• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 36
  • پێنج شەممه 14/5/1395
  • رۆژژمێر :

کوشت و بڕی خەڵکی مەدەنیی عێراق لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانەوە

 

لە پەلاماری ئاسمانیی هێزە هاوپەیمانەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق، دەیان عێراقی کوژران و بریندار بوون.

فەرحان محەممەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان  بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ماڵی عێراقییەکان لە شاری قائیمی ئەو پارێزگایەیان بۆردومان کرد کە لە ئاکام دا لانیکەم 30 عێراقی کوژران و 17ی دیکەش بریندار بوون.

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراقیش ڕایگەیاند 759 کەس بە هۆی توندوتیژی، تیرۆریزم و تێکهەڵچوونی چەکداری لە ژوئیەی 2016 لە عێراق کوژراون.

نوسینگەی ئێزدیە رفێندراوەکانیش بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وتی:  سێ هەزار و 770 ئێزدی ئێستا دیلی دەستی داعشن.عێراق لە ژوئیەی 2014وە شایەتی پەلاماری گروپی تیرۆریستی داعش بۆ باکور و رۆژئاوای ئەم وڵاتەو شایەتی جینایەتەکانی ئەم گروپەیە.

هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ لە درێژەی هەڵمەتەکانی خۆیان دا لە دژی تیرۆریستانی داعش بە تەواوی رێگای شاری موسڵ بۆ حەزریان لە باکوری ئەو وڵاتە پاک کردەوە و ڕادەستی پۆلیسی نەینەوایان کرد.

عیماد دەلیمی جێگری شارەوانی ڕەتبە لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: دەروازەی سنوری ئەلوەلید لە سنوری عێراق و سوریا ئازاد کراوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: لە میانەی ئازاد کردنی تەپکەکانی "باج" لە باشوری موسڵ لە بوونی گروپی تیرۆریستی داعش چەند تڕۆمبێل بە رەقەمی عەڕەبستانەوە دەستیان بە سەر داگیرا و ڕیازیش تا ئێستا لە بابەت ئەو بەڵگە و دایکۆمێنتانە بێ دەنگە.هەڵمەتی ئازاد کردنی شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە بەهاری ئەمساڵەوە دەستی پێ کردوە و لەو کایەوە تا ئێستا چەندین ناوچەیان لە چنگی تیرۆریستانی داعش دەرهێناوە.

عەڕەبستانی سەعودی لە لایەنگرە سەرەکییەکانی گروپی تیرۆریستی داعشە و هەمە جۆر یارمەتی دارایی و سەربازی بەم گروپە دەدات لە عێراق و سوریا و وڵاتانی دیکەش.

کاربەدەستانی عێراق چەندین جار گلەیی و گازندەیان لە عەڕەبستان کردوە بە هۆی یارمەتییە دارایی وسەربازییەکانی بۆ تیرۆریستانی داعش.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەروەها ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگەیاند: چوار تیرۆریست لە باکوری پارێزگای بەسرە دەسگیرکراون و 50 پشتێنەی تەقینەوە و 50 موشەکیش لە باکوری پارێزگای سەلاحەدین لە گەڕەکی مەکحول دەستیان بە سەردا گیرا.

هەر لەم پەیوەندییە دا ڕۆژی چوارشەممە چەند تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا رووی دا کە لانیکەم چوار کوژراو و 16 برینداریان لێکەوتەوە.

بەغدا لە حەوتوەکانی ڕابردوو دا شایەتی تەقینەوەی خوێناوی بووە و دەیان شارۆمەند کوژراون و بریندار بوونە.

دوابەدوای تەقینەوە تیرۆریستییەکان خالید عوبەیدی وەزیری بەرگریی عێراق لە ڕاگەیێندراوێک دا وتی: هەڵمەتەکان لە دژی تیرۆریستان هەروا بەردەوامن و عێراق ئەمساڵ بە تەواوی لە چنگی تیرۆریستان ئازاد دەکرێ.

خالید عوبەیدی لە ڕاگەیێندراوەکەی خۆی دا وتی: هەڵمەتە سەربازییەکانی دژی داعش بە گوێرەی بەرنامە و لە کاتە دیاری کراوەکان دا دەچنە پێش.