ئامانجی ئه‌مریکا له پێدانی چه‌ک به کوردی سووریا
توێژه‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له قه‌ته‌ر پێیوایه که ئه‌مریکا بۆ هاندانی هێزه کوردییه‌کان بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له ڕه‌قه و ڕێگری له به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئه‌وان له باکووری حه‌ڵه‌ب و شه‌ڕکردنیان له‌گه‌ڵ تورکیا بڕیاری داوه کورده‌کان پڕچه‌ک بکات .
چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز به گێڕانه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌مریکی به‌رنامه‌کانی واشنتۆن بۆ پڕچه‌ککردنی ڕاسته‌وخۆی کورده‌کانی سووریا و هێزه‌کانی سووریای دیموکرات داڕێژراون.
ماڵپه‌ڕی سه‌ر به هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا نووسی: سه‌رهه‌نگ جان دۆریان، وته‌بێژی ئه‌م هاوپه‌یمانییه ڕایگه‌یاندووه: ئه‌مریکا پێشتر مه‌شقپێکردن و پڕچه‌ککردنی هێزه‌کان له سووریا و له‌وان هێزه‌کانی سووریای دیموکراتی ئه‌نجام داوه و به‌م کاره درێژه ده‌دات.
ناوبراو وتیشی: هه‌ڵبه‌ت ئه‌شتۆن کارتر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌ی گوێگرتنی کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سێنا ڕایگه‌یاند مه‌به‌ستی ئه‌مریکا له پڕچه‌ککردنی کورده‌کان ئاماده‌بوون بۆ وه‌رگرتنی شاری ڕه‌قه له بنده‌ستی داعش بووه .
مایکڵ ستفان، توێژه‌ری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی RUSI له قه‌ته‌ر، له‌باره‌ی ئامانجی ئه‌مریکا له پڕچه‌ککردنی ڕاسته‌وخۆی کوردی سووریا به ئارانیووزی وت: ئه‌مریکا له‌م کاره دوو ئامانج پێوشوێنگری ده‌کات؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که نایه‌وێت کورده‌کان ته‌رکیز له‌سه‌ر پێکدادانه‌کانی خۆیان له باکووری حه‌ڵه‌ب بکه‌ن و له ده‌ره‌نجامدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای تورکیا شه‌ڕ بکه‌ن و له‌لایێکی دیکه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌وان بۆ به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه هان بدات.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مریکا کورده‌کان پڕچه‌ک ده‌کاته‌وه به‌ڵام پرسیار ئه‌مه‌یه که تا چ ئاستێک ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌دات. لۆژیکه که ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان له ئه‌مریکا ببێت کورده‌کان پڕچه‌ک بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌وان له باکووری حه‌ڵه‌ب بگۆڕێت و ئه‌وان به‌ره‌و لای ڕه‌قه ببات.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بلوومبێرگ و له کاردانه‌وه به خواستی ئه‌مریکا بۆ پڕچه‌ککردنی هێزه کوردییه‌کانی سووریا ڕاشیگه‌یاند: ئێوه (ئه‌مریکا) به پێدانی چه‌ک به کورده‌کان داهاتووی تورکیا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
به ڕای ئه‌ندروو تبلهر له سه‌نته‌ری واشنتۆن ناڕه‌زایه‌تیی تورکیا به‌رامبه‌ر به پرسی پڕچه‌ککردنی هێزه کوردییه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه هیچ کاریگه‌رییێکی نییه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: کورده‌کانی سووریا به شێوه‌یێکی لێهاتوویانه ناوچه‌کانی خۆیانیان کۆنتڕۆڵ کرده‌وه و ئه‌وان وه‌کوو به‌شێک له سیاسه‌تی ئه‌مریکا ده‌مێننه‌وه؛ من شتێکم به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بیستووه.
کوردپرێس