• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 287
  • سێ شەممه 12/5/1395
  • رۆژژمێر :

ئامادەکردنی تۆپی گۆشت بە مۆزەرێلاوە

 

ئەگەر لەو کەسانەی زوو زوو سەردانی چێشتخانە دەکەیت و بەدوای خواردنی تازەدا دەگەڕێیت ، ئەمە بانگهێشتێکە لە ئێمەوە بۆئەوەی خواردنێکی چێشتخانەکان لەماڵی خۆت بخۆیت .

کەرەستەکان:
-600 گرام گۆشتی قەل (وەک قیمەی لێکرابێت)
-سێ چارەکە کوپێک وردە سەمون
-3 کەوچکی گەورە شیر
-یەک هێلکە
-سێ سیری هاڕاو
-کەوچکێ رۆزماری جنراو
-100 گرام پەنیری مۆزەرێلا (بیکە بە پارچەی یەک سانتیمیەوە)
-دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتوون
-کوپێک دۆشاوی تەماتە

ئامادەکردن:
1- لەقاپیکی قوڵدا گۆشت و وردە سەموون و شیر و هێلکە و سیر و رۆزماری و کەوچکێکی بچوک خوێ و نیو کەوچکی بچوک بیبەری ڕەش تێکەڵ بکە .

2- بە هەر دوو کەوچکێک لەم تێکەڵەیە شێوەی تۆپێکی بچوک دروست بکە و پەنیری مۆزەرێلا بکە ناوەڕاستەکەیەوە .

3- لەتاوەیەکدا زەیتەکە لەسەر پلەیەکی گەرمی مامناوەند دابنێ و تۆپە گۆشتەکە بۆ ماوەی دە خولەک سور بکەرەوە یان تاوەکو ڕەنگی دەبێتە قاوەیی و دۆشاوی تەماتەی تێبکە و گەرمیەکە کز بکە و بۆ 12 خولەک تێکەڵی بدە یان تاوەکو گۆشتەکە پێ دەگات.

4- لەکۆتاییدا بە مەعدەنوس بیڕازێنەرەوە یان لەگەڵ ناندا پێشکەشی بکە یان بیکە بەسەر پاستادا.

سەرچاوە:ته ندروستى و هه مه ره نگ و خواردن

 

سایتی وێستگە ستایل