• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 267
  • یەكشەممه 28/6/1395
  • رۆژژمێر :

پەتاتە بە توێکڵەوە بخۆن




زۆرینەی خەڵک و بەتایبەتی منداڵان، حەزێکی تایبەتیان هەیە بۆ خواردنی پەتاتە، بەڵام زۆرینەیان هێشتا سودە زۆر و زەوەندەکانی پەتاتە نازانن، بەتایبەتی توێکڵەکەی و بە زۆریی دوای پاککردن ئامادەی دەکەن بۆ خواردن.

دەرەنجامی چەند توێژینەوەیەکی زانستی کۆکن لەسەر ئەوەی کە توێکڵی پەتاتە سودێکی زۆری هەیە و چەندین پێکهاتەی خۆراکی دەوڵەمەندی تێدایە و سودی گرنگیان هەیە بۆ لەش، بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی (بۆڵد سکای) تایبەت بە تویژینەوەی تەندروستی، توێکڵی پەتاتە شەش سودی گرنگی هەیە کە ئەمانەن:

1- توێکڵی پەتاتە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم کە سەرچاوەی سەرەکی کانزاکانە بۆ لەش و یارمەتیدەری بەهێزبونی کۆئەندامی ماسولکەی لەشە.
2- نیاسین یان (ڤیتامین B3) یەکێتی ترە لە پێکهێنەرەکانی توێکڵی پەتاتە و ئەرکی گۆڕینی کاربۆهیتدارتە بۆ وزە و یارمەتی بڵاوبونەوە و گەیشتنی وزە دەدات بە خانەکان و لەهەمانکاتدا پارێزەری خانەکانی خوێنە و بەشداری دەکات لە تەندروستی دڵ و راگرتنی هاوسەنگی کۆلیسترۆڵ.
3- خواردنی توێکڵی پەتاتە بەشێکی پێویستییەکانی لەش لە پرۆتین و ڤیتامین و کاربۆهیدرات دابین دەکات.
4- توێکڵی پەتاتە ئاسنی تێدایە کە بەهەمانشێوە یەکێکە لە پێکهێنەرە سەرەکییەکانی خوێن.
5- توێکڵی پەتاتە یارمەتیدەری پرۆسەی هەرسکردنی خۆراکە و ریشاڵی زۆری تێدایە.
6- توێکڵی پەتاتە رێژەی مژینی کلوکۆزی ناو پەتاتە لەڕێی خوێنەوە کەمدەکاتەوە و ئەوەش بەمانای رێگرییە لە بەرزبونەوەی رێژەی شەکر لەناو خوێندا و یارمەتیدەرێکی باشی پەنکریاسە.