ئەو خواردنانەی دەتپارێزن لە توشبوون بە نەخۆشی زستانە
بۆ خۆپاراستن لە هەندێک نەخۆشی کە بە هۆی گۆڕانی وەرز و ساردبوونی کەش توشی مرۆڤ دەبێت، خواردنی چەندجۆرە خۆراکێك کۆئەندامی بەرگری چالاکدەکاتەوە و ئەگەری توش بوون بە پەتا کەمتردەکاتەوە.

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرمادا، ئەگەری توش بوون بە نەخۆشی و پەتا بە هۆی سەرما و گۆڕانی وەرزەوە زیاتردەبێت، و بە دوای خۆیدا بێتاقەتی و بێهێزی دەهێنێت. بە پێی بلاوکراوەیەک لە سایتی "msn" باس لەوە کراوە کە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی زستانە و مانەوە بە لەشساخی، دەتوانرێت گربگی بدرێت بە خواردنی کۆمەڵێك خۆراك کە یاریدەدەری جەستەی مرۆڤن بۆ پاراستن لە نەخۆشی و پەتا.
پرتەقاڵ: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C کە یاریدەدەرە لە چالاککردنی کۆئەندامی بەرگری، ڕێژەی کۆلاجین لە پێستدا زیاتر دەکات تا پێست بە شیداری و گەشی بمێنێتەوە.
ماسی: ماسی لە جۆری سەلەمون، سردین، و ماکریل بە یەکێک لە گرنگترین خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین D دادەنرێن، و یارمەتی جەستە دەدات بۆ زیاتر مژینی کالیسیۆم.
مۆز: ڤیتامین B6، مەنگەنیز، و ڤیتامین C تێدایە، هەروەها بڕێکی زۆر لە لیمفەماددە و پۆتاسیۆی تێدایە کە پارێزگاری پەستانی خوێندەکات لە وەرزی زستاندا.
سەوزەوات: سەوزەوان بە شوێنێکی گرنگی بیتا کارۆتین و ڤیتامین C دادەنرێت کە هەردووکیان یاریدەرن لە پارێزگاری کردنی جەستە لە نەخۆشی و بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لە وەرزی زستاندا.
پەتاتە: ئەو جۆرە سەوزەواتانەی کە لەژێر زەویدا گەشە دەکەن بە یەکێک لە باشترین جۆری خۆراکەکان دادەنرێت بۆ وەرزی زستان، پەتاتە بڕێکی زۆر ڤیتامین A تێدایە کە کۆئەندامی بەرگری بەهێزدەکات و توانای بینین باشتر دەکات و پارێزگاری لە شیداری و کراوەیی ڕەنگی پێست دەکات.
نیسك: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و ترشی فۆلیك کە یاریدەدەرە لە کەمبوونەوەی هەستکردن بە هیلاکی و بیهێزی، و ڕێژەی کۆلیسترۆل لە خوێندا ڕێکدەخاتەوە و کرداری هەرس کردن باشتر دەکات.
پیاز: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و یارمەتی باشتر کارکردنی کۆئەندامی بەرگری دەدات، و ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات.
شیر: ڤیتامین D و کانزاکان و ڤیتامیناتی دیکەی تێدایە، کە یارمەتی دەرن لە بەهێزکردنی ئێسك و ددانەکان و ڕێکخستنی پەستانی خوێن وپارێزگاریکردن لە پێست و مانەوەی بە شێداری و نەرمی.
چەرەسات: خواردنی هەندێ جۆری چەرەسات یارمەتی دەرە لە بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لە وەرزی زستاندا چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینات و کانزای تێدایە.
هێلکە: هێلکە بڕێکی زۆر ڤیتامینات و کانزای پێوویستی تێدایە بۆ چالاککردنی جەستە و تەندروستبوونی، و خواردنی هێلکە ڕۆژانە توانای بینین باشتر دەکات و کۆئەندامی بەرگری بەهێز و چالاك دەکات، و پارێزگاری لە قژ و پێست و نینۆکەکان دەکات.
گێزەری سپی: دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیك و ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە کە یارمەتیدەرن لە بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم و توشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە کەمتر دەکات.
قارچك: ڤیتامین D تێدایە کە یارمەتیدەرە لە مژینی کالسیۆم لە جەستەدا و ئێسك و ددانەکان بەهێزتردەکات.
هەنار: ڤیتامین C و ترشی فۆلیکی تێدایە، تەندروستی مرۆڤ بە گشتی باشتردەکات و ترپەی دڵ ڕێکدەخات.
خورما: بوونی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینات و کانزا و لیمفەماددە، کە یاریدەدەرن لە باشبوونی تەندروستی دڵ و کرداری هەرسکردن، و چالاکی جەستە زیاتردەکات، کۆئەندامی بەرگری چالاک دەکاتەوە.
سایتی ئین ئار تی