پەلاماری ئاسمانیی بەربڵاوی ئێراق لە مووسڵ
هێزی ئاسمانیی ئێراق بە پەلاماری بەربڵاوی ئاسمانی لە ناوخۆی شاری مووسڵ بیست بەش لە بنکەی تیرۆریستانی داعشیان بوردومان کرد .
تیرۆریستانی داعش شەوی ڕابردوو بەترس و تۆقان تێپەڕیان کرد چونکوو بۆ یەکەم جار لە کاتی داگیرکرانی شاری لەلایەن ئەوانەوە، هێزی ئاسمانیی ئێراق پەلامارێکی بەربڵاوی بەدژی بنکەو مەتەرێزی ئەوان ئەنجام دا .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەعلوومەی ئێراق، لە کۆتایی شەوی ڕابردوو فڕوکەکانی سوپای ئێراق بیست ناوچەی شاری مووسڵیان بەتایبەتی بەشی ڕۆژهەڵاتی کە بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستانی داعش دەگرێتەوە، بوردومان کرد .
بەوتەی شایەتحاڵان ئەم بوردومانە بووەتە هۆی تێک شکێندرانی تۆکمەوتەواوی بنکەی ناسراو بە دیوانی حەسەبە لە ناوچەی بەکر لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ .
بەوتەی ئەوان ئەم پەلامارە بێ وەستان و بەیەکجاری ڕووی دا و تەنیا هەندێ جار لە نێوان پەلاماری ڕابردوو و پەلامارەکەی دواتر دوو هەتا سێ چرکە مەودا دەکەوێ .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تیروریستانی داعش هەر لە ترس و توقان بەسەریان بردووە و لە ترسی پەلاماری دووبارە لە بنکەکانیان هەڵاتوون و لە ناوچە ئاوەدانەکانیان سەقامیان گرتووە.
ئێستاش هێزی ئێراقی بەمەبەستی پاکتاوکردنی دەورووبەری مووسڵ و ڕێگەکانی سەربەو، ئامادەی دەرکردنی فەرمانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری مووسڵن.
سایتی سه حه ر تی وی