• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 73
  • پێنج شەممه 11/6/1395
  • رۆژژمێر :

ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی :بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگریی و هێرشبەریی مافی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی رۆژی چوارشەممە پاش سەردانیکردنی تەکنەلۆژیا پێشکەوتەکان و خۆماڵی و زانست بنیاتەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆڕی وەزیر، بەرپرسان و توێژەران و پسپۆڕانی وەزارەتی بەرگریی ئێران فەرموی: بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگریی و هێرشبەریی مافی بێ ئەم و لا و ئەو لا و ڕەوای کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

 

 

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێشکەوتنەکان لە پیشەسازی بەرگریی ئێرانی بە ئاکامی ڕەوتی مەزنی زانستیی ئێران  لە ساڵانی ئەم دواییە دا زانی و فەرمووی: زانستوەرە گەنجەکانی ئێران توانیان سنوورەکانی زانست ببەزێن ، چونکە پێشکەوتن لە هەر بوارێکدا بوارخۆشکەری پێشکەوتنی تازە دەبێ لە بەشەکانی دیکە.

 

بەڕێزیان بە پێداگریی لەسەر پێویستیی درێژەی رێگای بەرزکردنەوەی ئاستی توانایی بەرگریی وڵات فەرمووی:  لە جیهانێک دا کە هێزە زۆردارەکان، زاڵیەتی خوازان و خاوەن نزم ترین پێوەرەکانی ڕەوشت و ویژدان و مرۆڤایەتی زاڵن، و لە دەسدرێژی بۆ سەر وڵاتان و کوشت و بڕی مرۆڤی بێ تاوان لە هیچ کارێک سڵ ناکەن، گەشەی پێشکەوتنی پیشەسازیی بەرگریی و هێرشبەریی زۆر ئاساییە چونکە ئەو وڵاتانە تا کاتێک کە هێز و توانای وڵات هەست پێ نەکەن ئاسایش دابین ناکرێت.

 

فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکان بە دەربڕینی رەزامەندی لە دەسکەوتە پیشەسازییە بەرگرییەکانی ئێران فەرموی: لە ئێران بۆ گەشەی پیشەسازییە بەرگرییەکان هەندێک ئاستەنگ هەیە و چەکی کۆکوژ وەکو چەکی کیمیایی و چەکی ناڤۆکی بە گوێرەی بنەما بیر و باوەڕی و ئایینیەکان قدەغەیە و رێگە پێدراو نییە.

 

بەڕێزیان بە ئاماژە بە دڵگرانی هێزە زاڵیەتی خوازەکان لە کڕینی کەرەستەو ئامرازی بەرەوانی لە لایەن ئێرانەوە فەرموی: ئەو هێزانە کە بانگەشەی ئاوەز و ئینساف و دادگەری دەکەن و لە بابەت شیاویەتی رەوشتی وڵاتان بۆ هەبوون یان نەبوونی هەندێک کەرەستەی بەرگریی قسە دەکەن بۆخۆیان پێبەندی هیچ پێوەرێکی مرۆیی نین.

 

رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران گەورەترین گوناهی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکای دامەزراندنی تۆڕە تیرۆریستییە مەترسیدارەکان زانی و فەرموی: دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا گروپێکی تیرۆریستی بە ڕواڵەت بۆمباران دەکات و گروپێکی دیکە دەپارێزێ کە واتاکەی زاڵ بوونی سیاسەت بەسەر ئەخلاق دایە.

 

بەڕێزیان بە باس کردنی ئەوەی کە ئەگەر وا بیر بکەینەوە بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکرێ بگەینە لێکتێگەیشتن و خاڵی هاوبەش فەرموی: ئەزمون پێشانی داوە وسەلماندویە کە ئەمریکییەکان لە دانوستانەکان لە جیاتی لێکتێگەیشتن لە دوای سەپاندنی داوا و ویستەکانی خۆیانن.