• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 205
  • شەممه 24/7/1395
  • رۆژژمێر :

ڕێ و ڕەسمی یادی عاشوورای حسێنی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو


بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سوریا و عێراق، ڕێ و ڕەسمی یادی عاشوورای حسێنی لە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێ و ڕەسمەکانی تاسوعا و عاشوورای  حسێنی ئەمساڵ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرچاوتر لە ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو و لە شاری هەولێر پێنج هەزار کەس لە ئەویندارانی ئالی بەیتی پێغەمبەر (ع) ماتەمیان گێڕا.

ڕێ و ڕەسمی تایبەتی تاسوعا و عاشوورای  حسێنی بە هۆی نەبوونی حسێینییە لە شاری هەولێر لە شوێنی بەڕێوەبەرایەتی حەج و زیارەتی هەرێم بەڕێوەچوو.

لەم ڕێ و ڕەسمەدا ئایەتووڵا سەید موجتەبا حسێنی نوێنەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە عێراق ئامادە بوو.

شێعەکانی دانیشتووی هەولێر ڕۆژی چوارشەممە دەستەکانی ماتەمگێڕانی خۆیان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەستپێکرد و بە هەڵکردنی ئاڵای ڕەش هەستی خۆیان لەم ڕۆژەدا دەردەبڕی.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئائینی هەرێمی کوردستان لە سەدا 15ی دانیشتووانی ئەم هەرێمە شێعەن.

سایتی جام کوردی