• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 240
  • چوار شەممه 5/8/1395
  • رۆژژمێر :

  ئایەتۆڵا هوڵعوزما خامنەیی : وڵاتانی سەربەخۆ ئاگری ناکۆکیەکان دامرکێننەوە

رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی فەرمووی: وڵاتانی سەربەخۆ دەبێ بە پتەو کردنی پێوەندیەکان و نەکەوتنە ژێر کارتێکەری سیاسەتەکانی دەوڵەتە زۆردارەکان، ئاگری ناکۆکی وتێکهەڵچوونەکان دامرکێنن.

حەزرەتی ئایەتۆڵا هوڵعوزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی رۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ " باقر عیزەت بیگۆویچ" سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆک کۆمارەتی بوسنی وهێڕزەگوین جەختی کرد لەسەربەرەنگار بوونەوەی سیاسەتی ئاگرهەڵایسێنانە  و ترۆریسم پەروەری ژمارێک لەدەوڵەتانی ڕۆژئاوایی.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا  خامنەیی بە ئیشارەت دان بە شاڵاوی تەکفیرو ترۆریزم کە ئێستا تەشەنای کردوە بۆ ئوروپایش و ڕەنگە لەداهاتویشدا ڕەوشێکی نالەبارتر بەدی بێنێت فەرمووی: زێدی ئەم دیاردەیە بە رواڵەت ناوچەی عەرەبیە بەڵام لە ڕاستی دا، دەوڵەتی ئەمریکاو ژمارێک لە دەوڵەتەکانی ئوروپایی هۆکاری سەرەکی بەدیی هێنانی ئەم روداوانەن.

رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، هاوپەیمانیی سەربازیی دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکانی لەدژی ترۆریسمی بە ڕاستە قینە نەزانی وفەرمووی: ئەگەر چی ڕەنگە  ئەم هاوپەیمانیانە لە بڕگە گەلێک بەرەوڕووی  ترۆریستان بن  بەڵام نە لە عێراق ونە لە سووریا لەدووی بنەبڕ کردنی ڕاستە قینەی ترۆریسم نین وسیاسەتی خراپ و شەڕاشۆخۆازانەیان  ، رۆژ بۆ ڕۆژ کیشە وگرفتەکانی مرۆڤایەتی زۆرتر دەکات.

بەرێزیان عیلاج ودەرمانی ئەم ڕەوشەی گەڕاندەوە بۆ تێگەیشتن و ناسینی هۆکارانی بەدیی هاتنی ئەم گرفتانە وهەبوونی ئیرادە بۆ چارەسەری ئەوان  وبە ئاماژە دان بە یەکێ لە هۆکارانی رودانی ترۆریزم فەرمووی : سوک کردنی گەنجە موسوڵمانەکان لە ژمارێک لە وڵاتانی دەوڵەمەند وبەدەسەڵاتی ئوروپایی بواری بۆ پەیوەست بوونی ئەوان بە تاقمەکانی لارێی ترۆریستی وەک داعش خۆش کردووە و ئەم گەنجانە کە سوک کراون لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ئوروپا دەست ئەدەنە تەقێنەوە وکۆشتار.

حەزرەتی ئایەتۆڵا  خامنەیی هەروەها بە  ئاماژە بە پێشینەی پێوەندیەکانی دوستانەی ئێران وبوسنی وهێرزگوین وسەردەمی تاڵ وئەستەمی شەڕی داسەپێندراوبەسەر خەڵکی ئەم وڵاتە فەرمووی هێوری وئاسایش پێویستە بۆ هاتنە دیی هەموو ئەرکانەکانی ژیانی گەلێکوو گەشە وپێشکەوتنی ئەو.

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆک کۆمارەتی بوسنی وهێرزەگوینیش بە دەربڕینی ڕەزامەندی  سەفەر بۆ تاران ودانوستانەکانی خۆی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی بە سەرکەوتووانە تاوتووێ کردوو هیواداری دەربڕی کە پێوەندەیەکانی دوستانەی دوو وڵات هاوکاریەکانی کارێگەری ئابووری وهەروەها بە قازانجی هەردووک لای بەدواوە بێت.



سایتی سه حه رتی وی