• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 141
  • دوو شەممه 18/5/1395
  • رۆژژمێر :

چۆن منداڵەکەت لە قەڵەوی دەپارێزیت

قەڵەوی یەکێکە لە کێشە تەندروستییەکانی ئەم سەردەمەی ئێستا کە بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، لەم ساڵانەی دوایدا ڕێژەی منداڵانی قەڵەو بەشێوەیەکی بەرچاو لە جیهاندا زیادیکردووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی خۆراکی ناتەندروست و کەمبوونەوەی جوڵە.

هەرکات هەست دەکەیت منداڵەکەت بەرەو قەڵەوبوون دەڕوات و کێشی زیاد لە پێویست زیاد دەکات پێویستە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەیت.

1-کاتێک دەچێت بۆ قوتابخانە یان هاوینان بۆ خولەکانی خوێندن و فێربوون، بێگومان لەوێ کۆمەڵێک خواردنی ئامادەکراو هەیە دەیخوات کە بەشێکی زۆریان سەرچاوەی قەڵەوین، لەبری ئەوە دەکرێت دایکەکە لە ماڵەوە خواردنی بەسوود و تەندروستی بۆ ئامادەبکات یان میوەی بداتێ، چونکە لانی کەم برسێتی کەم دەکاتەوە کەمتر پەنا بۆ خواردنە ناتەندروستەکان دەبات.

2-کەمی خواردنەوەی ئاو هۆکارێکە بۆ قەڵەوی و وشکبوونەوەی لەش، چونکە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و هەستکردن بە تێربوون، دەکرێت هانی بدەیت ئاو زۆر بخواتەوە.

3-هەوڵبدە فێری بڕی کەم کەم لە خواردنی بکەیت، بۆ ئەوەی ئەو بڕە کالۆریەی دەچێتە لەشیەوە بیسووتێنێت، ئەگەر لە بارێکدا جوڵەی زۆربوو ئەوا ئاساییە زیاتر بخوات یان ڕێژەی کالۆری زۆربێت، چونکە دەیسووتێنێت، بۆ نموونە مەلە یان ڕاکردن، بێگومان لەگەڵ پێدانی خۆراکی تەندروست.

4-خواردنی شەربەتە سروشتیەکان و دوورکەوتنەوە لە دروستکراو و ئامادەکراوەکان، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی پارێزەری تێدایە کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە و هۆکارە بۆ قەڵەوی.

5-دانیشتنی زۆر بەدیار تەلەفیزیۆن و ئامێرە ئەلکترۆنییەکانەوە هۆکارێکە بۆ کۆکردنەوەی کالۆری و زیادبوونی کێشی لەش، هەر بۆیە هانی بدە یاریی و چالاکی تر ئەنجام بدات کە جوڵەی تێدا بێت.

6-بە ئاگادارکردنەوە و ڕێنماییکردنی بەشێوازێکی دروست و لەسەرخۆ، دووری بخەرەوە لە خواردنی شیرین و خێراکان و زیانبەخشەکان، هانی بدە کە میوە و خواردنی ڕووەکی و بەسوودەکان زیاتر بخوات.

 


خ?ندان لايف