له‌ناوبردنی گرووپێکی تیرۆریستی سه‌ر به داعش له کرماشان
پارێزگاری کرماشان ڕایگه‌یاند: گرووپێکی خۆکوژی سه‌ر به گرووپی ته‌کفیری داعش که بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له ناوچه جۆراوجۆره‌کان و شاره ناوه‌ندییه‌کانی ئێران هاتبوونه سنووره‌کانی ئێران، له ماوه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه و سێشه‌ممه) له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری کرماشان و شارێکی دیکه‌ی پارێزگا، له‌ناو برا.
ئه‌سه‌دوڵڵا ڕازانی ئه‌مڕۆ بۆ هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند: له‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا سێ ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه که له ماڵێکی گرووپی له شاری کرماشان بوون، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێکی پۆلیسدا کوژران.
ناوبراو زیادیشی کرد: له‌م ماڵه گرووپیه جۆره‌کانی چه‌کی سه‌ربازی و ته‌قینه‌وه‌یی له‌وان جلیقه و پشتوێنی ته‌قینه‌وه، نارنجۆک و ... دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕازانی وتیشی: ده‌نگی ته‌قه‌کردن که شه‌وی ڕابردوو له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری کرماشان بیسرا، به‌هۆی ئۆپراسیۆنی دژه تیرۆریستیه‌وه بووه.
به وته‌ی ڕازانی له شه‌ڕ و پێکدادانێکی دیکه که شه‌وی دووشه‌ممه له یه‌کێک له شاره ڕۆژئاواییه‌کانی پارێزگا له نێوان هێزه‌کانی ئیتیلاعات، ئه‌منی و ئینتیزامی پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌شی دووهه‌می گرووپی تیرۆریستی داعش ڕووی دا، یه‌کێک له ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش کوژرا و ژماره‌یه‌کیش ده‌ستگیر کران.
پارێزگاری کرماشان به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سه‌رکه‌وتووانه که له ماوه‌ی 48 کاتژمێری ڕابردوو له پارێزگای کرماشان ئه‌نجام درا، ڕێزی گرت له هێزه‌کانی ئینتیزامی، ئیتیلاعات، هێزه خۆبه‌خشه‌کان و داموده‌زگا دادوه‌رییه‌کانی پارێزگا.
کوردپرێس