شەش دوژمنەكەی مێشكت بناسە
توێژەری تایبەت بە نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار پرۆفیسۆر " برناد سابلنیار " لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا ئەوەی ئاشكرا كردوە چۆن دەكرێت مرۆڤ مێشكی خۆی لە ماندوو بون بپارێزێت و ئەم بابەتەی لە سایتی " lepoint"ی فەڕەنسیدا دا بڵاوكراوەتەوە .

1- ماندووبوونی زۆر : كاریگەری باشی و خراپی ماندووبون لەسەر مێشك دەكەوێتە سەر بڕ و كاتی ماندووبونەكە و ئەگەر ماندووبون زۆر بێت ئەوە ڕێژەی دەردانی هەردوو هۆرمۆنی " ئەدریناڵین و كۆرتیزۆڵ "كەمدەبێتەوە كە لە لایەن خانەكانی مێشكەوە دەردەدرێن لەبەر ئەوە ئەوەندە خۆت ماندوو مەكە كاربكاتە سەر مێشكت .
2- خواردنی ئارام بەخشەكان : مێشك پێكهاتەی كیمیاوی جیاواز و دەمارە گوێزەرەوەی تایبەت بۆ كاركردنی خۆی بەكاردەهێنێت ، خواردنی حەب و خواردنەوە ئارام بەخشەكان و ئالودە بوون پێیانەوە كاردەكاتە سەر توانای مێشك و مێشك لاواز دەكات ، هەندێكجار دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی مێشك .
3- زۆر بیركردنەوە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر خانەكانی مێشك و خانەكانی مێشك لاواز دەكات .
4- دوور كەوتنەوە لە كۆمەڵگە و هەڵبژاردنی تەنهایی : مێشكی مرۆڤ هەست بە هەست و سۆزەكانی كەسی بەرامبەر دەكات و ئارەزووی ئەوە دەكات خۆشەویستی و هەستەكانی بۆ كەسی بەرامبەر دەربخات و بیگۆڕێتەوە و ئەمەش یارمەتی مێشك دەدات بۆ ئەوەی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین دەربدات .
5- زۆر خواردنی چەوری و شەكر چالاكیەكانی مێشك لاواز دەكەن و هۆكار دەبن بۆ ئەوەی مێشك نەتوانێت وەك پێویست نوێ ببێتەوە .
6- كەمی چالاكی جەستەی و وەرزش نەكردن و كەم جوڵانەوە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر مێشك ، ئەو كاتەی مرۆڤ بۆ ماوەی 30 خولەك وەرزش بكات ەوە پرۆتینی جۆری " ئەیریسین " زیاد دەكات كە یارمەتی نوێبوونەوەی خانەكانی مێشك دەدات .
سەرچاوە:وێستگە