5 ئامۆژگاری بۆ زیادكردنی توانای له‌به‌ركردن بابه‌تی هه‌ڵبژارده
له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا خوێندكاران زۆرجار گله‌ی له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رچه‌نده بابه‌تێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن به‌ڵام دوای كه ده‌چنه‌وه سه‌ری بیریان ده‌چێته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه 5 رێگای ئاسانه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌دا:
1- له یه‌ككاتدا سه‌رقاڵی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی وانه‌كه مه‌به‌و گرنگی ته‌نها به یه‌ك بابه‌ت بده كه ده‌یخوێنیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به قۆناغ به قۆناغ بخوێنیت.
2- به‌و شێوازه بخوێنه‌ره‌وه‌و سه‌عی بكه كه خۆت پێی ڕاهاتویت و هه‌سته‌كه‌یت بۆت گونجاوه، بۆنمونه گه‌ر به پیاسه‌كردنه‌وه باشتریت ئه‌وا هه‌ر به‌و جۆره سه‌عی بكه.
3- تا به‌باشی له بابه‌ته‌كه تێنه‌گه‌یت به‌جێی مه‌هێڵه، چونكه ئه‌وه رێگری ده‌كات له‌وه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌شت به‌باشی بیر نه‌مێنێت و مێشكت شپرز ببێت.
4- پشوودرێژبه له كاتی خوێندندا، چونكه زۆر په‌له‌كردن تهركیزكردنیشت ناهێڵێت.
5- گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌عی تێدادهكهیت حه‌زت لێبێت باشتر له‌به‌ری ده‌كه‌یت، بۆیه هه‌ولبده ره‌شبین نه‌بیت به‌رامبه‌ر وانه‌كانت و به گرنگیه‌وه لێی بڕوانیت.
سەرچاوه: سایتی باخچه