌كانی ئه‌وس و خه‌زره‌ج كۆچیان كرد بۆ یه‌سرب (یثرب)، خوزاعه چووه مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری. هۆزی بهحیلهو خهسهعهم و چه‌ند تیرهیتر چوون بۆناوچه‌ی سروات و له‌وی مانه‌وه[12]. وه هه‌ریه‌ك له‌و تیره وهۆزانه بوونه بناغه‌یه‌ك بۆ دروست بوونی روداو و كاره‌ساتی مێژوویی.
[1] ـ تاریخ سیاسی اسلام ـ حه‌سه‌ن ئیبراهیم حه‌سه‌ن ب1، ل32.
[2] ـ سوره‌تی نه‌مل ئایه‌تی 22 و23.
[3] ـ سوره‌تی سه‌با ئایه‌تی 15 تا 19.
[4] ـ تاریخ پیامبرانان وشاهان (تاریخ ملوك الارض والانبیاء) ص120 تا 132.
[5] ـ آپار الباقیه، وه‌رگێرانی ئه‌كبه‌ر دانا سرشت ل181.
[6] ـ معجم البلدان، ب7 ,ل355.
[7] ـ فیلیپ خلیل حتی ـ تاریخ عرب، ل82.
[8] ـ تُبَّع: كۆیه، تاكی تبابعه، نازناوی زنجیره شاكانی حیمیهرىیه له یه‌مه‌ن.
[9] ـ سوره‌تی دوخان ئایه‌تی 37.
[10] ـ سوره‌تی ق ئایه‌تی 12 تا 14.
[11] ـ تاریخ پیامبرانان وشاهان ل99 و119، تاریخ سیاسی اسلام ل44 ـ الاپار الباقیه ل181 و183.
[12] ـ تاریخ ملل ودول اسلامی ـ كارل بروكلمان ل5.