• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 107
  • چوار شەممه 24/6/1395
  • رۆژژمێر :

ناکۆکییەکان لە پێوەندی نێوان تورکیا و ئەمریکا هەروا بەردەوامە .

دەورو ڕۆڵی دەوڵەتانی ڕوژاوایی بەتایبەتی ئەمریکا لە کودەتای بێ ئەنجامی پازدەی ژووئییە و پرسی گرتن و ڕادەست کردنی فەتحوڵڵا گوێلەن ڕێبەری ئایینی نورچییەکانی تورکیا لە نموونەی بابەتە جێی ناکوکییەکانی ئەنقەرە و واشینگتۆن لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو بووە.

لە درێژەی ئەم ڕەوتە دا  دەوڵەتی تورکیا  جارێکی تر داوای لە ئەمریکا کرد فەتحوڵڵا گوێلەن بگرێت.

بە پێی ڕاپورتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن تی وی ، وەزارەتی دادی تورکیا بە شێوەی ڕەسمی  داوای لە ئەمریکا کرد فەتحوڵڵا گوێلە بە تۆمەتی پلان داڕشتن و ڕێبەرایەتی کردنی کودەتای بێ ئەنجامی پازدەی زوئییە لەم وڵاتە بگرێت .

دەوڵەتی تورکیا بەرلەمە، قوتابخانەکان ودامەزراوەکانی سەربە فەتحوڵڵا گوێلەن و بەشگەکانی لایەنگری ماڵی داخستووە و بەجارانیش داوای لە ئەمریکا کردووە ڕادەستی بکات  .

سەرباری ئەم داواکاریانە ی دەوڵەتی تورکیا، ئەمریکا تائێستا ئەم داواکارییەی تورکیای جێبەجێ نەکردووە  . فەتحوڵڵا گوێلەن  ڕێبەری ئایینی نورچییەکانی تورکیا لە دوورخرانەوەیەکی دڵخوازی لە ئەیالەتی پنسیلوانیای ئەمریکا نیشتەجێیە.

بەرلەمە دەوڵەتی ئەنقەرە فەتحوڵڵا گوێلەن و لایەنگرانی بە دزەکردنە نێودەزگەکانی  دەوڵەتی ، پێکهێنانی دەوڵەتی هاوتەریب  و بەرنامەداڕشتن بۆ بەڕێوەبردنی کودەتا لە تورکیا تۆمەتبار کرد بوو  .

سەرباری سەنەدوبەڵگەی پێشکەش کراو لە لایەن دەوڵەتی ئەنقەرەوە، فەتحوڵڵا گوێلەن دەستێوەردان لە کودەتای پازدەی ژوئییەی تورکیای رەت کردوەتەوە .

کارناسان لەسەر ئەم باوەڕەن کە ئەمریکا بەنیازە  لەنێوان دەوڵەتی تورکیا و فەتحوڵڵا گوێلەن  ئاشتی دامەزرێنێ .

هەرلەبەرئەمەشە لەجیاتی وڵامدانەوە   بە داواکاریی تورکیا  ئەمریکا هەوڵ دەدات  وێڕای  خۆ بواردن ، هەڵوێستی ناوخۆیی و ناوچەیی تورکیاش بخاتە بن پرسیارەوە.

هەرلە پێناوەدا بەکیر بوزداغ  وەزیری دادی توکیا وتی : دەرفەت بە هیچ وڵاتێک نادات دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆی تورکیا بکات .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تی ئارتیی تورکیا بەکیر بوزداغ  لە نێو پەیجەکەی دا تویتەر نووسی  : هێزی یاسادانەر یان بەڕێوەبەرایەتی تورکیا کاتێک کە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات دەرفەت بە هیچ  وڵاتێک نادات لە کاروباری ناوخۆی  دەستێوەردان بکات.

ناوبراو وتیشی : ئەگەر باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا ئەم ڕاستیە فێر نەبووە بە دان بە خۆداگرتن  ئەم پرسەی  پێ فێر دەکەین  .

ئەم قسانە لەحاڵێکدا ڕادەگەیەندرێ کە دەوڵەتی تورکیا باڵوێزی ئەمریکای بەمەبەستی  دانی شیکردنەوە و هەروەها ناڕەزایەتی سەبارەت بە ئیدیعای ئاگربەسی نێوان هێزی تورک و کورد لە باکووری سوریا، بانگ  کرد بوو .

بەرلەم قسانە  وەزیری دادی تورکیا باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنقەرەی  بانگ کرد بوو  و لەبارەی ئەوەی کە پاکتاوکردنی هەندێ دامەزراوەی دەوڵەتی لە لایەنگرانی پەکەکە وەسفی کرد بوو، ناڕەزایەتی و نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو.

 دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بیست و هەشت شارەداری لە هەندێ شاری کوردنشینی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بە تومەتی داکۆکی کردن لە تیرۆریزم لە کارلادا .

لە سەرجەم  بیست و هەشت شارەداری لادراو دوویان شارەداری شارەکانی باتمان و حەکاری تورکیا و بیست و شەش شارەداری دیکە لە شارەدارانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەن .

کارناسان دەڵێن لە بارودۆخی ئێستا ئەمریکا هیچ ئمتیازێک بە تورکیا نادات . بەتایبەت لە بواری ڕادەست کردنی فەتحوڵڵا گوێلەن  بە تورکیا ، دوورلەچاوەڕوانییە کە داواکاری دەوڵەتی ئەنقەرە  بێتە دی .

جۆ بایدن  جێگری سەروکی ئەمریکا کە ئەم دواییە سەردانی تورکیای کرد بوو لە کۆتایی سەفەرەکەی ڕایگەیاند : بە ئاوات بووم  فەتحوڵڵا گوێلەن لە ئەمریکا نیشتەجێ نەبواتای.

ئەم قسانەی جۆ بایدن  بەو مانایە یە کە دەوڵەتی ئەمریکا  بەنیاز نییە گوێلەن ڕادەستی تورکیا بکات و نیشتەجێ بوونی گوێلەن لە ئەمریکا دەتوانێ بۆ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە تەنیا  کێشەیەکی نوێ بێتە ئەژمار.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە کابەدەستانی کۆشکی سپی هەموو کات  لە تورکیا وەک شەریکی ستراتژیکی ئەمریکا ناو دەبەن  .

ڕاستی ئەمەیە کە  ئەمریکا لە وڵاتانی بچووکتری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەتایبەتی تورکیا لە بواری هاتنەدی  ئامانجەکانی  خۆی کەڵک وەردەگرێ بەڵام  هیچکات ئامادە نییە سەرەتی و ئمیتیاز بەم  وڵاتانە بدات.

لە تەعاروفی سیاسی و کۆبوونەوەکانی هەواڵی و ڕۆژنامەوانی ، کاربەدەستانی ئەمریکا هەوڵ دەدەن  بە گشتی قسە بکەن و خۆیان لایەنگری وڵاتانێکی وەک تورکیا بناسێنن لەحاڵێکدا کە بە کردەوە  ئەم چەشنە  قسانە لە لایەن دەوڵەتی واشینگتۆنەوە جێ بەجێ  ناکرێت و بە پێچەوانە ئەگەر  کاربەدەستانی تورکیا بیروڕای خۆیان بڵێن  دەبێ  قسەکانیان  لە بواری دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بێننە دی  .

سەرنج  نەدانی ئەمریکا بە  داواکاریی کاربەدەستانی دەوڵەتیی تورکیا لەحاڵێکدایە کە دەوڵەتی ئەنقەرە هەڕەشەی کردووە  بنکەی سەربازی ئینجرلیک دەخاتە بەر دەستی فڕۆکەکانی ڕووسیا.

 

سایتی سەحەر تی ڤی