• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 87
  • یەكشەممه 14/6/1395
  • رۆژژمێر :

فه‌رمانده‌یه‌کی باڵاى داعش و 27 چه‌کدار کوژران

عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، لێپرسراوى لقى 14ى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ موسڵ، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که‌ وێنه‌یه‌کی بۆ (باسنیوز) ناردووه‌، ڕاىده‌گه‌یه‌نێت :" فه‌رمانده‌ى مه‌یدانdى داعش له‌ ویلایه‌تى نه‌ینه‌واى ڕێکخراوه‌که‌ به‌ ناوى (حازر محه‌مه‌د سه‌گڵاوى)، له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، کوژرا".

 

 به ڕاپۆرتی سایتی تێبیان بەشی کوردی لە سایتی سەحەر ، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، که‌  ئافره‌تێکى په‌چه‌دار، توانیویه‌تى به‌ چه‌کى بێده‌نگ پێتج چه‌کدارى داعش له‌ ناو موسڵ بکوژێت و به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستگیرکردنیشى، داعش ده‌ستى کردووه‌ به‌ گه‌ڕان و پشکنین.

هه‌روه ها له‌ ناوچه‌کانى یه‌رمووک و فارووق و ته‌ل ڕوومان له‌ دیوى ڕاستى شارى موسڵ، پێنج چه‌کدارى دیکه‌ى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌کدارانى نه‌ناسراو، کوژراون.

 عیسمەت رەجەب باس له‌وه‌ش ده‌کات، که‌ به‌ربه‌سته‌ کۆنکریتییه‌کان له‌ ناو شارى موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ زیاتر کراون و ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کانى ناو شاره‌که‌، داخراون، گوتیشی :" بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک دوو ده‌روازه‌ ده‌کاته‌وه‌ بۆ هاتوچۆکردن".