• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 833
  • سێ شەممه 13/7/1395
  • رۆژژمێر :

سێ راهێنانی وەرزشی بۆ دابەزاندنی کێش

چالاکییە وەرزشییەکان کاریگەرترین رێگەن بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستە، هەڵبژاردنی جۆر و کاتی چالاکییە وەرزشییەکانیش خاڵێکی زۆر گرنگە و پێویستە رەچاوی بکەین.


هەوڵ بدە رۆژانە سێ جار ئەم کۆمەڵە راهێنانانە بەم شێوەیە و بەم ریزبەندییە ئەنجامبدەیت:


١- لەسەر پشت پاڵ بکەوە، هەردوو دەستت بخەرە ژێر سەرت، پاشان بۆ ماوەی یەک خولەک بە بەردەوامی ئەمە ئەنجام بدە: ئەنیشکی راستت بدە لە ئەژنۆی چەپت و پاشان ئەنیشکی چەپت بدە لە ئەژنۆی راستت، وەک ئەم وێنەیە:


٢- لەسەر پشت پاڵ بکەوە، هەردوو ئەژنۆت بەرز بکەرەوە، پاشان ئەمە ئەنجام بدە: هەدوو دەستت بە رێکی بەرەو پێشەوە درێژ بكه‌ و بە هێزی سک خۆت لە ئەژنۆت نزیک بکەرەوە، بۆ پێنج هەناسە بەم شێوەیە بمێنەرەوە (بە بێ ئەوەی ئەژنۆت بگریت، تەنها هێزی سک)، دووبارە پاڵبکەوە و چوار جاری دیکە دووبارەی بکەرەوە.
Image result for Yoga

٣- لەسەر سک پاڵ بکەوە، بە شێوەیەک خۆت بەرزبکەرەوە تانها باسک و نوکی پێت لەسەر زەوی بێت، وەک چۆن لە وێنەکەدا پیشان دراوە، جەستەت لەم شەوەیەدا بهێڵەرەوە و بۆ ماوەی ١٠ چرکە ماسولکەکانی سکت گرژ بکە، پاشان ١٠ چرکە خاوی بکەرە، چوار جاری دیکە ئەم پرۆسەیە دوبارە بکەرەوە.