جوگرافیا نوسانی عه‌ره‌ب و غه‌یری عه‌ره‌ب، نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیان جارێك له باری سرشته‌وه (ئاووهه‌وا) وه جارێكیان له سه‌ر بناغه‌ی نه‌ژاد وهۆز دابه‌ش كردووه[1]. هه‌ندا زانایانی هاوچه‌رخ دورگه‌كه‌یان بۆ سابهشی بناغه‌یی دابه‌ش كردووه:
1 ـ به‌شی ناوه‌ندی كه به «بیابانی عه‌ره‌ب» ناوبراوه.
2 ـ به‌شی باكوور كه «حیجاز»ی ناوه.
3 ـ به‌شی باشور كه به «یه‌مه‌ن» ناسراوه.
به‌ش به‌ش كردن له سه‌ر بناغه‌ی مه‌رجه‌كانی سروستی (باشوور و با كوور)
له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا جۆره دابه‌شكردنێكى تر ره‌وای په‌یداكرد. وه له گه‌ڵا بارودوخی ئه‌م كتێبه زیاتر ئه‌گونجێ، دابهشكردنێكه كه له سه‌ر بناغه‌ی مه‌رجه‌كانی ژیان راوه‌ستاوه، وهشوێنهواری له سه‌ر خه‌ڵك، گیانله به‌ران و رووه‌كی ناوچه‌كه داناوه. ئه‌و مه‌رجانه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تاكه كه‌س و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و سهرزهوىیه خۆى نوواندبووه هۆی سه‌رچاوه‌ی گۆرانگاری كه تا په‌یدابوونی ئیسلام هه‌ر درێژه‌ی هه‌بوو. كه‌واته دورگه‌ی عه‌ره‌ب به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی توشی دو به‌سه‌رهاتی جوگرافی دژ یه‌كتر بووه كه نیشانه‌كه‌ی ئاو یان نه‌بوونی ئاو بووه، وه‌هه‌روه‌ها شوێنه‌واری له باری كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه داناوه، وهناوچهی باشووری ئه‌وسه‌ر زه‌وىیه یانی یه‌مه‌ن له ناوچه‌كانی باكوور وناوه‌ندی جیاكردۆته‌وه.
باری باشوری دورگه‌ی عه‌ره‌ب (یه‌مه‌ن)
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای نه‌خشه‌ی ئه‌و سهرزهوىیه بكه‌ین له به‌شی خوارووی رۆژئاوای نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب ناوچه‌یه‌كی ساگۆشه ئه‌بینین كه ڵای رۆژهه‌ڵاتی ئه‌كه‌وێته قه‌راغی ده‌ریای عه‌ره‌ب، وه‌ڵای رۆژئاوایی ئه‌كه‌وێته قه‌راغی ده‌ریای سوور، وه ڵایهكهی سایهمی هێلێكه له‌رۆژئاواوه كه له «زههرانهوه» ده‌ست پێ ئه‌كات تا ئه‌گاته دۆڵێك له رۆژهه‌ڵات به ناوی "حه‌زره‌مه‌وت " له‌ناو سنوری ئه‌و سێگۆشه‌یه‌دا هه‌ر له كۆنه‌وه ناوچه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی «یه‌مه‌ن»، ئه‌و ناوچه‌یه له به‌ر فراوانی بارانی رێك وپێك، خاوه‌نی كشت و كاڵێكی فره‌یه. وه دانیشتوانێكی زۆرى هه‌یه وه له‌م رووه‌وه له گه‌ڵا ناوچه‌كانی باكوور وناوه‌ندی دورگه‌كه هه‌ڵناسه‌نگێندرێ.
له ڵایه‌كی تره‌وه دانیشتوان كه زۆر ئه‌بێ، پێویستیان به‌جێ و شوێنی ژیان ئه‌بێ وه‌له‌م پێویستىیهدا شار و دیهات دورست ئه‌بێ، كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵك له شار‌و دیهات ئه‌بێته هۆی تێكه‌ڵاوبوون وكارتێكردنیان له گه‌ڵا یه‌ك بۆ درێژه پێ دانی ژیان كه رێگای هه‌لهاتنی بۆ نییه. ئه‌م كارتێكردنهیه ئه‌بێته هۆى دانانی بریار ویاسا (هه‌رچه‌نده ساده و سه‌ره‌تایی با). هه‌ر وه‌كو زانراوه دانانی یاسا‌و حكومه‌ت به یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه وتهواوكهری یه‌كترن كه‌واته له‌و ناوچه‌یه‌دا، له سه‌دان ساڵا پێش له دایك بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح علیه السڵام حكومه‌ت و یاسا دروست بووه وه بناغه‌ی شارستانیه‌ت له وا دارێژراوه[2] ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌سته‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه بریتین له مانه‌ی خواره‌وه:
1 ـ حكومه‌تی مه‌عین: ئه‌م حكومه‌ته له 1400 تا 850 ساڵا پێش زایین، فه‌رمانره‌وایی كردووه ، وه له سه‌رده‌ستی حكومه‌تی سه‌با له ناوچووه.
2 ـ حكومه‌تی حه‌زره‌مه‌وت: له 1020 تا 65 ساڵا پێش زایین فه‌رمانره‌وایی كردووه وه بهزاڵا بوونی حكومه‌تی سه‌با له ناوچوو.
3 ـ حكومه‌تی سه‌با: له 850 تا 115 ساڵا پێش زایین، فه‌رمانره‌وایی گرته‌ده‌ست، وه به دامه‌زراندنی حكومه‌تی حیمهیری دوحكومهتی سه‌باو ریدان له ناو چوون.
4 ـ حكومه‌تی قهتهبان: له 865 تا 540 ساڵا پێش زایین فه‌رمانره‌وایی كردووه وهبهدامهزراندنی حكومه‌تی سه‌با له ناوچووه.
5 ـ حكومه‌ته‌كانی سه‌با وریدان و حه‌زره‌مه‌وت و ده‌وروبه‌ری یه‌مه‌ن زنجیره پاشاكانیان «توببه‌ع ـ تُبَّع» پائهوتن. وه‌له ساڵی 115 پێش زایینی تا ساڵی 523 دوای زاینی درێژه‌یان هه‌بووه، وه پایته‌ختیان شاری «زهففار ـ ظفّار»[3] بووه.
شارستانیه‌تی دره‌وشاوه له باشووری دورگه‌كه‌دا
مێژوونوسان شارستانیه‌تی دره‌وشاوه‌ی یه‌مه‌نیان زۆر به جوانی باس كردووه، هیرودوت مێژوونوسی مه‌زنی یونانی له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایینی به جوانی باسی شارستانیه‌تی یه‌مه‌ن وكۆشك وتهڵارهكانی زۆر به‌رز وده‌رگاكانی رازاوه به‌هه‌موو جۆره جهواهیراتێك ئه‌كات و ئه‌ڵا له شاری سه‌با قاپ و قابله‌مه له زێر‌و زیوه دروست كرابوو[4]. وهتهختی خه‌وه‌كانیان له ئاسنێكی به‌نرخ دروست كرا بوو. هه‌ندا له نوسه‌رانی مێژوو باسی كۆشكی به‌ناوبانگی بیست نۆهمی غهمدان(غمدان) له شاری سه‌نعا ئه‌كه‌ن وهئهڵین سه‌د ژووری هه‌بوو به‌رزی ژووره‌كانی بیست گه‌ز بووه، وه سه‌قفی ژووره‌كان ئاوێنهكاری كرابوو. وه به‌شوشه رازاند بوویانه‌وه[5].
سترابون ـ جیهانگه‌ری به ناوبانگی رومی ـ یه‌ك سه‌ده پێش زایین دیسان سه‌ری له‌و ناوچه‌یه داوه‌و هه‌ر وه‌كو هیرودوت به‌جوانی باسی شارستانیه‌ته‌كه‌ی ئه‌كات وئهڵا:
شاری مه‌ئره‌ب شارێكی سه‌یر بوو، چونكه سه‌قفی كۆشكه‌كانی له عاج دروستكرابوو، وه به ته‌خته‌ی تێكڵاو له گه‌ل زێر‌و جه‌واهیر رازا بووه‌وه، وه قاپ وقابلهمهی جوان له شاری مه‌ئره‌ب ئه‌بینرا كه مرۆڤی شێت ئه‌كرد[6]. مێژوونوسان وه‌هه‌روه‌ها جوگرافی نوسانی ئیسلامی هه‌روه‌كو مه‌سعودی (مردووی ساڵی 346 ی ـ ك هه‌یڤی) وه ئیبن روسته ـ له زانایانی سه‌ده‌ی سایهمی كۆچی ههیڤیین، باسی ژیانی پێشكه‌وتوو، خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كردووه، وه له باره‌ی ئاوه‌دانی وپێشكه‌وتنی له پێش ئیسلامدا به درێژی باسیان كردووه[7].
باس ولێكولینهوهكانی كۆن ناسان له سه‌ده‌ی نوزده و بیستم و پشكێنی مێژوونوسان، مێژووی ئه‌و ناوچه‌كه روون ئه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵگه‌ی نوا له باره‌ی شارستانیه‌تی دره‌وشاوه‌ی دێرینی ئه‌و سه‌ر زهوىیهیان به‌ده‌ست هێناوه، كهڵاوهكانی به‌جێ ما‌و له‌عه‌ده‌ن وسهنعاو مه‌ئره‌ب و حه‌زره‌موت نیشانهێكه له سه‌ر شارستانیه‌تی مه‌زنی عه‌ره‌ب له یه‌مه‌ن كه له‌گه‌ڵا شارستانیه‌ته‌كانی فینیقیه وبابل كابهركا ئه‌كرد. یه‌كی له دیارده‌كانی شارستانیه‌تی كۆنی یه‌مه‌ن به‌ربه‌ستی ئاوی ومێژووی مهئرهبه[8] (سدمارب). ئه‌م به‌ربه‌سته ئاوی یه كه به ووردبینی و ئاڵوزێكی ووردی ئه‌ندازیاری دروست كراوه، نیشانه‌ی زانست و زانینه له زانستی ئه‌ندازیاری وه بۆخۆی ببوه هۆی گه‌شه پادانی كشت وكاڵى له ناوچه‌كه‌دا[9].
خه‌ڵكی یه‌مه‌ن سه‌ره‌رای كاری كشت وكاڵی له كاری بازرگان‌یش ده‌ستیان هه‌بووه، خه‌ڵكی سه‌با بونه‌ته هۆی بازرگانی له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، چونكه وڵاتی یه‌مه‌ن ئه‌و كاته كه‌وتبووه نێوان چه‌ند وڵاتی خاوه‌ن شارستانیه‌ت. بازرگانه‌كانی هیندی له رێگای ده‌ریای هینده‌وه كهڵاو په‌لیان ئه‌هێنا بۆ یه‌مه‌ن وحهزرهمهوت، وه بازرگانه‌كانی یه‌مه‌نیش كاڵاكانیان ئه‌برد بۆ وڵاتی حه‌به‌شه‌و میسر وفینیقیه و فه‌له‌ستین و شاره‌كانی مه‌دیه‌ن و ئه‌دوم و عه‌مالقه و وڵاتی مه‌راكیش وعه‌ره‌ب نشینه‌كانی مه‌ككه، هه‌روه‌ها له رێگای ووشكانهوه بۆ شاره‌كانی گه‌وره‌ی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌یان برد[10]، خه‌ڵكی یه‌مه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ هێزی بازرگانی رۆژهه‌ڵاتی دووریان به‌ده‌سته‌وه بوو[11]. گیروگرفتی كاری ده‌ریای سوور وای له خه‌ڵكی سه‌با كرد بوو كه زیاتر بایه‌خ بده‌ن به رێگای ووشكان، بۆیه رێگای یه‌مه‌ن تا شام به درێژایی قه‌راغی رۆژئاوای نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیان ئه‌پێوا، وه ئه‌م رێگا به مه‌ككه و به‌ترا دا تێئه‌په‌ری وه له كۆتایی با كووری دورگه‌كه به‌ره‌و میسر و شام و عیراق له یه‌ك جیائهبووهوه[12].
[1] ـ موقه‌ده‌سی ـ كه له زانایانی موسلمانی سه‌ده‌ی چواره‌مه، دورگه‌كه‌ی كردوته چوار به‌شی گه‌وره: حیجاز ، یه‌مه‌ن، عه‌ممان و هه‌جر. (احسن التقاسیم فی معرفه الأقالیم) ب1 ، ل102. به‌لآم (أبو الفداء) له (تقویم اللبدان) ل109، وه‌رگێرانی ئایه‌تی دورگه‌كه‌ی كردوته پێنج به‌ش: تهامه، حیجاز، نه‌جد، یه‌مه‌ن وعروز.
[2] ـ تاریخى تحلیلی اسلام ـ سه‌یید جه‌عفه‌ر شه‌هیدی به‌رگی 6، لاپه‌ره3.
[3] ـ الیمن عبر التاریخ ـ ئه‌حمه‌د حوسه‌ین شه‌ره‌فه‌ددین، چاپی دووه‌م، ل53.
[4] ـ تمدن اسلام و عرب ـ وه‌رگێرانی سه‌یید هاشم حوسه‌ینی نوسینی (گوستاولوبون) ل92.
[5] ـ بلوغ الإرب فی معرفه أحوال العرب ـ سه‌یید محمود شوكری ئالوسی به‌غدادی ب1، ل204.
[6] ـ تاریخ تمدن اسلام ـ جرجی زیدان ـ ب1 ، ل13.
[7] ـ مروج الذهب ومعادن الجوهر ـ مه‌سعودی ب2، ل89، ابن رسته، الاعلاق النفسیه ب1، ل132.
[8] ـ به‌ربه‌ستی ئاوی مه‌ئره‌ب له 192 كیلو مه‌تری رۆژهه‌لآتی سه‌نعا پایته‌ختی ئێستای یه‌مه‌ن دروست كراوه.
[9] ـ بۆ زانینی زیاتر له‌باره‌ی به‌ربه‌ستی ئاوی مه‌ئره‌ب ته‌ماشای ـ الیمن عبر التاریخ ـ ئه‌حمه‌د شه‌ره‌فه‌ددین ل122 تا 132.بكه.
[10] ـ تاریخ تمدن اسلام ـ جرجی زیدان ب1، ل11.
[11] ـ تاریخ تمدن ـ ویل دورانت، ب2،ل341.
[12]ـ تاریخ عرب ـ فیلیپ حیتی، ب2، ل64، 65، تمدن اسلام و عرب، گوستاولوبون ل94. الیمن فی التاریخ، ل105، بلوغ الارب، ئالوسی ب1، ل203.