ئاسایشی ئێران به ۵ هه‌زار کیلۆمه‌تریدا ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ین
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای ئێران ئاماژه‌ی دا که لاوانی هێزی ده‌ریایی سوپای ئێران به درێژایی ۲۵۰۰ کیلۆمه‌تر له سنووره‌کانی که‌نداوی فارس‌دا خزمه‌ت ده‌که‌ن. حه‌بیبوڵا سه‌یاری، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای ئێران به ئاماژه به‌م بابه‌ته که لاوانی هێزی ده‌ریایی سوپای ئێران به درێژایی ۲۵۰۰ کیلۆمه‌تر له سنووره‌کانی که‌نداوی فارس‌دا خزمه‌ت ده‌که‌ن، وتی: به قووڵایی ۵ هه‌زار کیلۆمه‌تر بۆ ئێران ئاسایش دابین ده‌که‌ین.
ئه‌و زیاده‌ی کرد: گه‌ر ئه‌مڕۆ به وردی له ناوچه‌که بڕوانین ده‌بینین که ئێران باشترین ئاسایشی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه و ئه‌مه‌ش له حاڵێک دایه که وڵاتانی ده‌ورووبه‌رمان له شه‌ڕ تێوه‌گلاون.
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای ئێران جه‌ختی کرد: هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامیه‌وه دوژمنه‌کانی ئێران هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه تاکوو ئاسته‌نگ بۆ ئیمه دروست بکه‌ن و دواجار شه‌ڕێکی ۸ ساڵه‌یان به خه‌ڵکی ئێران فرۆشت، به‌ڵام ئێمه به هێزی خۆڕاگری شکستمان به‌م پلانه هێنا.
ئه‌و درێژه‌ی دا: دابین کردنی ئاسایش له سنووره ئاوییه‌کانی ئێران له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت کۆتایی ناکه‌ین. ئێسته‌ش هیچ که‌س بوێری ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست درێژی بکاته سه‌ر سنووره‌کانی ئێمه.
سه‌یاری ئاماژه‌ی به ئاماده‌یی ئێران له ته‌نگه‌ڵانی "باب المندب" له ئه‌قیانووسی هێند کرد و وتی: له ئێستادا زیاتر له یه‌ک له سه‌ر سێی بازه‌رگانی جیهان له‌م ته‌نگه‌ڵانه‌وه ئه‌نجام ده‌بێت، ئێمه هێزه‌کانمان له‌م ئاوانه‌دا جێگیر کردووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که ئاسایشی بازه‌رگانی ئێران له دزه ده‌ریاییه‌کان بپارێزین.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: ئێمه به قووڵایی ۵ هه‌زار کیلۆمه‌تر ئاسایشی سنووره ئاوییه‌کانی ئێرانمان له ئێستادا دابین کردووه و بۆ پاراستنی سنووره‌کانی ئێران هه‌موو ڕێگه‌کان ده‌گرینه به‌ر.
ئاژانسی مێهر نیوز