دەستگير کردني کەسێکی بە ڕەگەز ئێرانی – ئەمریکیلە لایەن ڕێکخراوی سوپای گورگان
کەسێکی بە ڕەگەز ئێرانی – ئەمریکی لە لایەن ڕێکخراوی سوپای نەینەوای پارێزگای گوڵستانەوە دەسبەسەر کرا.
بە ڕاپۆرتی بەشی هەواڵی ماڵپەڕی تێبیان له ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی سوپای نەینەواوە، ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای نەینەوای پارێزگای گوڵستان، کەسێکی بە ڕەگەز ( ئێرانی – ئەمریکی) دەسبەسەر کرد.
کەسی ناوبراو لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لە شاری گورگان تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دوژمنان، هەنگاو دژی ئاسایشی نەتەوەیی و پێوەندی لەگەڵ ئەندامان و دەزگا هەواڵگرییهکانی دژە شۆڕش، هاوکات لە گەڵ هاتن بۆ ناو وڵات ناسرا و لە ئۆپراسیۆنێکدا لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پارێزگاوە دەسبەسەر و ڕادەستی بەرپرسانی دادوەری کرا.