• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 946
  • شەممه 24/7/1395
  • رۆژژمێر :

چۆنیەتی بەهێزکردنی مێشک بۆ بیرکرنەوە و بڕیاردان  

 


هەموو کەسێک هەوڵدەدات لە کارەکانیدا باش و سەرکەوتوو بێت، ئەرکەکانمان زۆرن و هەرگیز تەواو نابن، لێرەوە چەند ڕێگایەکی ئاسان بخوێنەوە کە کاریگەری لەسەر توانای مێشک و بیرکرنەوە  وبڕیاردان هەیە.

باشترین ڕێگا بۆ هاندان و چالاککردنی مێشکمان خوێندنەوەی کتێبە، خوێندنەوەی کتێبێک یان وتارێک یان ڕۆژنامەیەک لە بەیانیاندا، کاریگەری فیزیکی و تەندروستی هەیە و هاندەر و پاڵنەری دەمارەکانە بۆ ئارامکردنەوەی مێشک.

وەرزشکردن ڕۆڵێکی باش دەبینێت لە باشترکردنی تەندروستی دەروونی و جەستەیدا، وەرزشکرن پێش ئەوەی دەست بکەین بە کارەکانی ڕۆژانەمان یارمەتیدرەرە بۆ بەهێزکردنی مێشکمان و هانی دەمارەکان دەدات باشتر کار بکەن و ئۆکسجینی زیاتر بڕوات بۆ مێشک ئەمەش وامان لێدەکات بیرکردەوە و بڕیاردانی ڕۆژانەمان باشتر بێت.

لە توێژینەوەیەکدا نیشاندرا کە بیرکردنەوەی قووڵ دەبێتە هۆی باشترکردنی  هزر و سەرنجمان، بەشێکی مێشکمان کە بەرپرسە لە ترس و شڵەژان بە بیرکردنەوەی قووڵ ئارام دەبنەوە، کەواتە بیرکردەوەی قووڵ دەبێتە هۆی ئارام کردنەوەی مێشکمان.

گوێگرتن لە میوزیکێکی  ئارام توانای بیرکردنەوەمان زیاد دەکات، لەو کاتەی وەرزش دەکەین یان  کاتی ئاسای گوێ لە میوزیکە کلاسییەکان و میوزیکی ئارامبەخش دەگرین لە بەیانیاندا سەرنج ( تەرکیز)  و توانی فێربوونمان زیاد دەکات. 
هەمیشە هەوڵبدە بۆ دۆزینەوەی زانیاری نوێ و هەوڵبدە فێری یارییە هزرییەکان بیت وەکو یاری شەتڕەنج و سۆدکۆ، ئەم چالاکیانە بە چەند خولەکێک دەتوانرێت ئەنجام بدرێت بەڵام زۆریش بەسوودن بۆ بەهێزکردنی توانی مێشکمان.
زانایان سەلماندوویانە زانینی ئەو شتانەی کە ئێمە دڵخۆش دەکات و ئێمە  سوپاسگوزارین پێی مێشک هاندەدات بۆ ئەوەی باشتر کاری خۆی بکات، بۆیە وا باشترە ڕۆژانە ئەو شتانە بنوسیت کە پێی دڵخۆشدەبیت و سوپاسگوزاری پێی، ئەو کەسانەی هۆکاری دڵخۆشی خۆیانیان زانیووە باشتر هەوڵیانداوە بۆ ئەوی بگەن بە ئامانجەکانیان.

خەوتنی باش و تەندروست کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هەڵسوکەوت و فێربوون، باشترین ڕێگا بۆ  خۆئامادەکرنی کارێکی قوورس خەوتنی تەندرووستە، پێوستە کاتەکانی خەوتنت ڕێکبخەیتەوە و شوێنی خەوتنەکەت گونجاو بێت رووناکی زۆر نەبێت پلەی گەرمی گونجاو بێت.

سایتی خه ندان